
گوڵ‌فرۆش
هه‌موو نیشتمانم تهی كرد،
گوڵفرۆشێكم نه‌بینی.
تێناگه‌م من كوڕی بیابانم،
یان نیشتمان حیكایه‌تی گوڵ نازانێ!
ترس
په‌نجه‌ره‌كه‌ت داخه گوڵێ
نه‌با باڕه‌ش بێته ژوانگه‌ی
شنه‌ی (با)وه،
ده‌روازه‌كه‌ت مه‌خه سه‌رپشت
نه‌با خه‌ونه‌كه‌م بێته‌دی،
نه‌با چه‌شنی گه‌ڵای خه‌زان،
له‌ده‌ست من و پایز بچی.
باوه‌شی شیعر
له‌كام جێگا هه‌ڵتگرم،
له‌ناو دڵی گه‌رم و گوڕم...؟
یا بتخه‌مه ناو گلێنه‌ی دیدهمهوه؟
كام به‌هه‌شتت ده‌وێ گوڵێ،
به‌هه‌شتی خوا یا باوه‌شم؟
یا ده‌ته‌وێ به باوه‌شی شیعرمهوه
تێر بتگوشم؟
سنوور
دراوسێكان به پاساوی كورد بوونه‌وه،
تۆش به‌بیانووی ئه‌شق و ئه‌وین...
ئه‌وان سنوور ده‌به‌زێنن،
پێده‌نێنه ناو خاكمهوه!
تۆش دڵم داگیردهكهیت و
بۆ ئه‌به‌دی ناڕۆیته‌وه!
تۆ و نیشتمان
تۆ له چه‌شنی نیشتمانی
وه‌رزێ بزه‌م لهلێودهچنی،
وه‌رزێ به‌خوڕ دهمگریهنی...
تۆ له چه‌شنی نیشتمانی،
تاوێ ده‌بی به گوڵستان،
تاوێ گوڵم دهژاكێنی.
شه‌می من
من شنه‌ی ده‌م شه‌ونم و شیلانم گه‌ره‌ك نییه،
من شه‌پۆلی شینی ئاوی حه‌یاتم نیه‌ت نییه،
چی به‌ده‌م سروه‌و نه‌سیمه‌وه دهشێنیتهوه
لام شت نییه،
شینی من بۆ شهمێكه له دڵدا
ده‌شنێته‌وه!