تشرینی یەکەم 20, 2020

لەودیو پەیڤەکانەوە نوێترین کتێبی ئازاد بەرزنجی بڵاو کرایەوە

لە نوێترین بەرهەمیدا نووسەر و وەرگێڕ ئازاد بەرزنجی کتێبی " لەودیو پەیڤەکانەوە"ی بڵاو کردەوە کە کۆمەڵێک باس و گفتوگۆی ئەدەبییە. کتێبەکە لە دوو بەش پێکهاتووە. بەشی یەکەمیان تایبەت بە کۆمەڵێک وتار، کە چەند وتارێکی نووسینی نووسەر خۆیەتی، کە سەبارەت بە ڕۆمانەکانی "فیتنە"ی کەنان مەکییە و "وێنەکەی دۆریان گرەی"ئۆسکار واڵد و چەند کتێبێکی دیکەن. هاوکات بەشێکی دیکە لە وتارەکانیش وەرگێڕانی نووسەرانی وەکو "ئەلیف شەفەق، یوژین یۆنسکۆ، مارکیز...".

هەرچی بەشی دووەمی کتێبەکەیە تەرخان بۆ چەند گفتوگۆیەک سەبارەت بە وەرگێڕان و وەرگێڕانی بابەتی ئەدەبی و فیکریی و فەلسەفییەکان. یەکێک لەو گفتوگۆیانە پێشتر ڕۆژنامەی هەولێر لەگەڵیدا سازی کردووە و لەوێدا بڵاوکراوەتەوە.
ئازاد بەرزنجی نووسەر و وەرگێڕ خاوەنی زیاتر لە شەست کتێبی نووسین و وەرگێڕانە و "لەودیو پەیڤەکانەوە" نوێترین بەرهەمی بڵاوکراوەیەتی.

© 2017 Hawler