
ل. ئاڵتوسێر
بنه‌ما نوێیه‌كانی مۆنتسكیۆ وا له‌و دێڕانه‌دا كه "سروشت و بنه‌ما"ی حكومه‌تێك لێك جیا ده‌كاته‌وه. هه‌ر حكومه‌تێك (كۆماری، پاشایه‌تی، سته‌مكاری) "سروشت و بنه‌ما"ی خۆی هه‌یه. سروشته‌كه‌ی واته: (ئه‌و شته‌ی كه وای لێده‌كات به‌و جۆره بێت كه هه‌یه) و بنهماكهیشی واته: (ئه‌و ئاره‌زوو یان هه‌ڵچوونه‌ی كه ده‌یخاته چالاكی و كارای ده‌كات). (ڕۆحی یاساكان، كتێبی سێیه‌م، به‌شی یه‌كه‌م).
چی له وشه‌ی "سروشت"ـی حكومه‌تێك-ـه‌وه تێده‌گه‌ین؟ سروشتی حكومه‌ت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه: كێ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست؟ حاكم چۆن موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات؟ به‌م جۆره سروشتی حكومه‌تی كۆماری گه‌ل وه‌ك گشتێك (یان به‌شێك له گه‌ل) ده‌كاته خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی باڵا. سروشتی فه‌رمانڕه‌وایی پاشایه‌تی ئه‌وه‌یه كه یه‌ك كه‌س فه‌رمانڕه‌وا بێت، به‌ڵام به‌رمه‌بنای یاساگه‌لێكی جێگیر. سروشتی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاریش ئه‌وه‌یه كه یه‌ك كه‌س فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكات، به‌ڵام به بێ بوونی ڕێسا و یاسا. به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و شێوازی مومارهسهكردنهكهی، هه‌موویان به‌شێوه‌ی دادگه‌رییه‌كی په‌تیی، یان با بڵێین "وێنه‌یی- فۆرماڵ"ـین.
ئێمه له‌ڕێگه‌ی "بنه‌ما"وه ده‌چینه نێو ژیانه‌وه: حكومه‌ت Government فۆرمێكی په‌تیی نییه، به‌ڵكو شێوه‌ی بوونی ئاشكرای كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكه. بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ملكه‌چی تایپێكی تایبه‌تی حكومه‌ته‌كان ببن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ملكهچییهیش به‌رده‌وام بێت، ته‌نیا سه‌پاندنی فۆرمێكی سیاسی "سروشته‌كه" به‌س نییه، به‌ڵكو ده‌بێت خه‌ڵكیش ئاماده‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م فۆرمه‌ی ده‌سه‌ڵات بن، شاره‌زای شێوازی كردار و په‌رچه‌كردارێك بن كه ببێته پشتیوانی ئه‌م فۆڕمه. مۆنتسكیۆ ده‌ڵێت: ده‌بێت "شه‌یدایی" passion [ئاره‌زوو] یان هه‌ڵچوونێكی تایبه‌ت هه‌بێت. به ناچاریش هه‌ر فۆرمێك له فۆرمی حكومه‌ته‌كان پێویستی به شه‌یداییه‌كی تایبه‌ت هه‌یه. حكومه‌تی كۆماری پێویستی به فه‌زیله‌ته، پاشایه‌تی به شه‌ره‌ف، سته‌مكاری به ترس. له‌وێدا بنه‌مای حكومه‌ت له فۆرمه‌كه‌ی ده‌ربازی ده‌بێت كه "به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی" لێیه‌وه په‌یدا بووه. به‌ڵام ئه‌م به‌ره‌نجامه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه نییە، پتر وه‌ك له‌وه‌ی پێشمه‌رجێك precondition ـی واقیعی بێت. با حكومه‌تی كۆماری به نموونه وه‌ربگرین. "بنه‌ما"ی تایبه‌ت به كۆمار، كه فه‌زیله‌ته، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه: "به چ شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت بوونی حكومه‌تێك ده‌سه‌ڵات بدات به گه‌ل و وای لێ بكات كه به‌هۆی یاساكانه‌وه موماره‌سه‌ی بكات؟ -به مه‌رجێك كه هاونیشتمانیان "فهزیلهتمهند" [فازل] virtuous بن، واته له پێناو چاكه‌ی گشتیدا قوربانی به خۆیان بده‌ن و، له هه‌موو دۆخێكیشدا نیشتمان بخه‌نه سه‌رووی ئاره‌زووه تایبهتییهكانیانهوه. هه‌مان شت ده‌رهه‌ق به پاشایه‌تی و سته‌مكارییش. چونكه "بنه‌ما"ی حكومه‌ت "بزوێنه‌ره‌كه"یه‌تی، واته ده‌یخاته جووڵه و كارایی (ئه‌مه‌یش هه‌ر به ساده‌یی له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌رجی بوونه‌كه‌یه‌تی، وه‌ك ژیانه بۆ حكومه‌ته‌كه). [حكومه‌تی] كۆماریی ته‌نیا ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌زیله‌ت به‌ڕێوه‌بچێت، وه‌ك هه‌ندێك داینه‌مۆ كه به به‌نزین ئیش ده‌كه‌ن. له نه‌بوونی فه‌زیله‌تدا كۆمار هه‌ره‌س دێنێت، وه‌ك چۆن پاشایه‌تی له نه‌بوونی شه‌ره‌فدا و سته‌مكاریی له نه‌بوونی ترس‌دا ده‌ڕوخێن.
