تشرینی دووەم 16, 2018

زەمەن هۆکارێکە بۆ گەمژەکردنی ئینسان

تازە لە پێشانگەی کتێبی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەڕاوەتەوە، دوو کتێبی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی بە ناوەکانی "دونیا لە کتێبێکدا" و "پێنجەمین کتێب" و خەریکە وەرگێڕانی ڕۆمانی "کەوتنی ئاسمانەکان"ـیشی بۆ سەر زمانی ئینگلیزی تەواو دەبێت.

نێوی هەردوو کتێبە وەرگێڕدراوەکەی بۆ سەر زمانی فارسی لە ئێران گۆڕدراون، هەرچەندە بە پێشنیاری وەرگێڕ و بە گفتوگۆ ناوی نوێیان بۆ دانراوە، بەڵام "جەبار جەمال غەریب" شتی دیکەی نادیار باس دەکات لە پشت وەرگێڕانی کتێبەکانی و چاپکردنیان لە ئێران.
ڕۆژنامەی هەولێر گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئەم ڕۆماننووسە خاکییە پێک هێناوە، کە تیایدا باسی زمان و وەرگێڕان و بوودەڵەیی ئینسان و بە ڕۆبۆتبوونی ئینسانی مۆدێڕن و زۆر شتی دیکە دەکات.
نووسەری ڕۆمانی "دواهەمین گریانی بەڵقیس"، لە گفتوگۆکەی لەگەڵ "هەولێر" دەڵێت:
- زەمەن وەک چۆن هۆکارێکە بۆ پێشکەوتنی ئینسان، بە هەمان شێوەش هۆکارێکە بۆ گەمژەکردنی ئینسان.
- ئینسان هەرگیز سیستەم و ڕێڕەوی ژیانی خۆی جێبەجێ ناکات.
- ئەوانەی دونیا بەڕێوە دەبەن، زۆر کەمن.
- کەسێک کە گومان لە بیرکردنەوەی خۆی نەکات، هەرگیز ناتوانێت پێشکەوتنێک لە ژیانی خۆی پێک بهێنێت.
- گەشتی ڕاستەقینە ئەوەیە لە نێو کتێب و وشەکاندا هەیە.
- ئایینەکان نەیانتوانی ئامۆژگاری مرۆڤ بکەن، بەڵام توانییان مرۆڤ لە زەمەنێکەوە بۆ زەمەنێکی دیکە بگوازنەوە.
-️ گواستنەوەی کەلتوورەکان بە درێژایی مێژوو لە ڕێگەی وەرگێڕانەوە بووە.
- زمان گرنگترین داهێنانی ئینسانە.

ڕۆژی یەکشەممە چاوەڕوانی گفتوگۆکەی هەولێر بن لەگەڵ ڕۆماننووس جەبار جەمال غەریب.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 25 تشرینی یەکەم 2018 05:57
© 2017 Hawler