تشرینی یەکەم 20, 2018

زیگمۆنت باومان: مۆدێرنە كۆمە‌ڵگایە‌كی دروستـكرد، كە‌ بواری بە‌شداریكدرنی لە‌ تاواندا هەبێت

زیگمۆنت(Zygmunt Bauman)باومان ساڵی 1925 لە‌ شاری بوسن لە‌ پۆڵە‌ندا لە‌ دایك و باوكێكی جوولەکە‌ لە‌ دایكبووە‌، ساڵی 1968 لە‌ كاتی هەڵمەتی دوژمنكارانە‌ی دژە‌ سامیلە‌ ژێر پاڵە‌پە‌ستۆ، وڵاتی جێەێشتووە‌.
باومان مۆڵە‌تی سۆسیۆلۆجیای لە‌ زانكۆی وارشۆ و دواتریش دكتۆرای وە‌رگرتووە‌، لە‌ چە‌ندین زانكۆی جیهانی وانە‌بێژ بووە‌. یە‌كێكە‌ لە‌ كۆڵە‌کە‌كانی كۆمە‌ڵناسی سە‌ردە‌می نوێ، نزیكە‌ی 60 كتێبی بڵاو كردۆتە‌وە‌، زۆربە‌یان دە‌ربارە‌ی مۆدێرنە وپۆست مۆدێرنەن، تێیاندا تیشك دە‌خاتە‌ سە‌ر ئە‌نجامە‌كانیان و چۆنیە‌تی كاریگە‌ریان لە‌سە‌ر بنیادی كۆمە‌ڵایە‌تی.
ڕۆژنامە‌ی ڤیە‌ننا چاوپێكە‌وتنێكی لە‌گە‌ڵ سازداوە‌ و لە‌ (الضفة الثالثة) بڵاو كراوە‌تە‌وە‌، بە‌باشمان زانی بۆ خوێنە‌ری كورد بكرێتە‌ كوردی.

ڕ.ڤ: زۆربە‌ی‌ نووسینیە‌كانت لە‌ دە‌وری "پۆست مۆدێرنە" دە‌خولێنە‌وە‌، چۆن بۆمانی پێناسە‌ دە‌كە‌یت؟
باومان پشتڕاستین كە‌ چە‌مكی پۆست مۆدێرنە ناوێكی گونجاوە‌، ناوی تری زۆر بۆ ئە‌م (نمگ = شێوە‌) كۆمە‌ڵگایە‌ی كە‌ تێیدا دە‌ژیە‌ین هە‌یە‌؛ بۆ نمونە‌ ئە‌نتۆنی گیدینز بە‌ "دواییە‌كانی مۆدێرنەی" دە‌یناسێنێ، ئۆلریش بێك ناوی ناوە‌ "مۆدێرنەی پێچە‌وانە‌" و، من چە‌مكی "پۆست مۆدێرنە" بە‌كار دێنموناشڵێم لە‌ناو ئە‌وانی تردا چە‌مكێكی دروستە‌. گرنگ ئە‌وە‌یە‌ مرۆڤ لە‌سە‌ر ئە‌و گریمانە‌ بنە‌ڕە‌تیە‌ كۆك بێت كە‌ دە‌ڵێ ئێمە‌ لە‌ناو كۆمە‌ڵگایە‌كدا دە‌ژیە‌ین، ئە‌وە‌ی كە‌ دە‌یبینین‌ لە‌م ساڵای كۆتاییدا خە‌سڵە‌ت وتایبە‌تمە‌ندیە‌كانی بە‌ تە‌واوی جیاوازن. بۆیە‌ دە‌خوازێت ناوێكی نوێی لێ بنرێ و، جیاوازیە‌كیش نییە‌ كۆتایی مۆدێرنە یاخودمۆدێرنەی دووە‌م و سێیە‌م بێت.
