تشرینی یەکەم 22, 2020

ناوەندی ڕەهەند زنجیرەی کتێبی سینەمایی ڕادەگەیەنێت

ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند لە وەرزێ نوێی چالاکییەکانیدا زنجیرەی کتێبی سینەمایی ڕادەگەیەنێت و وەکو دەستپێکیش دوو کتێبی سینەمایی لە مانگی ئایندەدا چاپ و بڵاو دەکاتەوە.

                                                                                                                                                 

بەرپرسی ناوەندی ڕەهەند "هۆگر ئارام" لەبارەی ئەم پرۆژە نوێیەوە ئەوەی خستەڕووکە "سەرەڕای قەیران و ئەو دۆخە نالەبارەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، بەڵام ناوەندی ڕەهەند بە هەوڵی دڵسۆزان لە کار و پڕۆژە نوێکانی بەردەوامە". گوتیشی" بۆ ئەم مەبەستەش نوێترین پڕۆژەی خۆی بەناوی "زنجیرە کتێبی سینەمایی" ڕادەگەیەنێت و ئەم زنجیرەیە، کۆمەڵێک کتێبی بنچینەیی سەبارەت بە نووسینی سیناریۆ و چۆنێتی بەرهەمهێنانی فیلم و کورتەفیلم و دراما چەندین بواری دیکە لە خۆ دەگرێت و وەکو دەستپێک دوو کتێب لەم زنجیرەیە ئامادەیە و لە مانگی ئایندە چاپ و بڵاوی دەکەینەوە." سەبارەت بەو کەسانەی هاوکاری ئەم پرۆژەیە بوون هۆگر ئەوەشی خستەڕوو کە هەر لەسەرەتای ئەم پرۆژەیەوە کاک شادمان محەمەد وەکو کامێرامان و دەرهێنەر و خەمخۆرێکی بواری سینەما، خۆ بەخشانە سەرپەرشتیاری ئەم پڕۆژەیەی گرتووتە ئەستۆ و کاری بۆ بەرهەمهێنانی ئەم دوو کتێبەدا کردووە و بە هەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانی دیکەش پڕۆژەکە بەردەوامی دەبێت...

ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری سلێمانی دامەزراوە و گرنگی بە چالاکی ئەدەبی و رۆشنبیریی دەدات و لە ماوەی دوو ساڵی تەمەنیدا نزیکەی 80 کتێبی جۆراوجۆری لە بواری فیکر و فەلسەفە و ئەدەبیاتدا چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

 

 

© 2017 Hawler