تشرینی دووەم 27, 2020

مەهاباد قەرەداغی ئازادیخوازێکی ڕادیکاڵ، ئافرەتێكی نیشتمانپەروەر، توێژەرێكی كارامە

بەشی دووەم و كۆتايی

ساڵژمێری تەمەنی مەهاباد قەرەداغی:
ـ ساڵی ١٩٧٨ی زایینی، لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی بە نووسینی شیعر کردووە.
ـ ساڵی ١٩٨٠ی زایینی، لە ئاداری ئەو ساڵەدا یەکەمین بەرهەمی شیعری لە هەفتەنامەی هاوکاری بڵاوکراوەتەوە.
ـ ساڵی ١٩٨٠ی زایینی، لە ٢٧ی نیسانی هەمان ساڵ لە لایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە لە سۆنگەی شیعری بەرگری زیندانی دەکرێت. لە ئەشکەنجەخانەکانی ئەمنی کفرییەوە بۆ بەعقوبە و لەوێشەوە بۆ زەعفەرانییە و دواتر بۆ ئەمنی عامەی بەغدا دەگوێزرێتەوە.
ـ ساڵی ١٩٨١ی زایینی، لە دادگای سەورە لە بەغدا حوکمی ساڵێک زیندانی بەسەردا دەدرێت.
ـ ساڵی ١٩٨٢ی زایینی، لە رێکخستنە نهێنیەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان درێژە بە تێکۆشانی سیاسی دەدات. لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی ناو شاردا بە ناوی مەهاباد قەرەداغی شیعر و نووسینەکانی بڵاو دەکاتەوە، لە گۆڤارەکانی شاخیش بە ناوی خوازراوی هەتاو گەرمیانی، ژاڵە، بەردەوام، ئاڵا و هتد.
ـ ساڵی ١٩٨٤ی زایینی، لە پەیمانگای هونەری کەرکوک، بەشی ژمێریاری وەردەگیرێت و لە ١٩٨٧ تەواوی دەکات.
ـ ساڵی ١٩٨٥ی زایینی، یەکەمین کۆڕی شیعری لە هەولێر و سلێمانی پێشکەش دەکات و بۆ یەکەمین جار لە تەلەفیزیۆنی کوردی کەرکووک چاوپێکەوتنێکی ئەدەبی لەگەڵ دەکرێت.
ـ ساڵی ١٩٩١ی زایینی، بەشداری کارا لە ڕاپەڕین و کۆڕەودا دەکات. یەکەمین موژدەی ئازادکردنی شاری کفری لە ١٠ی ئازاردا بە بڵندگۆ دەدا بە گوێی خەڵکی شارەکە.

ـ ساڵی ١٩٩١ی زایینی، لە کۆنگرەی ڕاپەڕیندا دەبیتە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد.
ـ ساڵی ١٩٩٢ی زایینی، لەگەل مستەفا گەرمیانی شاعیر و نووسەر هاوسەرگیری دەکات.
ـ ساڵی ١٩٩٣ی زایینی، ڕوو لە سوێد دەکات و لەوێ نیشتەجێ دەبێت.
ـ ساڵی ١٩٩٤ ی زایینی، دەست بە چاپکردنی بەرهەمەکانی دەکات کە چەندین کتیبی شیعر و چیرۆک و لیکۆڵینەوە و ڕۆمان بوون و لەسەردەمی بەعسدا لەبەر سانسۆر رگەی چاپکردنیان نەدەدان.
ـ ساڵی ١٩٩٨ ی زایینی، بەرنامەی پانۆراما لە تەلەفیزیۆنی میدیا ئامادە و پێشکەش دەکات.
ـ ساڵی ١٩٩٩ ی زایینی، لە یەکی حوزەیرانی ئەو ساڵەدا کچە تاقانەکەی شاکار لە دایک دەبێت.
ـ ساڵی ٢٠٠١ ی زایینی، لەگەڵ دوو خانمی تردا شنە هیدایەتی و مونیرە موفتیزادە، رێکخراوی پرۆژەی ژنی کورد دادەمەزرێنن و داخوازینامەی ژنی کورد بەرهەم دەهێنن و جەندین کۆنفرانسی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی بۆ دەگرن کە سەرەتا و راگەیاندنەکەی لە هۆڵیکی پەرلەمانی بەریتانیا دەبێت.
ـ ساڵی ٢٠٠٣ ی زایینی، دەبیتە ئەندامی یەکیتی نووسەرانی سوید.
ـ ساڵی ٢٠٠٤ ی زایینی، لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان کۆنفرانسی 'داخوازینامەی ژنی کورد' ساز دەکەن و داخوازینامەکە پیشکەش بە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکریت.
ـ ساڵی ٢٠٠٤ ی زایینی، کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ستۆکهۆڵم تەواو دەکات، لێکۆلینەوەکەی دەربارەی دەروونناسی پەروەردە دەبیت لە ژێر ناویزمان، ڕامان و ناسنامە'.
ـ ساڵی ٢٠٠٥ ی زایینی، لەسەر داخوازی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕیتەوە کوردستان و دەبیتە راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئافرەتان و یەکسانی. بە پرۆژەی سیاسەتی یەکسانی و دامەزراندنی دەزگای یەکسانی لە ئەنجوومەنی وەزیران دەست بە کار دەبێت.
ـ ساڵی ٢٠٠٨ ی زایینی، دەبێتە ئەندامی لیژنەی باڵای هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
ـ ساڵی ٢٠١٠ ی زایینی، دەبێتە ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتی نووسەرانی کورد.
ـ ساڵی ٢٠١٢ ی زایینی، دەبیتە بەڕێوەبەری پەیمانگای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان.
ـ ساڵی ٢٠١٣ ی زایینی، دەست بە پرۆژەی گۆڤاری هزری وەرزی شیکار دەکات و لە هەمان پەیمانگا ژمارە سفری لە ٢٥ی نۆڤەمبەردا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
ـ ساڵی ٢٠١٣ ی زایینی، بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سابیس تەواو دەکات.
ـ ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی، دەبیتە ئەندامی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ـ بەرهەمە چاپکراوەکانی مەهاباد قەرەداغی:
* ژانری شیعر
-نەخشەی دواڕۆژ- ١٩٩١ کوردستان
- پانۆراما- ١٩٩٣ سوید
- شاخ کێڵگەی گەنمەشامییە/ ١٩٩٤ سوید
- میدالیا/ ١٩٩٥ سوید
-هاژەی رۆح- ١٩٩٧ کوردستان
- باڵندە بەفرەکان/ بە زمانی سویدی/ ١٩٩٨ سوید
-دیوانی مەهاباد قەرەداغی/ ٢٠١٣ کوردستان