تایبە‌تمە‌ندی نوێ لە‌م كۆمە‌ڵگایە‌ كە‌ ڕە‌نگە‌ گرنگیش بێت، یان ئاماژە‌یە‌كی جە‌وهەری ئە‌گە‌ر بوار بدرێ وابڵێم، ئە‌و هەستە قووڵە‌یە‌ كە‌ ئۆقرە‌ی نە‌ماوە‌. دە‌توانین وە‌ك وێنە‌یكی مە‌جازی ئینتە‌رنێت وە‌ربگرین؛ هەمووبەکارهێنەرێك دە‌توانێ بێ ئە‌وە‌ی‌ چاودێریە‌كی ڕوونی لە‌سە‌ر بێت زانیاری وە‌دە‌ستبێنێ یان بیخاتە‌ ڕوو، یان پە‌یوە‌ندی نوێی جۆراوجۆر ببە‌ستێ و، زانیاریە‌كان لە‌ كۆمە‌ڵگای مرۆیی وە‌ردە‌گیرێن، ئە‌م زانیاریانە‌ پێكدە‌گە‌ن و هاوسەرگیری دە‌كە‌ن و وە‌چە‌ دە‌خە‌نە‌وە‌ و دواتر جیا دە‌بنە‌وە‌؛ هەمووی ئە‌م شتانە‌ ڕوو دە‌دات بێ ئە‌وە‌ی كە‌سێك لێی بە‌رپرسیار بێت. ڕاستە‌ نە‌مانی سە‌قامگیری هەستەێكی نوێ نییە‌ و بە‌ردە‌وام هەبووە بە‌ڵام جیاوازی ئە‌وە‌یە‌ لە‌ سە‌روە‌ختیمۆدێرنە واتە بە‌ درێژایی نزیكە‌ی دووسەد سێسەد ساڵێک قە‌ناعە‌تێكی باو هەبوو كە‌ پێی وابوو "نە‌مانی ئۆقرە‌"هەستێكی كاتیە‌ وبە‌ وە‌سە‌ریە‌كنان و زیادبوونی مە‌عریفە‌ ئە‌م هەستە نامێنێ. باپیرانمان پێیانوابوو كە‌ بە‌ ئەقڵانیەت و بە‌رە‌وپێشچوونی تە‌كنۆلۆجیا سنوورێك بۆ ئە‌م ترسە‌ دادە‌نێن؛ كە‌چی ئە‌وە‌ی ئێمە‌ هەستی پێدە‌كە‌ین و دەیبینین لە‌ زیادبوونی مە‌عریفە‌و بە‌رە‌وپێشچونی تە‌كنۆلۆجیا وێنە‌ی نییە، كە‌چی ئۆقرە‌یش هەر دیار نییە‌. لێرە‌وە‌یە‌ ئۆلریش بێك دە‌ربارە‌ی "كۆمە‌ڵگای مە‌ترسیە‌كان"كە‌ من دە‌مە‌وێت بە‌ ژیانی مە‌ترسیە‌كان" ناوی بنێمدە‌دوێت، بۆیە‌ ژیانی ئێمە‌مە‌ترسیە‌كانی‌ هەڵگرتووە‌ و بە‌ردە‌وامیش زیاتر دە‌بن. بۆ نمونە‌ ناتوانین بۆ پاشەڕۆژی ژیانی پیشە‌ییمان پلانێكی تایبە‌ت دابنێینچونكە‌ پێداویستیە‌كان بە‌بە‌ردە‌وامی لە‌ گۆڕاندان، پیشە‌ و بڕوانامە‌ كە‌ تا پێش چە‌ند ساڵێك ڕە‌غبە‌تی زۆریان لە‌سە‌ر بوو، ئێستا بونە‌تە‌ "جوانكارییە‌كی كۆن" و بە‌كە‌ڵك نایە‌ن. تە‌نانە‌ت هیوایەتە‌ خودیە‌كانیشمان خە‌ریكە‌ دە‌بنە‌‌ كێشە‌. جان پۆڵ سارتە‌ر جارێكیان گوتی "مرۆڤ پڕۆژە‌یە‌"، دە‌توانێ لە‌ 18ساڵانە‌وە بە‌ ‌خە‌یاڵی خۆیشێوە‌ی ژیانی دیاریبكاتو بە ڕوونی و هەنگاوبە‌هەنگاوملی ڕێگای بگرێت وە‌ك چۆن لە‌ 60 ساڵاندابیری لێدە‌كاتە‌وە‌، بە‌ڵام ئێمە‌ ئێستا جیاوازین، گرنگ ئە‌وە‌یە‌ مرۆڤ توانای خۆگونجاندنی هەبێت كاتێك‌ دە‌بینێت هەموو شتێكی دە‌ورو بە‌ری بە‌م شێوە‌یە‌یە‌.

