کانونی دووەم 18, 2019

ونبوونی گۆران جەمال ڕۆشنایی چاپی بینی

لەو ڕۆژانەدا چاپی یەكەمی ڕۆمانێكی قەبارە خنجیلانەی 338 لاپەڕەیی و گۆران جەمال لە چاپخانەی كارۆ چاوەكانی هەڵهێنا و ڕۆشنایی چاپی بینی، دواتر كەوتە بەردەست خوێنەران و كتێبخانەی كوردیەوە، ناوەڕۆكی كتێبەكە یان باشتر وایە بڵێین ڕۆمانەكە لە گێڕانەوەی ڕووداوەكاندا كراوەتە 15 بەش و هەر بەشێكیش لەژێر ناوەێكدایە وەك ( دارشتنی هەستم لە نامەیەكدا، ونبوون یان دۆزینەوە، ناوەڕاستی ساڵی 1997، وەرزش و كاری خۆبەخشی، ئاخ ماتاهاری، لاپەڕەی چوارەم، نەورۆز دوو جەژنی نزا، لاپەڕەی پێنجەم، 16 ی ئۆكتۆبەر، 27 ی نۆڤەمبەر، 3 ی نۆڤەمبەر، نامەیەك بۆ سەید و حەبیب، ترازان) نووسەری ئەو ڕۆمانە بەو چەند وشەیە دەست بە ڕووداوەكانی نێو كتێبەكە دەكات و دەڵێ: ئەو شەوە ئاسمان لە روناكی مانگ تاریك و خامۆش بوو، ئازار جۆر و شێوەیەكی تر بوو لە ناخ و بوونی مندا، نەمدەزانی چ هێزێ ئاراستەی چركە و ساتم دەكات...، ئینجا كۆتا لاپەڕەكانی ئەو ڕۆمانەی بە دوو نامە هێناوەتەوە، ئێمە هەر هێندە پێناسەی ئەو ڕۆمانە دەكەین بۆ ئەوەی خوێنەر بە وردی وشە بە وشە و دێر بە دێری بخوێنێتەوە تا لە هەموو ڕووداوەكانی حاڵی دەبێ و تێدەگا لەوەی كە بە چ تەكنیكێك نووسراوە.  

 

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

© 2017 Hawler