کانونی یەکەم 11, 2018

تۆماس ستێرنس ئیلیۆت لە ٢٦/٩/١٨٨٨ لە ئەمریکا لە دایك بووە،لە تەمەنی ٢٥ ساڵی چووە بۆ ئنگلیزستان، دائەنرێت بە پێشەنگی شیعری هاوچەرخی ئەنگلۆ ئەمریکی، درامانووس و ڕەخنەگر وەك مامۆستاش کاری کردووە،یەکەم بەرهەمی کۆکراوەی 'پرفرۆك و تێبینییەکانی تر' لە١٩١٧ بڵاوکردەوە، لە ١٩١٥ هاسەرگیری لەگەڵ ڤیڤیان هەیوود کرد پاشان لە ١٩٥٧لەگەڵ ئەسمی ڤالاری فلاچەر، لە ١٩٤٨ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرت، لە ٤/١/١٩٦٥ لە لەندەن کۆچی دوایی کرد..گرنگترین شاکارەکانی (زەمینی بەهەدەرچوو)ـه.

چاوپێکەوتن لەگەڵ تی ئێس ئیلیۆت
لە لایەن: دۆناڵد هاڵ ئەنجام دراوە
پ/ با لەسەرەتاوە دەست پێ بکەین. ئایا بارودۆخی دەست پێکردنی نووسینی شیعرت لە سانت لویس لەیادە، کاتێك مێردمناڵ بوویت؟
و/ لەیادمە لە تەمەنی چواردە ساڵیەوە لە ژێر کاریگەریی فیتزجیراڵد عومەر خەیام، کۆمەڵێك چوارینەی قەترانی و بێهیواییم نووسی لەهەمان شێوە، باشە ئەوە بوو کە لەناوم بردن وەك ئەوەی نەنووسرابن، بۆیە پێشانی کەسم نەدان، یەکەم قەسیدەم کە بڵاوکرایەوە لە تۆماری ئەکادیمی سمیس بوو پاشان لە بڵاوکراوەی پارێزەریی هارڤێرد، ئەمەیانم وەك هەوڵێك نووسی بۆ مامۆستای ئینگلیزیم، وەك لاسایی کردنەوەیەکی بن جۆنسۆن بوو.ئەو وای لێكدایەوە کە ئەمە زۆر باشە بۆ کوڕێکی پانزە یان شانزە ساڵ، پاشان لە زانکۆی هارڤەرد هەندێکی ترم نوسی، تەنیا بەس بوو بۆ ئەوەی دەستنیشان بکرێم بۆ هەڵبژاردنی سەرنووسەری بڵاوکراوەی هارڤەرد،کە من چێژم لێ بینی. پاشان هەڵکشانێکم بە خۆوە دی لە ساڵەکانی سەرەتاو باڵا. زۆر بە بڕشتتر بووم، لە ژێر کاریگەریی یەکەم بۆدلێر و پاشان جولیس لافۆرگ کە پێی ئاشنا بووم لە ساڵەکانی سەرەتام لە هارڤەرد.
پ/ وەك پرسیارێکی گشتی، دەمەوێت بزانم گەر بتوانی ئامۆژگاریی پێشکەش بکەیت بە شاعیرە لاوەکان وەك بنەما و ڕەنگدانەوە بۆ پەرەپێدانی هونەرەکەیان؟
و/ وای بۆ دەچم کە ئەمە کارێکی ناپەسەندی مەترسیدارە کە ئامۆژگاری گشتی بدەم. وا دەزانم باشترین شت بۆ شاعیرێکی لاوی بکەیت ئەوەیە کە ڕەخنەی درێژ لە شیعرێکی تایبەتی بگریت، گەر پێویست بوو مناقەشەی لەگەڵ بکە لەسەری، ڕای خۆتی پێ بڵێ، و ئاماژەی ئەو گشتگیریانە بکە کە پێویستیه پێی هەستێ، با خۆی ئەوانە بکات، من مرۆڤە جیاوازەکانم وا بینیوە کە ڕێگای جۆراوجۆری کاریان هەیە و شتەکانییشیان بە ڕێگای جودا بۆ دێت. تۆ هەرگیز دڵنیا نابیت کاتێک حاڵەت بڵێێت لەبار بێت بۆ بە گشتگیریی کردنی بۆ هەموو شاعیرەکان یان کاتێك شتانێك تەنیا تایبەتن بە خودی خۆت. وای دەزانم هیچ شتێك لەوە بەدتر نیە کە هەوڵ بدەیت مرۆڤەکان شێوەدار بکەیت بە وێنەی تایبەت بە خۆت.