ڕ.ڤ: ناوە‌رۆك و وە‌زیفە‌یمۆدێرنە و پۆست مۆدێرنە لە‌ زۆر ئاستدا جیاوازن، ئە‌نجامە‌كانی‌ بە‌ تە‌واوی لە‌ یە‌ك دە‌چن؟
باومان: ناتوانین بڵێین لێکچوونی ئە‌نجامە‌كان، چونكە‌ ئە‌مە‌ واتای گرنگی نە‌دانە‌ بە‌ هزرو ڕوانینە‌كانی مرۆڤ‌ لە‌ جیهاندا. لە‌ سە‌دە‌ی شازدە‌ و سە‌رە‌تای سە‌دە‌ی حە‌ڤدە‌ خە‌ڵك باوە‌ڕیان وابوو، زانست زیاتر پێشدە‌كە‌وێ وئەقڵانیتردە‌بێت و سە‌قامگیری دێنێ بە‌ڵام هەست دە‌كە‌ین هەڵە‌ بوونچونكە‌ پێشكە‌وتن شتێكی ڕێژە‌ییە‌. تە‌نانە‌ت من پشتڕاست نیم كە‌ بڵێم توندوتیژی جیهانی ئێستامان كە‌مترە‌ و ئە‌خلاقیترە‌ لە‌ سەد ساڵ لەمەوبەر، بە‌ڵام جیاوازیە‌كی گە‌ورە‌ش هەیە لە‌ نێوان باوە‌ڕ بون بە‌شتێك و باوە‌ڕ نە‌بون پێی بە‌ تە‌واوی. ماكس ڤێبە‌ر گوتی مۆدێرنەوەهم لە‌سە‌ر جیهان لا دە‌بات و ئازادی دە‌كات، ئەقڵی مرۆیی جێی خودا دە‌گرێتە‌وە‌ (خودا سروشتی دروستی نە‌كردووە‌ و بە‌ جوانی ڕێكی نە‌خستووە‌، كە‌چی ئێمە‌ ئە‌وە‌مان كرد).
ئێمە‌ ئێستا لە‌ ئازادبونی دووە‌مدا دە‌ژ‌ین، هەمووسیستەمە‌كانی دە‌سە‌ڵات كە‌ دە‌یانناسین، سیستەمی خودی و لۆكاڵین، بە‌ڵام ئە‌و ڕایە‌ڵانە‌ی كە‌ دە‌گە‌نە‌وە‌ یە‌كو كۆمان دە‌كاتە‌وە‌ نادیدە‌ ناگرین.نمونە‌ی كۆمە‌ڵگایە‌كی دادپە‌روە‌رمان نییە‌ وە‌ك ئە‌وە‌ی باپیرانمان باسیان لێی كردووە‌ و، نمونە‌ی داهێنراوی نوێش ڕە‌تدە‌كە‌ینە‌وە‌. هزری دروستكردنی باخچە‌یە‌كی گە‌ورە‌ی نوێمان نییە‌ بە‌ڵكو هەموویان لە‌دە‌وری چە‌ند باخچە‌یە‌كی بچوك دە‌خولێنە‌وە‌، جیاوازیە‌كە‌ لێرە‌وە‌یە‌.

ڕ.ڤ: لە‌ كارە‌كانتدا "نامۆ" پرسێكی‌ بنەڕەتی‌ پێكدێنێت و دە‌تەە‌وێت چارە‌سە‌ری بكە‌ی‌، با بڵێیننامۆییبۆ‌ زۆرێك شتێكی ترسهێن و مە‌ترسیدارە‌ كە‌چی تۆ دە‌ریدە‌خە‌ی وجە‌خت لە‌ و خووە‌هاودژیە‌ی ئە‌و‌ كە‌سایە‌تیە‌ دە‌كە‌یتە‌وە‌.
باومان: كاتێك بمانە‌وێت دە‌ربارە‌ی "كۆمە‌ڵگای زانین" و ئاگاییە‌كان بدوێین نامۆ خاڵێكی زۆر گرنگی میحوەریە. "نامۆ وە‌ك ئە‌وە‌ی جۆرج زیمێل دە‌ڵێت ئە‌وە‌یە كە‌‌ ئە‌مڕۆ دێت و سبە‌ش دە‌مێنێتە‌وە‌"؛ هەروە‌كچۆن نامۆ زە‌مەنێكە ‌دانەهاتووە‌ و خە‌ریكە‌ لە‌نوێیی دێت، ئە‌مە‌ لە‌ هەردوو حاڵە‌تدا شتێكی ئاساییە‌، یە‌كە‌میان لە‌حاڵە‌تی گە‌شتیاران و هەروەها لە‌ حاڵە‌تی ئە‌وانە‌ی "لە‌ نوێ دێن" ئە‌وانە‌ی لە‌ گە‌شتی بێ پچڕاندان، دێن و دە‌ڕۆن بە‌ بە‌ردە‌وامی. زیاتریش لە‌وە‌ چینێكی