ئایار 24, 2019

لەنجەی شایی نوێترین بەرھەمی زانیار بەرزنجیە

ئه‌گه‌رچی له‌ میدیاكاندا ده‌ركه‌وتنی كه‌مه‌، به‌ڵام ناو به ‌ناو هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن ئه‌زموون گۆرانیبێژو موزیكژه‌ن (زانیار به‌رزنجی) نوێترین به‌رهه‌می خسته‌ پێش بینه‌رانه‌وه.‌

(له‌نجه‌ی شایی) تازه‌ترین كلیپی هونه‌رمه‌ند (زانیار به‌رزنجی)ـیه،‌ كه‌ له‌ ئاواز و هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند (نۆڤه‌ر محێدین)ـه‌ و وێنه‌گرتن و مۆنتاژ له‌لایه‌ن زه‌كه‌ریاوە ڕه‌زا وێنه‌ی گیراوه‌ و ده‌نگ و میكس ستۆدیۆ ئۆكتاف و له‌لایه‌ن محەمەد ئاكره‌یی و موزیكیش ئۆرگژه‌نی به‌ناوبانگ ئاراس ره‌فعه‌ت بۆی ئاماده‌كراوه‌
جێی ئاماژه‌كردنه‌ زانیار به‌رزنجی زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ له‌نێوبورای گۆرانی و موزیك كارده‌كات و پێشتر چوار ئاوازی داوه‌ به‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ (زیاد ئه‌سعه‌د) و چوار ئاوازی داوه‌ به‌ هونه‌رمه‌ند محەمەد عەزیز و ئاوازی داوە ‌به‌ هونه‌رمه‌ندان سه‌یفه‌دین و دلێر حه‌وێز.

 

سامی کاکه‌ - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler