ئەیلول 19, 2018

بە ئاواز و گۆرانی داھێنانێکی نوێ لە هەولێر پێشکەش کرا

لە مەراسیمێکدا کە پڕبوو لە ئاواز و گۆرانی جۆراوجۆری کوردی و بیانی بە ئامادەبوونی (نەوزاد ھادی) پارێزگاری ھەولێر و (تاھیر عەبدوڵا) جێگری پارێزگاری ھەولێر و (نەبەز عەبدولحەمید) قایمقامی ھەولێر ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی بیانی کۆمپانیای فۆرد و ئەلقاصد یەکەم دەزگای هەمیشەییان بۆ فرۆشتن و خزمەتگوزارییەکانی چاککردنەوەو کەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمۆبێل نمایش کرد.

 كۆمپانیای ئەلقاصد بۆ بریكارییە بازرگانییەكان، تاكە دابەشكاری ئاهەنگێكی گەورەی ساز كرد بەبۆنەی كردنەوەی دەزگای هەمیشەیی بۆ فرۆشتن و خزمەتگوزارییەكانی كەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمۆبێل.
 لە مەڕاسیمەکەدا، بەرپرسانی کۆمپانیاکە ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە لە میانەی هەوڵەكانیان بۆ فراوانكردن لە سەرتاسەری وڵات و دابینكردنی بەرهەمە ناودارەكانی و نزیككردنەوەیان لە كڕیارەکانیان، كۆمپانیای ئەلقاصد هۆڵێكی نوێی تایبەت لە بەغدا دەكاتەوە كە دەكەوێتە شەقامی جادریە نزیكی زانكۆی بەغدا لەسەر رووبەری 730 مەتر، ئەمەش دەچێتە سەر بنكەی خزمەتگوزارییەكانی فۆرد كە پێشتر لە ناوچەكە هەبوو لە ناوچەی كەمب سارە كە نزیكە لە جادریە. هەروەها بەرپرسانی كۆمپانیاكەش رایانگەیاند كە پلانەكە بە رێكوپێكی بەردەوامە بۆ نوێنەرایەتی كردنی ئەو کۆمپانیایە لە گشت پارێزگاكان لە كۆتایی ساڵی 2019.
 لەم بارەوە میت ئارپاس جێگری سەرۆكی ماركیتنیگ و فرۆشتن و خزمەتگوزارییەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا گوتی: "ئێمە خۆشحاڵین بەرامبەر ئەو سەركەوتنەی تا ئێستا لەگەڵ ئەلقاصد لە بواری دابەشكردن بەدەستهاتووە لەسەر ئاستی ناوخۆ، چونكە لە دوای ئەوەی ئەلقاصد كرا بە تاكە دابەشكاری فۆرد لە عێراق، تیمەكەیان پابەندبوون بە ئەركەكەی سەرشانیان بەرامبەر بە براندی فۆرد و گەشەكردنی كارەكانیان لە سەرتاسەری عێراق، ئێمە ستایشی ئەو جۆش و خرۆش و پابەندبوونەیان دەكەین بەرامبەر بە کڕیارەكانمان لە عێراق".
 لەلایەن خۆشیەوە مۆفەق جەمیل سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری باڵای كۆمپانیای ئەلقاصد گوتی: "وەك دابەشكاری فەرمی فۆرد لە گشت ناوچەكانی عێراق، خۆشحاڵ و سەربەرزین بەو پێشكەوتنەی كە بەدەستمان هێناوە لە ماوەی شەش مانگی دەستبەكاربوونمان، لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا كۆمپانیای ئەلقاصد پێشەنگ و سەركەوتوو بووه لە كەرتی بازاری ئۆتۆمبێل لە عێراق.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.