نوێی خە‌ڵكانی‌ كۆزمۆپۆلۆتی و گە‌ڕیدە‌كان كە‌ لای كۆمپانیا جیهانیە‌كان كار دە‌كە‌ن و شوێنێكی نیشتە‌جێبوونی بە‌ردە‌وامیان نییە‌، ماوە‌یە‌ك لە‌ سە‌نگاپورە‌ دە‌ژیە‌ن، جارێكدە‌گە‌ڕێنە‌وە‌ بۆ پراگ و دواتر بۆ نمونە‌لە‌ مانچستە‌ر دە‌ژیە‌ن، لە‌ حاڵە‌تی ئە‌وانە‌دا‌ ناتوانین باس لە‌ "نامۆ"‌ بكە‌ین؛ مە‌بە‌ستمان لە‌ "نامۆ" ئە‌وە‌یە‌ كە‌ ئە‌مڕۆ دێت و سبە‌یش دە‌مێنێتە‌وە‌، بێ ئە‌وە‌ی جارێكی تر بڕوات، ئە‌وە‌یە‌ دە‌بێتە‌ كێشە‌. ئێمە‌ ئە‌مڕۆ لە‌ ژیانێكی تە‌واو نامۆداین‌، لە‌ لایە‌ك هەوڵی زۆر و پاڵە‌پە‌ستۆیە‌كی بێوێنە‌ بۆ شكانی هەمووئە‌و كۆت و بە‌ندانە‌ی‌ بە‌رە‌بستن لە‌بە‌ردە‌م‌ بڵاو بونە‌وە‌ی "چینی دە‌ستە‌بژێر" و سە‌رمایە‌ و زانیاری و ئە‌وانی تر لە‌ جیهان بە‌گشتی هەیە لە‌ هەمان كات، لایە‌كی تر خۆ پاراستن و سنوور داخستن بە‌ ڕوی ئە‌وانە‌ی كە‌ موڵكی گواستراوە‌ یان كاڵایە‌كی بە‌كە‌ڵكیان هەڵنە‌گرتووە هەیە، ئە‌م دە‌ستە‌یە‌ لە‌ خە‌ڵك كە‌ ناویان دە‌نێین "نامۆكان". ‌ئە‌و خە‌ڵكانە‌‌ چ سوودێكیان هەیە؟ ئە‌وانە‌ هەژارن – وە‌ك ئە‌وە‌ی بۆ یە‌كە‌م جار لە‌ مێژوو – هیچ ئە‌رك و وە‌زیفە‌یە‌كیان نە‌بێت. كۆمە‌ڵگایە‌كی مرۆیی نابینینە‌وە‌ و ناشبینرێتە‌وە‌‌ هەمووی دە‌وڵە‌مە‌ند بێت، زۆر ئە‌ستە‌مە‌ و ناكرێ بیریشی لێ بكە‌ینە‌وە‌ بە‌ڵام لە‌ هەموو قۆناغە‌كان هەژاران ئە‌ركێكی حە‌تمیكە‌ ەە‌یانبوو، سوودی ئە‌وان بوو‌، لە‌ چاخە‌كانی ناوە‌ڕاست بوونی هەژاران ئاسودە‌یی و خۆشحاڵی بوو بۆ ڕۆحی ئە‌وان؛ لە‌سە‌ردە‌می نوێ كرێكار لە‌ كارگە‌كان كاری دە‌كرد یان سە‌رباز بوون و وڵاتیان دە‌پاراست بە‌ڵام ئێستا و، بۆ یە‌كە‌م جاریشە‌ ئە‌وە‌ ڕوو دە‌دات، بە‌ هۆی ئە‌و پێشكە‌وتنە‌ تە‌كنۆلۆجیە‌ بێ وێنە‌یە‌ی كە‌ دە‌توانرێ هەموو شتێك بەرهەمبهێنرێ بێ ئە‌وە‌ی پێویست بە‌ كرێكاری زیادبكاتهەموو شتێك و هەموو ئە‌ركێكیان لە‌دە‌ستداوە‌. جگە‌ لە‌وە‌ سوپا نوێیە‌كان سوپای زۆر نە‌ماون، بە‌ پێچە‌وانە‌ بونە‌تە‌ سوپای پیشە‌گە‌ری بچووك. لە‌ كۆتایدا لە‌م سە‌ردە‌مە‌ش لە‌م خاڵە‌ جوگە‌ییە‌ی كۆمە‌ڵگای سە‌ردە‌م دیسانە‌وەهەر ‌هەژاراننشكست دێنن و‌پێویست دە‌كات‌بگۆڕدرێن و ببنە‌ بە‌كاربە‌ر. باوە‌ڕم وایە‌ ناوكی پرسە‌كە‌ یە‌كنە‌گرتنی بە‌شێك لە‌ كۆمە‌ڵگایە‌ و‌ گونجاویش نابێ ئە‌گە‌ر بە‌شە‌كانی تری كۆمە‌ڵگا دیسانە‌وە‌هە‌ندێ قوربانی بە‌خۆیان نە‌دە‌ن.
