شوبات 27, 2021

درەنگ لە دەرگای دڵمتدا تەمەنیش هێندەی نەماوە.

ئاخر هیچم لە دەست نایات پەیامی تۆ لەسەر چاوە.

خۆ ئەشزانی کە من و تۆ بەیەک گەیشتمان مەحاڵە.

وەرزی ئەوین و دڵداری بۆ ئێمە ئازارو تاڵە.

 

لە ئاسمانی بەختی ئێمە هەورێک نییە تا ببارێ.

کێڵگەی ئەم دڵە شێتەمان ئاو بدات بۆ تەنیا جارێ.

تازە چی لە عیشقێک بکەم سەر ئەنجامی فەنا بوونە.

خۆزگەو خەونی ئەم حەزەمان لێرەدا ئاشکراو ڕوونە.

 

دەسا ئیتر دەسبەرداری من و ئەم خەونەبە گیانە.

چوار وەرزی ئێمە پایزەو هەمیشە پڕ لە خەزانە.

ئەستێرەی بەختی من و تۆ لە نێوو هەسارەی تەمدایە.

تاوانی هیچ کەسێک نییە لێگەڕێ چارەنووس وایە.

ئیسماعیل تاڵەبانی

 

© 2017 Hawler