نیسان 15, 2021

پوختەی مەقالاتی شەمس دەکاتە کوردی

ئارام كۆشكی - سلێمانی

 

لە نوێترین بەرهەمی وەرگێڕانیدا نووسەر و وەرگێڕ "مەریوان عەبدول" پوختەی مەقالاتی شەمس دەکاتە کوردی و لە دوتوێی 98 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی دەکاتەوە.

وەرگێڕ سەبارەت بەم کتێبە نوێیەی دەڵێت: "شێوازی کارکردنم لەم کتێبەدا، لەگەڵ خوێندنەوەی کتێەکەدا هەستاوم بە کورتکردنەوەی کتێبەکە، کتێبەکە نزیکەی 300 لاپەڕەیە، کورتم کردۆتەوە بۆ نزیکەی 100 لاپەڕە و وەرمگێڕاوە. کورتکردنەوەکەشم بەبێ دەستکاریکردن بووە، واتا لە هەر پارچەیەک(مقگع) چەند دێڕێکم هەڵبژاردووە و وەرمگێڕاوە، بە شێوەیەک، کە گوتەکانی شەمس پارێزراو بێت."
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم کتێبە شەمس نەی نووسیوە، بەڵکو گوتەکانی شەمسە و کەسانێک کە لە کۆڕەکەدا بوون نووسیویانەتەوە. گوتیشی "گرنگی ئەم کتێبە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، کە هەندێک ڕاستیمان سەبارەت بە پەیوەندی شەمس و مەولانا بۆ دەردەخات، کە شەمس ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ژیانی مەولانادا و وەرچەرخانێکی گرنگی دروستکردووە لە ڕێڕەوی ژیانی مەولانادا. جگە لەوەی لە گووتەکانی شەمسەوە ئاستی مەعریفی ئەم دەروێش و عاریفەمان بۆ دەردەکەوێت، کە زۆر کەس وەک کەسێکی نەشارەزا و کەمزان لە زانستە جۆربەجۆرەکاندا پەسنی دەکەن.
مەریوان عەبدول، لەو وەرگێڕە بەتوانایانەیە، کە دەست بۆ تێکستی گرنگ و بنچینەیی دەبات و هەریەک لە "شاری فازیلە"ی فارابی و "فەسلول مەقال"ـی ئیبن ڕووشدی کردووە بە کوردی و بڵاوی کردووەتەوە.

© 2017 Hawler