تەمموز 16, 2019

گەنجی کورد پێویستە چی بکات؟!

جیهان ڕۆژ بە ڕۆژ لە گۆڕانکاری بەردەوامدایە و بەجۆرێکی زۆر تاوانبارانەش،کە بە هیچ شێوەیەک لەسەر ناوی گەورە و بچوک ناوەستێت،گەلی خاوەن مێژووی دێرین و گەلێکی تازە دروستبوو ناخوێنێتەوە، ئەو ئەگۆڕێت پێشئەکەوێت داهێنان ئەکات خۆی زیاتر ئەچەسپێنێت و هەلەکانیش ماوە لەدوای مەوە ناڕەحەت تر و بەرتەنگ تر دەکاتەوە. براوەی تاک و تەنها و بێ گفتوگۆ ئەوگەلانەن کە سوار شەمەندەفەری ئەوگۆڕانکاریە خێرایانەی جیهان دەبن.
بەرژەوەندی خۆیان پێش هەموو نەتەوەیەکی تر دەخەن و خۆیان لە هەموو نەتەوەیەکی تر پێ پیرۆزتر و گرنگترە ..ئەگەر لەڕووی ئاینیەوە سەیربکەین دروستکەرمان و ئاینەکەمان هەمیشە لە هەوڵی یەکگرتنەوە و پەراوێزخستنی دەمارگیری نەتەوایەتی بووە . بەڵام بەداخەوە هەتا نەتەوە بەناو ئیسلامیەکانیش لەسەر ئەوڕێچکانە نەڕۆیشتن کە ئاینەکەمان بە فەرمان بۆمانی ناردبوو ...بۆیە کۆتا کارتی گەلی کورد لەسەر مێزی جیهان ئەوەیە کە ئەمیش بەخۆیدا بچێتەوە و نیشتیمانپەرواری ببێت بە وزە و داڕێژەری هەموو بابەتەکانی کە بۆدروستکردنی دەوڵەتێکی بەهێز پێویستە.ئێمە ئەگەر نیشتیمانپەروەربین کۆمەڵایەتی تر ئەبین خۆشویستنی نیشتیمان ئەبێتە هۆی سڕینەوەی ناوچەگەرایەتی و شارچێتی و پارچەچێتی . خۆشویستنی نیشتیمان وات لێئەکات بە برا کوردەکەت کە لە ڕۆژهەڵاتە نەڵێیت ئێرانی..گاڵتە بە برا کوردەکەت لە دیاربەکر و ئامەد وان و جەزیرە ناکەیت لەکاتێکدا بە درێژای سەدان کیلۆمەتر ئامادە بوو بەدەم گریانەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانی گەورە دوای قافڵەکانی هێزی پێشمەرگە کەوتبوو کەلە ڕێبوون بۆ ڕۆژئاوا ...خۆشەویستی کوردستان و خاکەکەت وات لێئەکات لە قورسترین کاتەکاندا تۆ لە خوێندن و هەوڵدان نەوەستیت تێبگەیت بەڕاستی تۆ نەوەی دواڕۆژیت،ئەزانن چۆن چۆنی؟! پاش چەند ساڵێکی تر ئەوە تۆیت لەناو دەسەڵاتیت ئەم گەنجەی ئەمڕۆیت و گەورە بوویت و لە دەسەڵاتدایت ئیتر هەر لایەنێک بیت با تۆ ئەو گەنجە نموونەیی و فکر تەندروست و نیشتمانپەروەرەبیت کە لە نزمترین پلەوە بۆ بەرزترین پلە بخەیتە خزمەتی وڵاتەکەت ..هیچ کێشەیەک لەوەدانیە دابەشی ڕاوبۆچوونی جیاواز و رەنگە جیاوازەکانببین، بەڵام با هەموومان خاوەنی فیکر و ئایدیایی نیشتمانپەروەریی بین وا بکەین حزبەکانیشمان نیشتمانی بن و خزمەتکردنی کوردستان و خۆشویستنی خاکەکەمان ببێت بە ململانێی سەرەکی هەموویان. ئەمووتانە بۆیە بۆ تۆیە ئەی گەنج!!تۆ داینەمۆی هەموو گۆڕانکاریەکیت تۆ ئەوکەسەیت بە هەوڵدانەکانت و کۆشش و خوێندن و نیشتیمان پەروەریەکەت ئەتوانی گۆڕانکاری هەقیقی دروستبکەیت و ببیتە هۆکاری سەرەکی بۆ جوانتر کردنی کوردستان و گەڕاندنەوەی سەروەری بۆ وڵاتەکەت ...هەمیشە شانازی بکە بە مێژووی پڕ لەسەروەری گەلی کوردستانەوە وەبە کوردبوونت ..شانازی بکە بە سەڕوەریەکانی ڕابردووت ...دڵنیابە بە هەوڵی مرۆڤە نیشتمانپەروەرەکان بە خەبات و تێکۆشانی جوامێر و تێکۆشەران دەگەینە کەناریی ئارامی، ڕۆژێک دێت کە خۆری کوردستان دووبارە هەڵدێتەوە ..

 

میر عادل جمال

© 2017 Hawler