ئازار 21, 2019

(ئەدەبی مەرگ)ـی د. عەبدوڵا ئاگرین گەیشتە دەست خوێنەران

ئەدەبی مەرگ) شیعری ئەدەبی مەرگ، ناوونیشانی ئەو چەپکە شیعرەیە، کە بۆ کۆستی گەورەی (شەمسیە خانی) خێزانی برا و ھاوکارمان (د. عەبدوڵا ئاگرین) نووسراون و لە نووسینی (د.ھێژا)ـیە.
ئەو چەپکە شیعرە، گوزارشتە لە مەرگ و تەنیایی و ھەست و دەربڕین بە کۆستێکی گەورە، چەند تێکستێکی خەماوی بۆ ماڵئاوایی مرۆڤێکی ڕوحپاک و دەربڕی وەفایەکی جوانی مرۆڤ بەرامبەر بە مەرگی ڕۆحپاکترین مرۆڤ.
ئەلبوومی وێنە و یادگارەکانی بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە وێنە و ھەڵوێستی (خاتوو شەمسیە) وەکو ئافرەتێکی میھرەبان کە مەرگ ناتوانێت ئەو سۆز و یادگارە پیرۆزانە لەبیر بباتەوە.

© 2017 Hawler