تشرینی یەکەم 20, 2020

مرۆڤ وەك سەنتەر و پێوەر لەبەرچاو دەگیرا، هەمان جۆری بیــــركردنەوە كە مرۆڤگه‌رایی یا مرۆڤسەنتەری پشتی پێ ده‌به‌ستن

مۆدێرنیزم دوو ئەدگار و نیشانەی گرنگیشی هەیە كە كاریگەرییەكی بەربڵاوی لەسەر دروستبوونی بیروباوەر و دۆكترینه‌كانی ڕۆژئاوادا داناوە. لە لایەك مۆدێرنیزم لە ڕووی شێوە و فۆرمی پراكتیكه‌وه‌ پاپەندە بە ئازادی. ئەم ئازادییە هەموو شتێك ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌شێ ئەم ئازادییە لەسەر دژایەتیكردنی پەرەسەندن و نوێگەری ئەقڵانی ڕاوه‌ستابێت، لەبەرئەوە پاپەندی ڕەتكردنەوەی هەموو ئەو بیروباوەرانەیە كەپشت ئه‌ستووره‌ به‌ ئازادی مرۆڤ و لە باتی ئەزموون و ئەقڵ لەسەر ژێدەر و داوەری ڕاوەستاوە.

 

بەربەست و ڕێگری كڵێسا لە ئەوروپا و توندڕەوی ئەو مەغزایانەی كە لەلایه‌ن كڵێساوە شێوە دەگرێت، لەگەڵ ئەو خورافیات و لادانانەی كە ئەوكات لە مەسیحیەتدا ڕوویاندابوو هاوكات بوو بە داواكارییەكانی هەندێ لە تاكەكان كه‌ بووە هۆی پەیدابوونی ئەم تێگەیشتنەی بڕوابوون بە خوداوەند لە خزمەتی بەتاڵكردنەوەی پاڵنەری ڕزگاری مرۆڤە لە زوڵم و نەزانی. ئەمە بەو جۆرە بوو كە بەدیهاتنی فیكری و زانستی بە جەختكردنەوە لەسەر ئەزموون لە پێكدژیدا بوو لەگەڵ كتێبە ئاسمانی و هەقیقەتەكانی كڵێسادا.

ناوی مۆدێرنیزم بەو جۆرەی كە ده‌رده‌كه‌وێ چەشنێك تێپەرینە لە نه‌ریتگه‌رایی. مۆدێرنیزم وەك لایەنگیریەكی تایبەت لەم چەند سەدەیەی دوایی دەربارەی پرسه‌ ڕادیكاڵیەكان هەمیشە بۆ مرۆڤ ئاشكرا بووە، بەڵام هەڵبەتە بە چه‌ندان وەڵامدانەوەی جیاواز. لە سەردەمی مۆدێرنیزم، مرۆڤی ڕۆژئاوایی بەرامبەر بە پرسیارگەلیك لە وێنەی كه‌ینونه‌ و شوێنگەی مرۆڤ لە گەردووندا چه‌ند وەڵامێكی تازەیان هەبووە، و لەڕاستیدا، پەیوەندی نێوان مرۆڤ و كه‌ینونه‌ پانتایی و چەمك بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌شدا، مرۆڤ وەك سەنتەر و پێوەر لەبەرچاو دەگیرا، هەمان جۆری بیركردنەوە كە مرۆڤگه‌رایی یا مرۆڤسەنتەری پشتی پێ ده‌به‌ستن.