ڕ.ڤ: پڕۆژە‌ی "دیزانی كۆمە‌ڵگا" ئە‌ركێكە‌ بۆهۆشیاركردنە‌وە‌ و، هەوڵی خۆ ڕزگار كردن لە‌ نامۆكان دە‌دات یانیش لە‌‌ ڕێگای تێكە‌ڵكردنی "كولتوور‌‌‌"ی وپاشان یە‌كگرتن و كردنە‌ یە‌ك‌، یان لە‌ ڕێگای "دابڕاندن" و دواتر "كۆتایی هێنان پێیان"؛ هەست بە‌ هیچ مە‌ترسیە‌ك دە‌كە‌یت؟ هەروەهاڕوانینی تۆ بۆ ئە‌وروپای ئێستا كە‌ زیادبوونی "فۆبیای نامۆكان"ـە‌چییە‌؟
باومان: بە‌ بە‌ردە‌وامی هەستەێكی پێویست بۆ ئە‌نجامدانی كارێك لە‌گە‌ڵ نامۆكان هەیە. یان دە‌بێ یە‌كبگرن یانیش دووربخرێنە‌وە‌ ودە‌ربكرێن، چارە‌یە‌كی تر نییە‌.
ئە‌مڕۆکەكێشە‌كە‌ بە‌ هاسانی بووە‌تە‌ گفتو گۆ دە‌ربارە‌ی پرسە‌كانی وە‌ك بێكاری و، گە‌مارۆدانی دە‌وڵە‌تی خۆشگوزە‌ران و، تە‌نانە‌ت كە‌میی شتومە‌ك لە‌ ژێر ناوی بێگانە‌كانە‌كان "پرسی بێگانە‌كان". پێشتریش باسمكردووە‌ كە‌ ئێمە‌ لە‌گە‌ڵ نە‌مانی هەستیئۆقرە‌دا دە‌ژین، لە‌لایە‌ك دە‌كرێ بابە‌تێكی ورژێنە‌ر و چێژبە‌خش بێت، ‌واتە هیچ شتێك دیار نییە‌ و هەموو بژاردە‌كان كراوە‌ن، لە‌ لایە‌كی ترە‌وە‌ ڕە‌نگە‌ حاڵە‌تێك بێتماندووکەر، بۆیە‌شە‌ مرۆ گومان لە‌هەر بژاردە‌یە‌ك دە‌كات كە‌ دە‌یگرێتە‌بە‌ر و، دە‌پرسێ ئاخۆ شتێكی گرنگی بیر نە‌چووە‌ و ئیتربە‌م شێوە‌یە‌.. شتێكی نامۆ نییە‌ خە‌ڵكێكی زۆر بڵێن حاڵە‌تێكی ماندووكە‌رە‌و خە‌ون بە‌ سادە‌كردنیە‌وە‌ ببینن بە‌ گشتی. ئێمە‌ دە‌زانین كە‌ كێ"من توانای هاسانكردنە‌وە‌ی كێشە‌كانم هەیە"ی گوتووە‌؛ ئە‌وە‌ی ئە‌مە‌ی وت ئە‌دۆڵف هیتلە‌ر بوو. ئە‌مە‌ش تە‌واو وە‌ك دۆخی بە‌ڕێز لۆپان وایە‌، ئە‌ویش بانگە‌شە‌یهاسانكردنە‌وە‌ی كێشە‌كانی دە‌كرد. ئە‌مە‌ وایلێدە‌كات كە‌ سە‌رنجڕاكێش و ئاسوودە‌كە‌ر بێت، واتە توانای وە‌ڵامێكی هاسانی هەبێت بۆ هەر كێشە‌یە‌كی ئاڵۆز كە‌ تێگە‌یشتن لێی قورس بێت: "نامۆكان فڕێ بدە‌نە‌ دە‌رە‌وە‌ و كێشە‌كە‌ چارە‌سە‌ر دە‌بێت". بە‌م ڕێگایە‌ ئە‌و كێشانە‌ی كە‌ كۆمە‌ڵگا پێوە‌ی دە‌ناڵێنێ و، كە‌وتوونە‌تە‌ ‌سە‌ر شانی بە‌شێكی كۆمە‌ڵگا فڕێ دە‌درێنە‌ دە‌رە‌وە‌. من وە‌ك خۆم پێم وانییە‌ ئە‌م ڕێگایە‌ سوودیهەبێت و كێشە‌كە‌ چارە‌سە‌ر بكات؛ ئە‌گە‌ر باوە‌ڕ بە‌م بانگە‌شە‌یە‌ بكرێت، ئە‌وا توانایی سیاسی گرنگە‌ لە‌و بارە‌یە‌وە‌.