* ژانری چیرۆک، ڕۆمان و بیرەوەری:
- کۆچ/ ڕۆمان/ ١٩٩٣ سوید
-ئەڤین ئاوی ژیانە/ ڕۆمانە شیعر/ ١٩٩٦ سوید و کوردستان
-مەرگی مرۆڤ و نیوێک/ کورتە چیرۆک/ ٢٠٠٤ کوردستان
-ساڵێک لە دۆزەخ/ بیرەوەری زیندان/ ٢٠٠٥ کوردستان
-چلچرا/ بیرەوەری/ ٢٠٠٦ / کوردستان
-زەنگدانەوە/ ڕۆمان/ ٢٠٠٧/ کوردستان
-لەتێ پیاو/ کورتەچیرۆک/ ٢٠١٢/ کوردستان
-فاتیلا/ ڕۆمان/ ٢٠١٧/ کوردستان

* ژانری لێکۆڵینەوە:
-لە پێناوی ژیانەوەی ئافرەتدا/ ١٩٩٤ سوید
-ئازادکردنی مێژوو/ ٢٠٠٢/ سوید و کوردستان
-شەرەفنامە، شەرف کۆدێکە بۆ کۆیلەکردنی ژن/ ٢٠٠٣ سوید و کوردستان
-زمان، ڕامان و ناسنامە/ 2005 کوردستان
-کارەساتی ئەنفال، کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی/ ٢٠٠٣ سوید
-ژن و کۆمەڵگە لە قۆناغی باڵندەیی شێرکۆ بێکەسدا / ٢٠٠٤ کوردستان
-وشەباران/ دیداری رۆژنامەوانی/ ٢٠١١/ کوردستان
-لە فێمینیزمەوە تا هیومانیزم/ ٢٠١٣ کوردستان
-ئافرەتیزم، مێژووی سەدساڵ تێکۆشان بۆ مافی یەکسان لە باشووری کوردستان/ ٢٠١٨ کوردستان

* ژانری وەرگێڕان:
-شیعر هەناسەی گەردوونە/ هەڵبژاردەیەک لە شیعری هاوچەرخی جیهان/ ١٩٩٥ سوید
-دانپێدانانێکی پیاوانە/ هەڵبژاردەیەک لە چیرۆکەکانی د. نەوال سەعداوی/ ١٩٩٦ سوید
-نانی ژەهراوی/ شانۆنامە لە نووسینی ڤیسیلین هانچێڤ/ ١٩٩٦ سوید
-جینۆساید/ هۆلۆکۆست، کۆکوژی جولەکەکان لە لایەن ئەڵمانیای نازییەوە. نووسینی: ئارێل هوروتز. ٢٠١٧ کوردستان
-جینۆساید/ کۆمەڵکوژی لە خاکی هەزار گرددا، ڕواندا 1994. نووسینی بنیامین نیوبێرگەر. ٢٠١٨ کوردستان
-جینۆساید/ کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، لە یادکراو و نکۆڵیلێکراو. نووسینی پرۆفیسۆر یایر ئاورۆن. ٢٠١٨ کوردستان
-جینۆساید/ ڕامان لە وێنانەکراو، ڕووە تیۆرییەکانی لێکۆڵینەوە لە جینۆساید. نووسینی: یایر ئاورۆن. ٢٠١٩ کوردستان

* ژانری کتێبی پەروەردەیی:
-گەرمیان
-باوەگوڕگوڕ
-دیلان
کتێبی خوێندنەوە بۆ فێربوونی قوتابیانی کورد لە سوید

© 2017 Hawler