ئەیلول 30, 2020

ماسک لە شانۆیی یۆنانی کۆندا

ماسکی شانۆیی یۆنانییەکان، لە کۆندا زۆر پتەو بوون، پێکهاتەکەیان لە کەتان بووە، کەوا هیچیان لێ بەجێ نەماوە بۆ ئەمڕۆ، تەنها ئەوە ئەزانرێ کە شێوە و ڕەنگیان چۆن بووە، لەڕێگەی دەماودەم و پشتا و پشت شتێکی لەسەر زانراوە، چۆن شانۆ بەناوبانگترین چالاکیی هونەری بووە لە یۆنان و ڕۆما.

ئەوکاتانە شێوازی ئەکتەرەکان و ماسکەکانیان ئەڕازێنرایەوە لە مادەی وەک تیریکاتا و بەرد و بڕۆنز خشڵ و گەوهەری نەخشێنراو وێنەی تایبەت و ڕەنگدار.

سەرەڕای ئەوەی ئەمە زیادەڕۆیی بووە، بەڵام تا بڵێی سەیروسەمەرە و تایبەت بووە، ئەم لە نمایشدا، تیراتیکا و ماسک پۆشراوە لەلایەن ئەکتەرانەوە، بە شێوەی بەزمەسات، لە ساڵانی سێسەدی پ.ز بە دواوە.

هەروەها، زەردەخەنەیەکی درێژ(وەک جۆکەر)برۆیەکی ئەستوور و سەرێکی کەچەڵ، تایبەتمەندیی ئەو ئەکتەرە بووە، لەگەڵ ملوانکەیەکی سازدراو لە گەڵای لاولاو و هێشوە شاتوو بۆ ملی.

 

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە:سەعدون جەبار

© 2017 Hawler