ڕ.ڤ: پرسی بنە‌ڕە‌تی لە‌ كتێبی یە‌كە‌متدا كە‌ كراوە‌تە‌ ئە‌ڵمانی " مۆدێرنە و جوولەکەقڕان (هۆڵۆکۆست)" دژە‌ سامییە، تا دە‌گاتە‌ پاكتاوكردنی جووە‌كان لە‌ ئە‌وروپا. ئە‌م كارە‌ت بە‌تە‌واوی لە‌وانیتر جیایە‌؛ چۆن گە‌یشتیتە‌ ئە‌وباوە‌ڕە‌ی بینوسی؟ ئایا هیچپە‌یوە‌ندیە‌ك لە‌ نێوانئە‌م كارە‌ت و ئە‌وانی تردا هەیە؟
باومان: ڕاستە‌، ئە‌م كتێبە‌یان لە‌وانی ترم جیایە. كە‌ گرنگیم بە‌و پرسە‌ دا بە‌ كتێبی هاوسەرە‌كە‌م كاریگە‌ر بووم كە تێیدا‌ باسی "زە‌مە‌نی گیتۆ"ی دە‌كرد؛ ئە‌و كات من زۆر دوور بوم و، نه‌کەتبوومە بەر شاڵاوی جوولەکەقڕان، من لە‌ باكوری ڕووسیا بووم، ڕاستیە‌كە‌ی من زۆر بیرم لە‌ جوولەکەقڕان نە‌دە‌كردە‌وە‌. ئە‌و كات پێی گوتم، هەروەها منیش باوە‌ڕم وابوو كە‌جوولەکەقڕان ڕوداوێكی دە‌گمە‌ن و ناوازە‌ بوو، ڕووداوێك لە‌دە‌رە‌وە‌ی ڕێساكان بوو، بۆیە‌ لە‌ توانای مرۆڤدا هەیە وە‌ك ئە‌وە‌ی شتی تر فێر بێت شتی جێگای بایە‌خپێدانیش فێر بێت، وە‌ك ئە‌و كۆمە‌ڵگایە‌ی كە‌ تییدا دە‌ژین و گرینگیم پێی دە‌دا، یان لێکچوونی پرسی لە‌م شێوە‌یە‌. ئیتر من وێنە‌یە‌كی قووڵی تە‌واوم لە‌ كتێبی هاوسەرە‌كە‌مە‌وە‌ وە‌رگرت؛ هەزاران، بە‌ڵكو سە‌دان‌هەزارکەس تێوە‌گلابوون، دواتریش وە‌ڵامی پرسیارە‌كە‌ت هاسان نییە‌. ئە‌مە‌ بە‌م هاسانیە‌ نییە‌ وە‌ك ئە‌وە‌ی دانیال گۆڵدهاگنبۆی چووە‌، كە‌ دە‌گوترێ مرۆڤ خراپە و كاری خراپ دە‌كان؛ ئە‌مە‌ هەڵێنجان وپێدراوێكی گوماناوی نییە‌، بە‌ پێچە‌وانە‌ پێدراوێكی ئاسوودە‌كە‌رە‌. لە‌ ڕاستیدا منیش باوە‌ڕم وایە‌ مرۆڤی‌ خراپ، خراپە دەکا و، مرۆڤی باشیش چاکەی لێ دەوەشێتەوە بە‌ڵام لە‌ پە‌یوە‌ست بە‌ خودی جوولەکەقڕانە‌وە‌ ئە‌م كتێبە‌ وە‌ڵامێكی‌ گونجاوە‌و ڕە‌نگە‌ وە‌ڵامێكی بێوێنە‌ش بێت.
