شوبات 16, 2019

فراوانکردنی بازنەی پەیوەندی لــــە کتێبی کوردی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی

یەکەم هەنگاونانی منداڵ، بەرەو دنیای فێربوون و و فێرکردن و بنیادنانی پەروەردەیەکی دروست، بە پێویستیم زانی تیشک بخەمەسەر بابەتەکانی کتێبی کوردیلە قوناغی یەکەمی بنەڕەتی لەدیدوبۆچوونی خۆمەوە ئاشنای خوێنەری بکەم.
قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی لە بازنەی پەروەردە و بنیادنانی کەسایەتی و بڕوابەخۆبوون لەلای قوتابی دێنێتە ئارا و، بە بناغەی قوناغەکانی تر دادەنرێ چونکە هەر لەیەکەم ساتی هاتنە ناو قوتابخانەوە ئاشنادەبێت بە ستافی قوتابخانەو دروستبوونی هاوڕێ و، هاوپۆل و لەگەڵ ئەمانەشدا کۆمەڵێ پرۆگرامی تایبەت بەو قۆناغە ئامادەکراو، بۆ ئەو تازەو زەحمەتە، وەک هەر بابەتێکیتر باسەکەمان دەربارەی پرۆگرامی کوردیە کەوا هەرلەسەرەتادا دەبێت بەپیتەکانی زمانی کوردی ئاشنا بێت ئەو پیتانەی، کاتێک لێکدەدرێن و وشەبنیاد دەنێن؛ پاش ئەویش دەبنەهۆی دروستبوونی ڕستە، بۆیە وەک هەر تاکێکی کوردی پێویستە هەست بەو بەر پرسیاریەتیە بکات کەوا کام شێوازو کام ڕێگا زووتر دەمانگەیەنێت بەرەو ئامانج، هەتاوەکو کاریگەری باش لەلای قوتابی بەجێ بهێڵین. ئەگەربێتو باس لە کتێبی ئەلفوبێی کوردی بکەین، کەوا بە باشترین و پەسەند ترین کتێب دادەنرێت، کە توانیویەتی بەشێکی گەورە لەژیانی ئێمەو ئەوانەی پێش ئێمەش دروست بکات، کتێبی(ئەلفوبێی کوردی ئیبراهیم باڵدار) ئەو پرۆگرامەیە چەندین نەوەی پێگەیاندووە و بۆ ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ وەک کتێبێکی دانسقەی بەپێز سەیر دەکرێ چونکە بە ڕوونی و بە شێوەیەکی یەک لە دوای یەک داڕێژراوە،ئەگەرهاتو سەرنج بدەین بۆمان دەردەکەوێت کەوا وردەکاری زۆری تیایە وەک دەبینین هەر پیتێک کاتێک دەخوێنین لە دووبارەکردنەوە پیتی دوای ئەو بەشداری دەکات ئەمەش وادەکات کەوا قوتابی فێری خوێندنەوە ببێت بە باشترین ڕێگا. بەڵام لە ڕووی چالاکییەوە زۆر لاواز بووە.
هاوکات لە قۆناغەکانی ساڵانی رابردوو لەهەولێر کتێبەکەی باڵدار دەخوێنرا، لە سلێمانی وکەرکوک کتێبەکەی عەبدوڵا محەمەدئەمین دەخوێندرا ئەمەش کێشەیەکی تربوو بۆ قوتابیان چونکە لە کاتێکا قوتابی بگواسترابایەوە بۆ شارێکی تر کێشە دروست دەبوو لەوانەی کوردی؛ هەروەها لەناوچەکانی دهۆک و ئاکرێ بەشێوەی بادینی دەخۆێندرا، بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێنەر باس لەکتێبی دووەممان دەکەین؛ ئەگەرهاتو بەشێوەیەکی تر باس لە کتێبی دووەم بکەین ئەلفبێعەبدوڵڵامحەمەدئەمین). وەک تێبینی دەکرێت کەوا زۆر لە کتێبی یەکەم نزیکە و تازەگەری تێدایە بەبەراورد بۆمان دەردەکەوێت کەوا لەهەمانکاتدا هەم توانای تێگەیشتنی لە پیتەکان دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا چالاکی تێدایە بۆ قوتابی کەوا دەرفەت دەدات بە ورووژاندنی قوتابی،هاوکاتیش لەیەک کات مامۆستا دوو ئامانج بۆ قوتابی دەپێکێت؛ ئەویش: هەم فێربوون هەم چالاکی، بەڵام لەبەر ئەوەی کەوەک باسمانکرد لەهەر ناوچەیەکدا و پرۆگرامێکی جیا دەخوێندرا، هەر لەبەر ئەمەش بوو کە وا وەزارەتی پەروەردە بیر لە پرۆگرامێک بکاتەوە کە لە هەمووی یەک پرۆگرام بێت ئەویش پرۆگرامی خوێندنی کوردی سمۆرە یە کە لەلایەن لیژنەی پەروەردە دانراوەو پەسەند کراوە کە ئێستا دەخوێندرێت. بەرای زۆربەی شارەزایانی زمان ئەم پرۆگرامە تا ڕادەی ۸۰٪ سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و قا بیلی دەستکاری کردنیشە. ئەم پرۆگرامە تازە چەسپاوەو نازانم ئایا دەگۆڕێت یان نا.بەڵام پسپۆڕانی ئەم بوارە لەهەموو لایەکەوە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی بۆ دەکەن . بەبۆ چوونی هەندێک پەسەندە بۆ فێربوون،بە پێچەوانەشەوە، هەرچەندە لە ساڵی 2014 بۆتە پرۆگرامێک کەوا لەهەموو شارەکان و گوندەکانی کوردستان دەخوێنرێت و پەسەند کراوە،وە لە دیدو بۆ چوونی مندا وەک کتێبێکی چالاکی دەیبینم بۆ نوسین نەک فێربوون چونکە وەک دەبینین قوتابی چالاک دەکات لەنووسین وەکۆمەڵێک وێنەی تێدایە کەوا کاتێک باس لەوشەیەک دەکات لەگەڵ ژینگەی قوتابیدا دەگونجێ وە ئەمەش وادەکات کەوا قوتابی هەر زوو لە بابەتەکە بگات وەک (وێنە) بەڵام ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێ کەوا قوتابی توانای لەبەر کردنی بابەتەکەی هەبێت نەک فێر بوون لێی واتا بە (وێنەکان) دەزانێت کەوا بابەتەکە باس لە چی دەکات لەگەڵ ئەوەشدا وشەیەکی تر بە قوتابی دەناسێنێ کەوا قوتابی بەو وشەیە ئاشنا نەبووە. وە لەگەڵ ئەوەشدا دەخوێندرێت، هەموو ئەمانەی خستمە ڕوو بۆبەرەو پێشبردنی ئاستی قوتابیان بوو.
بەو هیوایەی زانیاریەکانم بەڕێک ودروستی گەیاندبێت، پێویستیشە لیژنەی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە هەوڵبدات، لەوانەکانی هەرسێ پرۆگرام، پرۆگرامێک دروست بکات وبتوانرێ لەگەڵ جیهانی ئەمڕۆی قوتابی و خوێندن بەباشترین شێواز بیگونجێنین.


 ٭ مامۆستای کۆمەڵایەتی لەقوتابخانەی ئاشتی ستی 2 بنەڕەتی تێکەڵاو / پەروەردەی دەشتی هەولێر

 

لەیلا سەلاحەدین ئەحمەد بەرزنجی *

© 2017 Hawler