نیسان 15, 2021

عوسان رانیەیی دەروازەیەكی نوێ بۆ رانیە و راپەڕین دەكاتەوە..

لە كتێبێكی قەبارە گەورەی (500) لاپەڕەیی، لەم رۆژانەی داهاتوو و بەبۆنەی (30) منی ساڵوەگەڕی راپەڕیین گەلی كوردستان كە لە رانیەی بووكی سەرهەڵدانی باشوور چەمخاخەی دا؛ بە ناوونیشانی (رانیە و راپەڕین.. گوڵچنینێك لە بریەوەرییەكامن) باڵو دەبێتەوە.

نووسەری كتێبەكە (عوسمان رانیەیی) لەمبارەیەوە دەڵێ" لەم هەفتەیەدا ئەم كتێبەم دەكەوێتە بەردەستی خوێنەران، من وەك كەسێكی بەشدار لە راپەڕینە شكۆدارەكەی دەروازەی راپەڕیین گەلی كوردستان و شارە شریینەكەم رانیەی پایتەختی سەرهەڵدان و ئازادی؛ هاتووم گێڕانەوەم بۆ ئەو رۆژە مەزنانە كردووە و بە ئەمانەتەوە ئەوەی بینیومە و جاران الی خۆم یاداشتم كردبوون؛ لە دووتوێی ئەم كتێبەدا جێمكردوونەتەوە لەگەڵ پاشكۆیەكی وێنەیی و بەڵگەنامەیی" شایانە گوتنە ئەم پەرتووكە دانسقەیە زۆر یادەوەری و دۆكیۆمێنتی لەخۆ گرتووە و بەشێوازێكی گێڕانەوەی ئەدەبی ئەوتۆ داڕێژراوە كە چێژی خوێندنەوە دەورووژێنێ و پێدەچێ گێڕانەوەیەكی جیاواز و لێكردنەوەیەكی نوێ بێ بۆ رووداوێكی هەرە مەزن و بەهاداری سیاسی لە مێژووی گەلی كوردستان لە دەیەی كۆتایی سەتەی رابردوو كە راپەڕیین ئاداری ساڵی )1991)

© 2017 Hawler