ئە‌گە‌ر هەموو شتێك بە‌م هاسانیە‌ بووایە ‌تاكە‌ شتێك كە‌ كرابا، ئە‌وە‌ بوو خراپەكاران جیاكرابانە‌وە‌ و لە‌ زیندان قایم كرابان، تا دیسان ئامادە‌ كرابانە‌وە‌ بە‌ڵام جوولەکەقڕان بە‌ شێوە‌یە‌كی ڕیشە‌یی جیایە‌ لە‌و كار و كردە‌وە‌ دژمنكارانە‌ی پێشتر دژی جوولەکە‌ كرابون، كارە‌كە‌ پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ گۆڕینی باوكی باش، هاوسەری باش، جیرانی باش، تا دە‌گاتە‌ بە‌شدارانی ڕەوتی لە‌ناو بردنی بە‌كۆمە‌ڵ، بێ ئە‌وە‌ی هەستیان كردبا‌ كە‌ تاوانبارن و پێوەر و پێودانگی‌ ڕە‌وشتیان تێكداوە‌؛ ئە‌وانە‌ كاری ئە‌خلاقی بوون كە‌ كرابان، ‌یانهەركارێكی‌ تری ئە‌خلاقی لە‌و شێوە‌یە‌‌: ئاخر ئە‌وانە‌گرنگییان بە‌ وڵات و خێزانە‌كانیان دە‌دا، منداڵە‌كانیان لە‌ ژێر‌ چاودێری ڕادەهێنا، هەروەها پیانۆیان دە‌ژە‌نی و گوێیان لە‌ میوزیكی مۆتزارت دە‌گرت، ئە‌وانە‌ خە‌ڵكانێكی بە‌ڕێزبوون، لێرە‌وە‌یە‌ كێشە‌كە‌.
كە‌ دە‌ستم کردە کاری نووسینی ئەم كتێبە،‌ زۆر مە‌شغوڵی كردم، سە‌بارە‌ت بە‌ پرسیاری ئە‌و هۆکارانە‌ی لە‌ كۆمە‌ڵگا نوێیە‌كانمان هە‌ن كە‌ وایكرد جووکەکە قڕان ڕوو بدات؛ لە‌ چاخی‌ كۆندا ‌كۆمە‌ڵکوژی هەبوو بە‌ڵام پاڵنە‌رە‌كە‌ی سۆزو هەڵچوون بووە‌؛ ئە‌وكات سە‌رباز کە شارێکیان داگیر دە‌كرد، چە‌ند ڕۆژێك خە‌ڵكیان دە‌كوشت و لاقەی ژنیان دە‌كرد، كە‌ وە‌ڕە‌س دە‌بوون كارە‌كە‌ كۆتایی دەهات، جارێكی تر ژیان خۆی ئامادە‌ دە‌كرد بۆ ئە‌وە‌‌ بگە‌ڕیتە‌وە‌ دۆخی ئاسایی خۆی، هەڵچون زۆر بە‌ردە‌وام نە‌دە‌بوو، بە‌ڵكو بە‌خێرایی پە‌رش دە‌بو و دواتر سارد دە‌بوە‌وە‌.ئە‌گە‌ر ەیتلە‌ر فیكری خۆی لە‌سە‌ر "ئە‌ڵمانیای پاكژ وبە‌تاڵ لە‌ جوولەکە‌" بنیات نابێ لە‌سە‌ر بنە‌مایە‌كی سۆزداری.نموونەیەکی جوولەکەقڕان‌ "شە‌وی كریستاڵ"ـە؛ ئەو شەوە‌ سە‌د جوولەکە قەسابی کران.
مۆدێرنە كۆمە‌ڵگایە‌كی ڕاكێشایە‌‌ ژێر بە‌شداریكردن لە‌ كوشتنی ڕێكخراو، بێ ئە‌وە‌ی سۆز و ویژدانیان بجووڵێنێ، بێ ئە‌وە‌ی هەست بە‌ پێشێلی " ئە‌دە‌ب و پە‌روە‌ردە‌یان" بكە‌ن، تە‌واو پێچە‌وانە‌ بوو.
ماكس ڤێبە‌ر پێی گوتین پێش ئە‌وە‌ی مرۆڤی هاوچە‌رخ بچێتە‌ ناو سیستەمی بیرۆكراسی – هەرچۆنێك بێت – لە‌سە‌ریە‌تی سۆزی لە‌ شوێنی جلگۆڕین دابنێ. لە‌ نووسینگە‌یە‌ك كە‌ پێویستە‌ سارد بێت، فە‌رمی و داماڵراو لە‌هەستە، تاكە‌ شتێك كە‌ پێویستە‌ ئاگای لێی بێت یاسایە‌ بە‌ڵام ئە‌و چە‌كە‌ دوو سە‌رە‌یە‌، لە‌ سە‌رێكە‌وە‌ لە‌ وانە‌یە‌ "بە‌ڕێوە‌بە‌ریەتیە‌كی زانستانە" بێت و شانازیەکی زۆری پێوە‌ بكرێت، دە‌توانین کاری وا بکەین كە‌ مرۆڤی بەر لە‌ سە‌ردە‌می چاخە‌كانی ناوە‌ڕاست نە‌یاندە‌توانی بیكە‌ن بە‌ڵام لە‌ لایە‌كی تر‌ دە‌توانرێ ئە‌و بە‌ڕێوە‌بردنە‌ بە‌ پتە‌وی بە‌رە‌و پێش ببردرێ و "كارگە‌ی كوشتن" بەرهەم بهێنێ. بە‌ دروستی ئە‌وە‌ ڕوویدا. سە‌ربازگە‌كانی پاكتاو كردن سیستەمی زۆر نوێ بوون، زۆر پێشكە‌وتو بون، ئامێر بە‌ وردی تێیدا بە‌كار دە‌هێنرا؛ بۆیە‌ دە‌توانین سە‌یری جوولەکەقڕان وە‌ك نمونە‌ی بە‌ڕێوە‌بردنێكی سە‌ركە‌وتوو و كارا بكە‌ین، وە‌ك كۆمپانیایە‌كی زە‌بە‌لاح بە‌شداری كردووە‌ و چاكترین زاناكانی ئە‌و سە‌ردە‌می لێ بووە‌. ئە‌وانە‌ خاڵە‌ جومگە‌ییە‌كانن كە‌ ڕایانكێشام بۆ ئە‌م پرسە‌.