مۆنتسكیۆ، به‌هۆی شێوازه‌كه‌ی له پێناسه‌كردنی حكومه‌ته‌كان به "سروشت"ـهكهیان كه به كرده‌یی په‌یوه‌سته به چه‌ند وشه‌یه‌كه‌وه له مافه ده‌ستوورییه په‌تییه‌كان، به فۆرمالیست (صوری) تۆمه‌تبار كراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌یان له‌بیر كردووه كه (لای مۆنتسكیۆ خۆی سروشتی حكومه‌ت ئه‌و كاته ده‌بێته فۆرمێكی وێنه‌یی كه له بنه‌ماكه‌ی دابماڵرێت). ده‌بێت بڵێین: بیركردنه‌وه له بوونی سروشت به بێ بنه‌ما له حكومه‌تێكدا كاری نه‌كرده‌یه. ته‌نیا ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بیری لێ بكرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی واقیعییه، "گشتێتیی سروشت-بنه‌ما" nature-principle totality یه. ئه‌م گشتێتییه ئیدی هه‌رگیز به هیچ كلۆجێك وێنه‌یی نییه چونكه فۆرمێكی تایبه‌تی مافه‌كان دیاریی ناكات، به‌ڵكو فۆرمێكی سیاسیی په‌یوه‌ست به ژیانه تایبه‌تییه‌كه‌ی و به مه‌رجی بوون و به‌رده‌وامێتییه تایبهتییهكهیهوهیه. وێڕای ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كان به وشه‌یه‌ك دیاریی كراون كه‌چی ئه‌م مه‌رجانه، فه‌زیله‌ت و شه‌ره‌ف و ترس، زۆر به‌رجه‌سته و كۆنكریت نین. هه‌ر وه‌ك شه‌یدایی passion، ده‌كرێت شهیداییهكان passions ئه‌بستراكت دیارن، به‌ڵام وه‌كو بنه‌ما بریتییه له گوزارشت له ژیانی واقیعییانه‌ی هاونیشتمانیان. فه‌زیله‌تی هاونیشتمانی ئه‌وه‌یه كه ژیانه‌كه‌ی به ته‌واوی ملكه‌چ بێت بۆ چاكه‌ی گشتی: ئه‌م شه‌یداییه‌ی وا هه‌ژموونی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا كردووه، واتای ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤێك هه‌ژموونی كردووه. وه‌كو بنه‌مای ژیانی به‌رجه‌سته‌ی خه‌ڵك به ژیانی گشتی و تایبه‌تیشه‌وه، ئه‌وه‌یه كه ده‌چێته نێو حكومه‌ته‌وه. "بنه‌ماكه" به ئاراسته‌ی "سروشتی حكومه‌ته‌كه" (فۆڕمه سیاسییه‌كه) و به ئاراسته‌ی ژیانی واقیعییانه‌ی خه‌ڵك ده‌ڕوات. به‌م ڕێگه‌یه كه (خاڵهكه له‌و لایه‌نه‌دایه كه ده‌بێت له ڕووی سیاسییه‌وه ژیانی واقیعییانه‌ی خه‌ڵكی ڕزگار بكرێت تا له‌گه‌ڵ فۆرمی حكومه‌تدا یه‌كتر ببڕنه‌وه و بسازێن). بنه‌ماكه دیوی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و ئهبستراكتهیه كه "سروشته‌كه"یه. یه‌كێتی و گشتێتی هه‌ردووكیان واته واقیعیبوون.
و:هاوار محەممەد - هه‌ولێر