تشرینی یەکەم 20, 2020

ژنێکی سرک، یەکەم رۆمانی ئەنعام کەچەچی بە کوردی بڵاوکرایەوە

ژنێکی سرک، یەکەم ڕۆمانی (ئەنعام کەچەچی)ـە، کە شێرزاد هەینی کردوویەتی بە کوردی و ناوەندی ڕەهەند چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

چیرۆکی ئەم ڕۆمانە، لە چیرۆکی ڕاستەقینەی سەرکێشییەکانی ژنێکەوە وەرگیراوە، ژنێکی سەرکەش و ئازا و نووسەر کە هاوڕێی نووری سەعید بووە و دواییش دەگاتە تاران و هیندستان و لەوێشەوە پاریس. ئەم ژنە لەنێو ئەم وڵاتانە و دنیای نووسیندا تووشی دەیان چیرۆکی سەرکەشانە و سەیر و سەمەرە دەبێت و تا دواجار لە تەمەنی هەشتادا چاوان لێک دەنێت.
رۆمانەکە لەسەر پەیوەندی نێوان ڕەگەزەکان و متمانەبەخۆبوونی ژن و سەرکێشییەکانی تاکێکی ئافرەت لە ڕۆژهەڵاتدا چیرۆک و بەسەرهاتەکانی داڕێژراون.
نوسه‌رى رۆمانه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕۆمانه‌كه‌ ده‌ڵێت: "له‌ نووسینى ئه‌و رۆمانه‌ پێویستى زۆرم به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ و ڕووماڵى ورد له‌ ڕوداو و كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌بووه‌، ئه‌ویش ماندووى كردم، بۆیه‌ راشكاوانه‌ ده‌ڵێم: وابزانم تۆبه‌ ده‌كه‌م، چیتر له‌ ڕۆمانی مێژوویی نزیك نابمه‌وه."
ئەنعام کەچەچی یەكێكە لە نووسەرە ناسراوەكانی عیراق، ئەم نووسەرە له‌ ساڵی 1952 له‌ شاری به‌غداد له‌ دایكبووه‌. پیشه‌ی ئه‌ده‌بی: رۆماننوس و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس. له‌ ئێستادا ته‌مه‌نی 68 ساڵه‌. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ رۆنامه‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ چه‌ندین رۆژنامه‌ و رادیۆ له‌ عێراق كاری كردووه‌. وه‌كو په‌یامنێر له‌ چه‌ندین رۆژنامه‌ی جیهانی كاری كردووه‌، له‌وانه‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت. تا ئێستا خاوەنی چەند رۆمانێکی بڵاوکراوەیە کە ناودارترینیان "ژنێکی سرک"ـە.

 

© 2017 Hawler