کانونی یەکەم 18, 2018

کتێبی بارزان؛ مایكرۆمۆدێلی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ بڵاوكرایه‌وه‌

كتێبی بارزان- مایكرۆمۆدێلی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ نووسینی لێکۆڵەر به‌در ئیسماعیل شێرۆكی بڵاوكرایه‌وه‌.
ئه‌م كتێبه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ و پڕی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌، له‌سه‌ر ناوچه‌ی بارزان و هه‌ڵوێستی و ژیانی بارزانییه‌كان و روئیابینینی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ بونیادنانی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ.
له‌م كتێبه‌دا ئه‌م به‌شانه‌ شڕۆڤه‌كراون:
-بارزان له‌ ته‌ریقه‌ته‌وه‌ به‌رەو پێكه‌وه‌نانی گه‌لێكی نوێ
-هزرێكی نوێ بۆ جێبه‌جێكردنی نە‌خشه‌ ڕێگایه‌كی نوێ.
-ڕێبازێكی نوێ، بۆ عیرفان و یه‌كسانی و ئازادی.
-ملله‌تی بارزان، پرۆژه‌یه‌ك كه‌ ده‌بێ سه‌ر له‌نوێ شرۆڤه‌ و پێناسه‌ بكرێته‌وه‌.
-بنه‌ما و مه‌رجه‌كانی گه‌لبوونی بارزانییه‌كان.
-بارزان گه‌له‌ یان فیدراسیۆن؟
-جیهانبینی، باوه‌ڕ و فه‌لسه‌فه‌ی بارزانییه‌كان.
-بارزانییه‌كان پلۆرالیزمی مه‌زهه‌بیی و نه‌ته‌وه‌یی.
جیهانبینی سیاسی و عیرفانبینی بارزان.
-ئایین له‌ پێناو ده‌وڵه‌ت به‌كارنه‌هات، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیش له‌ ئارادا نه‌بوو.
-سه‌رده‌م و قۆناغی سه‌ركرده‌ی كاریزما ده‌ست پێده‌كات.
-چه‌ندین ته‌وه‌ر و بابه‌تی دیكه‌ له‌خۆ ده‌گرێت.

© 2017 Hawler