ئاب 07, 2020

نوسینی؛ قانع هۆلان

 


بڕیاربو گۆرانیەک بۆ خاتونێک تۆماربکەن
بۆیە پێویستان بە گیتار ژەنێک بو کاک ساڵح منی ئختار کردبو وە منیش بە تامزرۆوە قبوڵم کرد زۆر زۆر گەشتمە لایان کاک ساڵح خاتونەکەش لەوێ بو
زۆر لە سەر خۆو ئارام بو کچێکی ژیر و بێ دەنگ بو. ئەتوانم بڵێم کەسێکی سەرکزی دڵ وریا بو گەر پیویستی بکردایە کوردی واتەنی بەئاسانی موی لە ماستا دەر دەکرد. سەرەتا کەناسیم وەک ئافرەتێکی شۆخ و جوان و دەنگ خۆش زۆر ئاسایی و سروشتی بەخۆشحاڵیەوا خۆم پێ ناساند وتم: من ڕۆژ کەریم بەگم. گیتار ژەنم شادمانم بە ناسینت خاتو...خاتو...
وتی: شادان حەمدم، منیش خۆشحاڵم بەڕێزم.
وتم : منیش هەروەها خاتون گیان.
کاک ساڵح قوڕگی ساف کردو وتی: دەی با دەست بکەین بە پڕۆڤە
وتم: باشە ئامادەم. باتۆزێک گوێم لە میلۆدێ کەبێ کاک ساڵح بەسەر ئیشارەی کرد بۆ شادان کە بیڵێت چاوی داخست و بە دەستی کرد بە گۆرانێکە کە تێکستەکەی بەوجۆڕە دەستی پێکرد.

بۆ کوێ دێ
ڕێگاونیە
لە دڵما جێگاو نیە
بهێڵە با. تەنیابم
" " "
بڕیاری هەتا هەتایت
لە کام گۆڕستان نێژراوە
ئێستا مەرگی کاری ڕەشە
بۆێە وا چۆکت داداوە
" " "
لە پاکیما عیشقی تۆ بو
بەڵام عیشقی تۆ درۆبو
بە منت وت بێزارم لێت
ڕێی تاریکی ویستی تۆ بو.

