
ده‌روازه
هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان ئه‌و كاته‌ی گۆڕانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یا كولتووریی به‌سه‌ر بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و كولتوورییاندا دێت، ئه‌وا له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا كۆمه‌ڵێ دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ده‌بێته جێ سه‌ره‌نجی توێژه‌ران و پسپۆرانی ئه‌و بوارانه و شه‌نوكه‌وی ڕه‌هه‌ند و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌كه‌ن. دیارده‌ی دواكه‌وتنی كولتووریش یه‌ك له‌و دیاردانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به هۆی هه‌موو ئه‌و گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریانه‌ی به‌سه‌ریادا هاتووه ڕووبه‌رووی بۆته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه بریتییه له پێشكه‌وتنی یه‌كێ له توخمه‌كانی كولتوور له به‌راورد به توخمه‌كه‌ی دیكه، ئێمه‌ش له كوردستان كه‌م تا زۆر ئاگاداری پێشكه‌وتنی توخمه‌كانی كولتوورین و هه‌وره‌هاش ئاگاداری ئه‌و شێوه و ناوهرۆكهین كه كولتووری كوردی به خۆی داوه.
وێرای ئه‌وه‌ش، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه هه‌نوكه تێیدا ده‌ژێین، به سه‌رده‌می بچوكبونه‌وه‌ی جیهان ناسراوه، به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌م دواییانه‌دا به هۆی هاتنی ورده كولتووری زۆر له دره‌وه‌ی كوردستانه‌وه وای كرد كه ڕه‌فتاری تاكه‌كه‌سی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و توخمه‌كانی كولتوورمان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بكه‌وێته به‌ر گۆڕانكارییه‌وه، و هه‌ندێ له‌و گۆڕانكاریانه‌ش له هه‌ندێ ڕووه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه هه‌بووه و هه‌ندێ كاتی دیكه‌ش كاریگه‌ریه‌كی ئه‌رێنی هه‌بووه، ئه‌ویش زێتر له شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و داهێنراوه دهرهكییانهوهی سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت كه كه‌وتبونه ژێر به‌كارهێنانی تاكی كوردی. ئه‌م توێژینه‌وه‌ی ئێمه هه‌وڵێكه بۆ ڕوونكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه به‌رچاوانه‌ی كه له هه‌ندێ له كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێ و هه‌روه‌ها هه‌وڵێكه بۆ شیكردنهی ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه به سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان نه‌وه‌كاندا هاتووه، چونكه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ڕووبه‌رووی كۆمه‌ڵێكی زۆر له دیارده و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه چه‌شن بۆته‌وه، كه هه‌ر ته‌نها له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌و دیارده و كێشانه ده‌توانرێ لێی تێبگه‌ین و شیته‌ڵی هۆكاره‌كانی بكه‌ین.
كولتوور (culture) چییه؟
چه‌مكی كولتوور له ئه‌ده‌بیاتی كۆمه‌ڵناسیدا بایه‌خێكی زۆری پێدراوه و هــزری كۆمه‌ڵناسانی به خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه و تاوه‌كو ئێستا له به‌راورد به چه‌مكه كۆمهڵناسییهكانی دیكه زۆرترین توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه كراوه. بروس كوهن له كتێبی «سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵناسی» به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێناسه‌ی كولتووری كردووه كه «كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی ڕه‌فتاری و بیروڕای وه‌رگیراوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تایبه‌ته.» (1) به مانایه‌كی دیكه، ئه‌م پێناسه‌یه ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ڕه‌فتاری مرۆیی وه‌رگیراو له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری بۆماوه‌یی بایه‌لۆژی جیاوازی سه‌ره‌كی هه‌یه و كولتووری مرۆیی به ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه په‌یڕه‌وی لێ ده‌كه‌ن. (گۆردن مارشال)ـیش له فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵناسی خۆیدا به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی كولتوور ده‌كات: «كولتوور هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گوازرێنه‌وه، نه‌ك به شێوه‌یه‌كی بایه‌لۆژی، به‌ڵام به‌كارهێنانی گشتگیری ئه‌و چه‌مكه ده‌خوازێ ته‌نها ئاماژه بۆ هونه‌ر بكردرێ. كه‌واته كولتوور زاره‌وه‌یه‌كی گشتییه بۆ ڕه‌مزێ یان فێربوون یاخود زانینی ڕه‌فتاری مرۆڤه له كۆمه‌ڵگه‌دا.»(2) ئه‌نتۆنی گیدنزیش پێیوایه كه كولتوور بریتییه له‌و «به‌هایانه‌ی كه ئه‌ندامانی گروپێكی دیاریكراو هه‌یانه، ئه‌و نۆرمانه‌ی كه په‌یڕه‌ویان لێ ده‌كه‌ن، و ئه‌و كاڵا ماددیانه‌ی كه به‌رهه‌می ده‌هێنن.»(3) هه‌روه‌ها كولتوور له ڕێگه‌ی سیستمێكی په‌یوه‌ندی ڕه‌مزی ده‌گوازرێته‌وه كه به زمان داده‌نرێت. ئه‌گه‌ر چی مرۆڤه‌كان ته‌نها بوونهوهرگهلێكن كه زمانێكی ته‌واو وه‌رچه‌رخاو و كامڵ به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ته‌نها مرۆڤه‌كان نین كه سود له جۆرێكی سیستمی په‌یوه‌ندی وه‌رده‌گرن (واته زمان)، به‌ڵكو هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتر دروست ده‌كه‌ن و له‌م په‌یوه‌ندیانه‌شدا سوود له هاواركردن، ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه، ئه‌داكردن و جۆره‌كانی داتاشراوه كیمیاییه‌كان وه‌رده‌گیردرێن.(4) به‌ڵام باوترین پێناسه كه له ئه‌ده‌بیاتی كۆمه‌ڵناسی و مرۆڤناسیدا پشتی پێ دهبهستردرێت پێناسه‌كه‌ی (ئیدوارد تایلۆر)ـه كه ده‌ڵێت «كولتوور یان شارستانیه‌ت(*) به تێگه‌یشتنێكی به‌ربڵاو كه له ئیتنۆگرافیادا هه‌یه بریتییه له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاڵۆز كه له خۆگری زانسته‌كان، بڕواكان، هونه‌ر، ئه‌خلاقیات، ئاداب و ڕێوره‌سم و نه‌ریت و ئه‌و توانایانه‌ی دیكه‌یه كه مرۆڤ وه‌ك ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌یه.»(5) (راڵف بدنگتۆن)ـیش ( Ralph Pidington) پێیوایه كه كولتوور «پێك دێ له كۆمه‌ڵێ ئامرازی ماددی كه ده‌توانرێ به هۆیه‌وه پێداویستیه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێ پربكرێتهوه و گونجانێكی خودی له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا دروست بكات.»(6) له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و پێناسانه‌ی كه له‌سه‌ر بۆ كولتوورمان هێنایه‌وه ئه‌توانین بڵێین كه كولتوور/ كۆی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وته ماددی و مه‌عنه‌ویانه‌یه كه مرۆڤ له میانه‌ی درێژه‌دان به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی و له چوارچێوه و قۆناغێكی مێژوویی توانیویه‌تی بۆ خۆیانی بونیاد بنێ و له ڕێگایه‌وه شێوه و ناوه‌رۆك به ڕه‌فتاره خودییه‌كانی بدات له‌و كۆمه‌ڵگه و پانتاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه تێیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ و خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پێ ده‌گونجێنێ.