 مۆدێرنیزم پشت ئەستوورە بە ئەقڵی مرۆیی لە بەرامبەر ناسكاردا، تەنانەت ئەگەر توانای ناسینی ڕەهاش بوونی نەبووبێت؛ لەڕاستیدا، چەشنێ پێكدژی و كەموكوڕی لە بابەتی مرۆڤی مۆدێرن لەبەرامبەر ئەقڵ بەدی دەكرێت. لە لایەك ئەقڵ و هێزی ئیدراكی مرۆڤ بەهای مەعریفیی لەده‌ست ده‌دات و توانای ناسینی ڕەها بە نەكردە دەزانێت، لە لایەكی تر، چارەسەری تەواوی كێشەكان؛ چ لە كایەی ناسین و چ كاری ئەخلاقی و جیهانی ڕەفتار، پشت ئەستوور دەبێت بە ئەقڵی مرۆڤه‌وه‌.

بەم شێوەیە، مۆدێرنیزم مۆدێلێك لە جیهان و جیهانبینی دەخاتە ڕوو كە تێیدا توانای گەشەكردنی زانستە تازه‌كان فەراهەم دەبێت. ئەو زانستانەی كە ئامانجیان تەنها ناسینی سروشته‌، و هێدی هێدی ئەم هیوایە دێتە دی كە مرۆڤ توانای ناسینی ئەقڵی و زانستی لە سروشت و كۆمەڵگادا هه‌یه‌، و مرۆڤ خۆی بە هەلومەرجێك بگەیەنێت كە لە كۆت و بەندی سروشت ڕزگاری بێت، به‌م چه‌شنه‌، بە زاڵبوونی بەسەر هەموو شتێكەوە بۆ بوویەكی میتافیزیكی دەگۆڕێت. بە گوێرەی ئەم بیركردنەوەیە كۆنگرە تۆباوییەكان لە سەردەمی مۆدێرن فۆرمەڵە بوو كە تێیاندا مرۆڤ لە چوارچێوەی زانستدا توانیبووی بە كەماڵ و لوتكەی پێشكەوتنی خۆی بگات.

كێشەی نێوان كڵێسا و گالیلۆ نمونە و مۆدێلێك بوو بۆ ئەم بابەتە تا هەر چی پتر مرۆڤی ڕۆژئاوایی مەعنەویەت و ئاینداری لە بەرامبەر پێشكەوتن و پەرەسەندنی زانستییدا دابنێت، و لە چوارچێوەی ئەو كۆمەڵگایەی كە تێیدایە هەرچی پتر جوانتر بێ لە بیروباوەری ئایینی.

ئەمەش ئەو كاتەی كە بزوتنەوە دیموكراتی و مرۆڤخوازەكان دژی حكوومەتە پادشاییەكان فۆرمەڵە بوون و ئەم حكوومەتانە بە هەقی ئیلاهی خۆیان كە لەلای كڵێسا بەرەسمی دەناسرا گه‌مارۆ بده‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو تاوه‌كو بیرمەندانی پێشكەوتنخواز لە بەرامبەر بوونی خوداوەند بخرێتە بەر هێرشەكانیانەوە.

بوارێكی تری مۆدێرنیزم تێروانینێكی تایبەتە كە لەگەڵ جیهان و سروشتدا دێتە ئاراوە، بەگوێرەی سروشت بێت، ئه‌وا تەنها بە هۆی میكانیزمی پەتی ڕاڤە دەكرێ كە هاوشانە بە فۆرمەڵبوونی نەریتی ئەزموونگەرایی، ئەوەش تەنها ڕێگه‌یه‌ بۆ چوونە نێو زانیارییەكان لە بارەی مرۆڤ. ئەم تێروانینە بەهۆی دیكارتی فەرەنسییەوە بە شێوه‌یه‌كی فەلسەفیی خرایە ڕوو، ته‌نانه‌ت ئەمرۆ كە ئێمە بەناوی «میكانیزم» سوودی لێ وه‌رده‌گرین. ئەم ڕستەیەی دیكارت ناسراوە كە ڕەهەند و جوڵان بە من دەدەن تا جیهان دروست بكەن. دوو بواری دی كە بە هۆییەوە هه‌سته‌كان شایه‌نی پێوانەگرتن و ژماردنن.

 

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 29 ئەیلول 2020 07:44
© 2017 Hawler