ئاب 22, 2019

49 ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد پیرۆزه‌

دوێنێ ساڵوەگەڕی چلونۆیەمی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کوردبوو. به‌رپرسی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد- عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو لەماوەی ئەم دەیان ساڵەدا لقەکەمان خزمەتێکی یەکجار زۆری بە ئەدەب و کولتوور و وشەی کوردی کردووە پیرۆزبایی لەخۆمان و سەرجەم ئەندامە بەڕێزەکانمان و تێکڕای نووسەران ده‌كه‌ین.
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر، پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له‌ گشت نووسه‌ران و ئه‌دیب دۆستان ده‌كات. ده‌خوازین به‌رده‌وامبن له‌ خزمه‌تكردنی هاونیشتیمانیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ستی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و مه‌عریفه‌ و زانیاری، ئومێد ده‌خوازین له‌ ڕێگه‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورده‌وه‌ په‌ره‌ به‌ پێشخستن و نوێكردنه‌وه‌ی زمانی كوردی‌ بدرێت.

© 2017 Hawler