ئایار 21, 2019

سەباح پەرۆش بە کارێکی جیاواز دەردەکەوێتەوە

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کارێکی نوێی سەباح پەرۆش، کە خۆی دەبینێتەوە لە تراکێکی گۆرانی، بە کلیپەوە بێتە بەرهەم و بڵاو بکرێتەوە، تێکستی گۆرانییەکە لە یۆنانییەوە وەرگیراوە و بۆخۆی و بە هاوکارییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ئاوازەکەشی لە یۆنانییەوە وەرگرتووە، سەباح پەرۆش سەبارەت بە بەرهەمە نوێیەکەی دەڵێت:" کارەکە بە سپۆنسەری کۆمپانیای ڤینۆ پرۆدەکشن بەرهەم هاتووە و ماوەی گۆرانییەکە نزیکی ٣ خوولەک دەبێت و چاوەڕوانی ئەوەم لە لایەن گوێگران و بینەرانەوە پێشوازییەکی باشی لێبکرێت، سەبارەت بە کارەکانی پێسووی، دەڵێت:" لە هیچ کارێکم پەشیمان نیم، بەڵام ئەگەر خراپ بووبێت هۆکاری تایبەتی هەبووە

 

ده‌شتی نانه‌که‌لی

.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 04 ئازار 2019 07:26
© 2017 Hawler