دواكه‌وتنی كولتووریی (cultural lag) چییه؟
له ڕاستیدا له ساڵی 1922 ویلیاف. ئێف. ئۆگبێرن (William F. Ogburmn) تیۆری گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی خسته ڕوو. ئه‌و پێیوابوو كه «گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی» هه‌میشه به دوای داهێنانه‌كانه‌وه شێوه ده‌گرێت واته به‌دیهاتنی به‌رهه‌مه ماددیه تازه‌كان یاخود میتۆده تازه‌كانی ئه‌نجامدانی كاره‌كان. به گووته‌ی ئۆگبێرن زۆری داهێنانه‌كان له زه‌مینه‌ی تهكنهلۆژیادان و هه‌ر داهێنانێكی تازه ده‌بێته هۆی پچڕانی شیرازه‌ی سیستمه‌كانی كار، چونكه مرۆڤ تهبایهك له‌گه‌ڵ به‌هه‌م یان تاكتیكی تازه‌دا فێر ده‌بن. ئه‌م فشاره تازه‌یه‌ی كه دێته سه‌ر سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یی به «دواكه‌وتنی كولتووری» ناودێر ده‌كرێ. هه‌روه‌ها گۆڕان سه‌ره‌تا له كایه‌ی ماددی كۆمه‌ڵگه و پاشان له كایه‌ی ناماددی (زانست، به‌ها و بیروباوه‌ڕه‌كان) شێوه ده‌گرێت.(7)
ویلیا‌م ئۆگبێرن كه فۆرمهڵبهندی تیۆری دواكه‌وتنی كولتووری كردووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێناسه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ده‌كات «ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی كه یه‌كێ یان هه‌ندێ له توخمه كولتووریه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بگۆردرێ، به ناچاری ئه‌و هاوئاهه‌نگی و گونجانه‌ی كه له نێوان ئه‌و توخمه و توخمه‌كانی دیكه‌دا له ئارادایه، له نێو ده‌چێ و له ئاكامدا كه‌لێن یان دواكه‌وتنی كولتووری دێته كایه‌وه. دواكه‌وتن یان دواكه‌وتنی كولتووری كه یه‌كێ له خاڵه گرنگه‌كانی داینهمیزمی كولتووریه (cultural dynamism)، به دواكه‌وتنی ڕێژه‌یی توخمێكی كولتووری له توخمێكی كولتووری دیكه داده‌نرێ و ئه‌مه دواكه‌وتنی ڕێژه‌یی توخمێ یان به‌رهۆی ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ره‌كی مرۆڤــه یان زاده‌ی هێواشی ڕه‌وتی خودی ئه‌و كولتووره‌یه، به گوزارشتێكی دیكه، ئه‌و كاته‌ی كه دواكه‌وتن و دابڕانێكی زه‌مه‌نی له نێوان توخمی ماددی و ناماددی كولتوور بێته كایه‌وه، دیارده‌ی دواكه‌وتنی كولتووری ڕوو ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له توخمه كولتووریه‌كان له په‌یوه‌ستییان به توخمه‌كانی دیكه، سروشتێكی جیاواز و هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیان هه‌یه، گۆڕانی توخمێك به خێراییه‌كی یه‌كسان له توخمه‌كانی دیكه ڕه‌نگ ناداته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر توخمێ به گوێره‌ی پێكهاته‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له نێوان ئه‌و توخمه و توخمی گۆڕدراودا له ئارادایه، به خێراییه‌كی دیاریكراو ده‌گۆڕدرێت، له‌م ڕوه‌وه‌یه كه دواكه‌وتنی كولتووری لێره‌دا له‌دایك ده‌بێت.»(8)
بروس كوهنیش پێیوایه كه ئه‌گه‌ر توخمێكی كولتوورێ له‌گه‌ڵ مه‌یلێك بۆ گۆڕانی قوڵتر له لایه‌نه‌كانی دیكه ببزوێ و جوڵه بكات، كه‌لێن یان دواكه‌وتنی كولتووری ڕووده‌دات. هه‌ندێ له لایه‌نه كولتوورییه‌كان مه‌یلیان بۆ گۆڕانی خێرا هه‌یه، له كاتێكدا كه لایه‌نه‌كانی دیكه ناتوانن پێ به پێی ئه‌و لایه‌نانه بگۆردرێن. بۆ نموونه، بازاڕ، كار، به هۆی داهێنانه تهكنهلۆژییهكانهوه، به خێرایی ده‌گۆردرێن، له كاتێكدا كه ئه‌شێ دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان نه‌توانن پێ به پێی گۆڕان له بازاڕ، به‌ره‌و پێش برۆن و له ئاكامدا، دواكه‌وتنێكی كولتووری وه‌ها، ئه‌شێ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دووچاری گرژی، گۆشه‌گیری یان بێ ئومێدی بكاته‌وه. ئه‌م گرفتانه بۆ ئه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌وان له هاوئاهنگی له‌گه‌ڵ گۆڕانه خێراكانی بازاری كار، هه‌ست به بێ توانایی بكه‌ن. وێرای ئه‌وه‌ش، ده‌توانین بڵێین كه كولتووری ماددی خێراتر له كولتووری ناماددی ده‌گۆردرێ.(9)
چه‌مكی دواكه‌وتنی كولتووریی به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ستراوه‌ته‌وه به پێناسه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه. زانایان وا وێنای ده‌كه‌ن كه هه‌ندێ به‌دیهاتنی ڕاستكردنه‌وه یاخود باڵانس نێوان كولتووره ماددی و نامادییهكانه (مه‌عنه‌وی) له گشتد به شێوه و قه‌باره‌یه‌كی یه‌كسان. ئه‌م باڵانسه بێزار ده‌كرێت به هۆی ده‌ركه‌وتنی جه‌سته‌كانی مادده خاوه‌كان. نه‌بوونی باڵانس له ئاكامی ناساندنی ئه‌م چه‌مكه وه‌ك كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت گۆڕانی كولتووری ناماددییه له ڕاستكردنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ.(10)
هه‌روه‌ها له پێناسه‌یه‌كی دیكه‌دا دواكه‌وتنی كولتووری « بارودۆخێكه تێیدا توخمێكی كولتوور خێراتر له توخمه‌كانی دیكه گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌مانی ته‌واوكاری یاخود هاوسه‌نگی پرۆسه‌كانی گۆڕانی كولتووری، و هه‌ندێ سیمای كولتووری دوا ده‌كه‌وێ، له ده‌رئه‌نجامی جیاوازی باڵانسی خێرایی گۆڕاندا. به‌م مانایه دواكه‌وتنی كولتووری به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێ كێشه له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ستراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م چه‌مكه به كاردێ بۆ ئاماژه دان به‌و ماوه‌یه‌ی كه له نێوان توخمه‌كانی كولتووردا هه‌یه له ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی به پله‌ی جیاواز»(11)
هه‌روه‌ها (ه. هارت)ـیش له باتی سه‌ره‌نجدان له دواكه‌وتنه زه‌مه‌نییه‌كانی نێوان په‌ره‌سه‌ندنی كولتووری ته‌كنه‌لۆژی و ناتهكنهلۆژی ده‌ڵێت «دواكه‌وتنی كولتووری ناوبڕێكی زه‌مه‌نیه له نێوان دوو قۆناغ له په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كولتووری یان دوو كۆمه‌ڵه‌ی كولتووری جیاواز، كه تێیاندا پێویسته بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ر چی باشتری ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جێ په‌سه‌ندی هه‌مووان، ئه‌م ناوبڕه كورتر بكرێ و كورتبونێكی وه‌ها ته‌نها له ڕێی به‌رنامه‌رێژی كۆمه‌ڵایه‌تی تونادار دێته به‌رچاو.»(12) بۆیه دواجار ئه‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بڵێین دواكه‌وتنی كولتووریبریتییه له‌و دواكه‌وتنه كات ئامێزه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێو توخمه‌كانی كولتوور، به‌مانایه‌كی دیكه، ئه‌و كاته‌ی یه‌كێ له توخمێكیی كولتوور پێش توخمه‌كانی دیكه‌ی كولتوور ده‌كه‌وێ، ئه‌وه ئه‌و كات دواكه‌وتنێك له نێوان ئه‌و توخمانه‌ی كولتوور دروست ده‌بێت كه له به‌راورد به توخمه‌كانی تر، ئه‌م دواكه‌وتنه‌ش زۆربه‌ی كات به هۆی داهێنانه تازهكانهوهیه كه ده‌بێته هۆی به‌دیهاتنی ئه‌م گۆڕانه خێرایه له توخمه‌كانی كولتوور.