کانونی دووەم 18, 2019

قەروێڵە
خەتەرترین شوێنە لە دنیا،
سەدا نۆهەت و نۆی خەڵک
لەوێ دەمرن.

نایاب بوو
ئەمەریکا دۆزرایەوە
بەڵام نایابتر دەبوو
ئەگەر نەدۆزرابایەوە.

واقع سەیرترە لە خەیاڵ،
چونکە خەیاڵ
بەشێکی لە واقعیەت تێدایە.

ئادەم تاکە پیاوێکە
کاتێ قسەیەکی
سەرسوهێنەری کردبێ
دڵنیابووە کە کەس بەر لەو
ئەو قسەیەی نەکردووە.

ئەوانەی لەگەڵ ئازادین و
دژی هاندانن بۆ یاخیبوون
ئەوانەن کە بارانیان دەوێ
نەک گەواڵە.

ئازایەتی زاڵبوونە
بەسەر ترس
نەک نەبوونی ترس.

ئەوەی کە ناخوێنێتەوە
باشتر نییە لەوەی
کە نازانێ بخوێنێتەوە.

خەڵک لە دایکدەبن.
یەکتری ئازار دەدەن.
دەمرن.

بۆیە خیانەت زۆر بە ئازارە
چونکە کەسانێک لێتی دەکەن
کە متمانەت پێکردوون.

مرۆڤ چەکێکی
زۆر کاریگەری هەیە؛
پێکەنین.

ژیان بە هیچ شتێ
قەرزداری تۆ نییە،
ئەو بەر لە تۆ هەبووە.

من تۆڵە ناکەمەوە،
تەنیا کەسەکە دەگەڕێنمەوە
ئەو کاتەی کە بۆ من غەریب بوو.

هەندێجار کە تەماشای
مرۆڤ دەکەم
ئومێد دەخوازم
نوح پێڕانەگەیشتبام
سواری کەشتیی ببا.

کتێب بۆ ئەوانەیە
کە دەیانەوێ
لە شوێنێکی دیکە بن.

ئەگەر دڵخۆشیی ئەوانی دیكە
دڵخۆشی کردی،
یانی تۆ ئینسانیت.

نامریت ئەگەر خۆشەویستێکت
لە دەستبدەی،
بەڵام وەک مردوو دەژیت
ئەگەر کەرامەتت لە دەستبدەی.

نامەوێ خۆم بە ئاگر
یا بەهەشت
پەیوەست بکەم،
چونکە لە هەردوولا
برادەرم هەیە.

سەرچاوەی
کۆمێدیا
خەمە
نەک شادیی.

دوو کەس گرنگی
بە هەموو وردەکارییەکانی
ژیانت دەدەن،
ئەوەی کە زۆری خۆشدەوێیت و ئەوەیش کە زۆر رقی لێتە.

لە زستاندا هەموو شت جوانە،
جگە لە لەرزینی هەژارەکان.

دز دەرفەتت پێدەدا
لە نێوان ژیانت و جزدانت
یەکێکیان هەڵبژێری،
بەڵام ژن هەردووکی لێت دەوێ.

گەدەی پڕ
هیچ ناهێنێ
کاتێ دڵ و عەقڵ برسیانبێ.

هیچ لەوە ئاسانتر نییە
باسی سەبر بکەیت
کاتێ کارەساتەکە
کارەساتی تۆ نییە.

گەڕانەوەی زەمەن بۆ دواوە
باوترین ئومێدە
کە مرۆڤ لەسەری رێککەوتوون.

میهرەبانیی ئەو زمانەیە
کە کەڕ دەیبستێ و
کوێر دەیخوێنێتەوە.

کاتێ ژنێ تا ئاستی مردن
رقی لە پیاوێک دەبێتەوە
بزانن کە ئەوە
تا ئاستی مردن خۆشیدەوێ.

ئومێدی بەختەوەرییت بۆ دەخوازم
ئەو رستەیە گەورەترین درۆیە کە دوو
عاشق بە یەکتری دەڵێن لە کاتی
جیابوونەوەدا.

تاکە رێگا بۆ باشکردنی
تەندرووستیت ئەوەیە
ئەو شتانە بخۆیت
کە حەزیان پێناکەیت و
ئەوانە بخۆیتەوە کە خۆشتناوێن و
ئەو کارانە بکەیت
کە هەموو کات رقت لێیان بۆتەوە.

هەرچی دەبەنگییە
بەرانبەرت ئەنجامی دەدەن
تا بڕۆیت،
جا کە رۆیشتیت
بە بەرائەتەوە پێتدەڵێن:
ئەوە بۆ رۆیشتی؟

گومانی خراپ نەخۆشییە،
هەموو شتێکی جوان دەکوژێ.

لە دواتەوە باست دەکەن
چونکە بەڕاستی لە دواتەوەن.

هیچ کەس
لەو کەسە راستگۆتر نییە
کە ئیعتراف دەکا درۆزنە.

ئێمە بە ئامۆژگاریی فێرنابین،
بە ئازار فێردەبین.

ئازاربەخشە
لە شوێنێ غەمگین بیت
کە زۆر کات تێیدا بزەت کردبێ.

کاتێ ئارەزووی رۆیشتن دەکەن بێسنوور عەیبت بۆ درووست دەکەن.

ژیان قووڵترە لەوەی
بە وشە وەسفی بکەیت،
وەسفی مەکە، تەنیا بژی.

کاتێ خۆت
لەنێو پۆلی زۆرینە دۆزییەوە
بزانە کاتی خۆگۆڕین هاتووە.

خۆشەویستیی
وەک قاوە وایە؛
ئەگەر زیادەڕۆیی بکەی
لە خواردنەوەی،
ناهێڵێ بخەوی..

هەتا حەقیقەت
پێڵاوی لە پێ دەکا
درۆ فڕەیەک
بە دەوری زەمیندا دەخولێتەوە.

رازیکردنی خەڵک
بە رێگایەکی دوور و درێژ دەچێ
کە لە کۆتاییەکەی
تابلۆیێ دانرابێ و
لەسەری نووسرابێ:
ببوورە ئەو رێگایە داخراوە.

_مارک توین (1835 - 1910) نووسەر و هونەرمەندی ئەمەریکی.

_سەرچاوە:
‏xn--sgb8bg.net

© 2017 Hawler