هاوژین سڵێوه
مانگ دههۆڵێكی دڕاوی
بێ سه‌دای پڕشنگه،
هه‌تاو له پشت هه‌وره‌كانه‌وه
گۆمێكی مه‌نگه.
ئه‌ستێره‌كان له باڵه‌فڕه كه‌وتوون
تاریكی هه‌موو وجوودمی داگیركردووه،
حه‌زم له گێژه‌نی خه‌مه،
قاوه‌ی تاڵی نامۆیی ده‌خۆمه‌وه.
حه‌زم له كه‌وتن و
بیستنی خرمه‌ی شكانی
ئێسكهكانمه.
حه‌زم له بیستنی گریانی منداڵیمه
قژه سپییه‌كه‌م
تریفه‌ی مانگی دزیوه،
كه‌چی بێڕهونهقه خه‌یاڵم و
بێداڵدهیه ئارامیم.
كۆیه 4/11/2021