پ/ ئایا وای بۆدەچی کە پیشەی نموونەیی شاعیر ئەوەیە کە هیچ کارێکی تر نەکات جگە لە نووسین و خوێندنەوە؟
و/نەخیر.ئەمە ئەبێت...بەڵام جارێکی تر یەك دەتوانرێ دەربارەی خودی یەکێ. ئەوە زۆر مەترسیدارە کە پیشەی نموونەیی بدەی بە هەموو خەڵک، بەڵام من زۆر بە دڵنیاییەوە هەست ئەکەم گەر من دەستم پێ بکردایە بە بوونی ماناکانی ئازادیی، گەر لام گرنگ نەبوایە دەربارەی دەستخستنی دەسمایەی ژین و هەموو کاتەکانم بدایە بە هۆنراوە ئەوا کاریگەریی مراندن و بزر بوونی لەسەر من ئەبوو.
پ/ من بیستوومە تۆ وای بۆچوویت کە شیعرەکانت سەر بە کەلەپووری ئەدەبی ئەمریکین، ئەتوانیت پێمان بڵێیت بۆچی؟
و/من دەڵێم کە شیعرەکانم بە ڕوونی زیاتر خاڵە هاوبەشەکانی لەگەڵ شاعیرە دیارە هاوچەرخەکانی ئەمریکا هەیە وەك لە هەر شتێکی تر نووسیبێتم لە نەوەکەم لە ئنگلتەرا، من دڵنیام لەمە.
پ/ ئەپرسم دەربارەی بیرو بۆچوونت لەمەڕ پەیوەندی فۆرم بۆ بابەت. ئایا تۆ فۆرمێکت هەڵبژاردووە پێش ئەوەی بزانێت بە تەواوی چی تێدا دەنووسی؟
و/ بەڵێ. بەڕێگەیەك لە ڕێگاکان. یەك دیراسەکردنی بنەماکان. ئێمە دیراسەی شیعرەکانی گۆتیێە مان کرد و پاشان وامان بیرکردەوە،"ئایا هیچ شتێکم هەیە بێڵێم سەبارەت ئەوەی ئەم فۆرمە بە سوود بێت؟" و ئێمە تاقیمان کردووەتەوە. فۆرم پاڵنەری ناوەڕكە.
پ/ ئایا تۆ ڕەنگە وات هەست کردبێت دژی شتانێک نووسیبێتت، زیاد لە هەر مۆدێلێک،بۆ نموونە ئەگەری دژی شاعیری خەڵاتکراو؟
و/نەخێر، نەخێر، نەخێر من هەست ناکەم کە س بەردەوام ڕەفزی شتەکانی کردبێت، بەڵام تەنیا هەوڵی دۆزینەوەی ئەوەی کە چی ڕاست بوو بۆ کەسێک. لە ڕاستیدا یەکێك لە شاعیرە فەرامۆشکراوە خەلاتکراوەکان وەك رۆبەرت بریجز. من هەست ناکەم شیعری باش ئەتوانرێت بەرهەم بهێنرێ وەك جۆرێك لە هەوڵی سیاسی بۆ لەناوبردنی جۆرێك فۆرمی هەبوو. من هەست ئەکەم ئەمە تەنیا شوێن گرتنەوەیە. خەڵك ڕێگای خۆیان دەدۆزنەوە بە جۆرێك کە دەتوانن شتەکانیان بڵێن." من ناتوانم بڵێم ئەوە ئەو ڕێگایە، چ ڕێگایەک ئەتوانم ببینمەوە کە ئەوە بکا؟" یەکێ کە بە
حەقەت جێی نیگەرانی نەبووە دەربارەی شێوازە فەراهەم هێنراوەکان.

و/ سۆران محه‌مه‌د - هەولێر

© 2017 Hawler