دەنگی زۆر نەرم و ڕەسا بو
بەجۆرێک کە هەر سەرەتا منی مەفتونی
گۆرانیەکە و دەنگی خۆشی کرد
وتم : وااااااای هاواااااارم
شادان وتی: زۆر سپاس. هیوادارم پەسەندی بەڕێز تو ما مۆستا ساڵح بێت
کاک ساڵح وتی: بەدڵنیای یەوە تۆ ئایندەت گەشە وە ئەبی با گۆرانی بێژێکی بەناوبانگ.
ئەوڕۆژە پرۆڤە مانکرد و کارەکان بە جوانی ئامادە بو ڕۆژی دوای مان دیاری کررد کە گۆرانیەکە تۆمار بکەین.
فەیس بۆ کە کەم لە شادان وەرگرت ڕاستەو خۆ ئادم بۆنارد وتی : وتی خەتم نیە کەچومەوە ئادەکەو وەردەگرم.
وتم: زۆر باشە زۆر خۆشحاڵ بوم، سبەی یەک ئەبینین.
خوا حافیزیم لە کاک ساڵح و شادان خان کردو ڕۆشتم.
له دڵی خۆما وتم ئەی ڕەحەتت لێ بێ کاک ساڵح.
چومەوە ماڵەوە سەرم لە سەر موبایلەکە بو کە شادان ئادە کەم وەرگرێ
چونکا زۆر زۆر هەستێکی باشم هەبو بۆی
بێ دو دڵێ عاشقی بوم.
دایکم هەر بانگی کردم بۆ نان خواردن لەژورەکەم نەهاتمە دەر ئەژنۆم شکابو بە دیار مبایلەکەوە جاوەڕێ شادان بوم ۆە بێتە سەرخەت.
گوێم لێ بو دایکم وتی: سفرەکە کۆدەۆەمەوە.
وتم: دایکە جارێ هیچم بۆناخورێ پێ ویستم بە تەنیای یە.
ئەوشەوە نەخەوتم تا بەیانی، بەڵام بە داخەوە شادان ئادەکەی وەر نەگرتم.ڕوناکیم بینی لەودیو پەنجەرەکەوە ئیتر چاوم لێک ناو خەوتم.
کاتێک خەبەرم بۆوە سەعات دەی پێش نیوەڕۆبو هەستام کەس لەماڵەوە نەبو دایکم چوبو بۆ دەوام گەشەی خۆشکیشم چوبو بۆ انتیحانی مەکتەب.
بەڵام هەر دڵم خۆش بو کە ئمڕ ۆ لەلای کاک ساڵح شادان دەبینم و گلەی لێ دەکەم کە بۆچی ئادەکەی وەر نەگرتوم.
خۆم گۆڕێ و گیتارە کەم هەڵ گرت و منیش لەماڵ چومە دەرەوە. بریار بو سەعات دوانزەی نیوەڕۆ لە تۆمارگەۆە هەمومان ئامادەبین.
لە ناو پاسابوم کە تێلێکم بۆ هات سەیرم کڕد شمارەکەی کاک ساڵحە.
بە خۆم وت سپاس بۆ خوا دیارە زو تر دەست پێدەکەین لەوەیە ئەوان ئیستا لەوێ ئامادە بن.
ئۆکەیم کردو وتم: فەرمو کاک ساڵح گیان ئەمرکە.
دەنگێ بەگریانەوە وڵامی دامەوە وتی: ببورە کاک ڕۆژە من ( ڕامینی) کوڕی کاک ساڵحم. ویستم پێ و ڕاگەیەنم کە ئەم شەو باوکم جەڵدە لێ داو کۆچی دوای کرد...
بۆیە ویستم بە دوست هاوڕێکانی ڕاگەیەنم.
ئاگام لە خۆم نەماو هاوارم کرد: ئەی خوایەگیان. لەو هەواڵە ناخۆشە.
بە وداخەوا کاک ساڵح لەناکاو مردو داخی مردنی بەجێ هێشت بۆمان.
وە ئەومردنە ش منیی لە بیبنی نەوەی خاتو شادان دور خستەوە و هەرگیز نەم توانی شاد ببمەوە بە دیداری. وە عشقی یەک لایەنەی لە دڵما جێ هێشت لەو کاتەوە من هەر کات دەرفەتم بێت سەیری وینەی پڕۆ پڕڤایلەکە شادان ئەکەم کە جلێکی مۆری لە بەردایە لە بەردەم ڕستۆرانی کا گرتویەتی.چەن مسجێکم بۆنارد وە بەڵم واڵامی هەر نەبو.
بەڵام ئیتر بۆم نیە، وە ڕێ نادەم بە خۆم سەیری پڕۆ ڤایلەکەی بکەم چونکا وێنەی پۆڤایلەکەی گۆڕێوە ئمڕۆ بە جلی بوکێنیەوە کە خۆی و هاوسەرەکەین. ڕاستە خەمگینم ئەوە ئازارم ئەدات بەڵام پیرۆزەن لەیەک. چی لە چارەنوس کەم.
بۆیە گەشتم بەو بڕاویەی ئەوە مردنی کاک ساڵح بوبە مردنی ئاواتەکەنی منی بەدوای خۆی دا هێنا.
خودایە ئەو مردنە چ مردنێک بو تەنیاو ئاواتی منی خستە گۆڕ بۆ هەمیشە. منیش هەمو ڕۆژێک بمرم....بمرم و نەژیم بۆ خۆم و کەس.
کاک ساڵح مرد و خەونی می کوشت

© 2017 Hawler