نیسان 15, 2021

زیاد بەکارھێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و ئالودە بوون پێیانەوە مرۆڤ توشی خەمۆکی دەکات

زۆرینەی مرۆڤەکان ئالودە بوون بە لەدەستگرتن و خەریک بوون بە مۆبایلە زیرەکەکانیان بە درێژایی ڕۆژ، تەنانەت پێش کاتی نوستنیش بێ ئاگا لەوەی ئەم کردارە ڕەنگدانەوەی خراپی بۆسەر تەندروستی ھەیە بە ڕاددەیەک کە دەبێتە ھۆی توش بوون بە خەمۆکی.

 

بەپێی توێژینەوەیەکی ئوسترالی کەم کردنەوەی بەکارھێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و وردبوونەوە لە شاشە  یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی باشتر لە شەودا و ئەمە جگە لە خۆپارێزی لە ئەگەری توش بوون بە نەخۆشی خەمۆکی.  

توێژینەوەکە چەند داتایەکی گرنگ لەخۆدەگرێت کە لە لایەن ڕێکخراوی بیوبەنک ی بەریتانی بۆ توێژینەوەی تەندروسیتی ماوەی چەندین ساڵە لەسەر  ٨٠ ھەزارکەس ئەنجامدراون کە کۆمەڵێکیان بە دەست نەخۆشی خەمۆکیەوە دەیانناڵاند، ئەوانیش بەراورد کران بە کۆمەڵێکی تر کە باری تەندروستیان باش بوو وە لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە کە پەیوەندیەکی بەھێز ھەیە لە نێوان ھەرسێ ھۆکاری پەیوەندیداربە نەخۆشی خەمۆکیەوە کە ئەوانیش، مۆبایل و

شارەزایانی بواری تەندروستی ئاماژە بە زیانەکانی شاشە دەکەن و ڕونیشیان کردوەتەوە کە شاشەکان بە تەنھا زیان بە باری دەرونی ناگەیەنن بەڵکو دەبنە ھۆی زیان گەیاندن بە ئەندامەکانی تری جەستە و لەسەرو ھەمووشیانەوە چاوەکان زەرەرمەندی یەکەمن بە تایبەت بۆ ئە کەسانەی کە کارو پیشەیان لەسەر شاشەیە و بە دێژایی ڕۆژ لە شاشەی کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ورد دەبنەوە.

لە سەردەمی ئێستاماندا کات بەسەربردن و مانەوە بەدیار شاشە ئەلیکترۆنیەکانەوە بوەتە ھۆی تێکدانی سیستمی خەو و خۆراکی، وە بەھۆی ئەوەی زۆرێک تا درەنگانی شەو بە ئاگا دەبن و  بە ئاگا بوونیش بۆ ماوەیەکی زیاتر ئەبێتە ھۆی ھەستکردن بە برسیەتی و لەئەنجامدا خواردنی خۆراکێکی زیاتر بە بێ ئەنجامدانی ھێچ جۆرە جوڵەیەکی خەستەیی.

 

محمد لادێ - هه‌‌ولێر

 

© 2017 Hawler