ڕ.ڤ: لە‌ چوار چێوە‌ی پڕۆژە‌ی تویژینە‌وە‌ دە‌ربارە‌ی "دژمنایە‌تی بێگانە‌كان" ماوە‌یە‌ك لە‌مە‌وبە‌ر دە‌رسگوتارێكت لە‌ وە‌زارە‌تی یە‌كێتیە‌كان بۆ زانست و گە‌یاندن و ەونە‌ر پێشكە‌ش كرد. لە‌و دە‌رسگوتارە‌ دیسانە‌وە‌ پڕژایتە‌ سە‌ر گرنگی سیاسە‌ت لە‌ ئێستادا.
باومان: باوە‌ڕم وایە‌ پردێك‌ بۆ بە‌یە‌كە‌وە‌ بە‌ستنە‌وە‌ی بیرو باوڕە‌ ڕە‌وشتیە‌كانمان و پڕاكتیزە‌كردنیان وە‌ك ئە‌ركێكی كۆمە‌ڵایە‌تی، بە‌یە‌كمانە‌وە‌ دە‌بە‌ستێتە‌وە‌، پردێكی لە‌و شێوە‌یە‌ لە‌سە‌ر شانی سیاسە‌ت نە‌بێت دروستناكرێت.لە‌ هەمان كاتیشدا باوە‌ڕم وایە‌ سیاسیە‌تێكمان نییە‌ ڕێ بە‌مە‌ بدات. ڕاستە‌ خە‌بات دە‌كە‌ین بۆ سیاسە‌تێكی لە‌و شێوە‌یە‌ و بە‌‌ لاشمان ڕوونە‌ كە‌ دە‌بێ ئە‌م سیاسە‌تە‌ چ لە‌ خۆیدا هەڵبگرێت، بە‌ڵام سیستەمە‌ سیاسیە‌كانی ئێستا خۆیان كێشە‌ن، بە‌و پێیە‌ی لێكدووریە‌كی بە‌ردە‌وام لە‌ بە‌ینی ئە‌و بەهایانە‌ی كە‌ دە‌بێ جێ بە‌جێ بكرێن و، لێكە‌وتە‌ی ئە‌و بەهایانە‌ی كە‌ كردە‌وە‌كانمان لە‌ واقعدا جێی دێڵن هەیە. لە‌ تواناماندایە‌ میكانیزمی وامان هەبێت كە‌ دڵسۆز بین لە‌گە‌ڵ بەهاكانمان؛ ئە‌مە‌ پرسێكی بنەڕەتیە‌، پرسی ژیان و مردنە‌ ئە‌گە‌ر ڕێ بدرێ ئە‌وە‌ بڵێم، واتە سیاسە‌تێكمان هەیە، واتە لە‌ تواناماندا‌یە‌ پێوە‌ر و پێودانگی نوێ بۆ كۆمە‌ڵگاكانی پۆست مۆدێرنە دروست بكە‌ین بە‌ڵام باوە‌ڕم وایە‌ ئێمە‌ تا ئێستاش دوورین لە‌ چارە‌سە‌ركردنی ئە‌و كێشە‌.
سوار مە‌لا لە‌ ئینگلیزیە‌وە‌ تە‌رجە‌مە‌ی كردووە‌ و محەمەد عەوڵا لە‌ عە‌رە‌بیە‌وە‌ كردوویە‌تییە‌ كوردی.
سە‌رچاوە‌ چفە پالپە 17/ نوفمبر/ 2017.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.