
كتێبی سیاسه‌ت وكۆمه‌ڵگه له باشووری كوردستان-له ئاماده‌كردنی ئیحسان وه‌ڵزی و موسڵح ئیروانی بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌م كتێبه له نۆ به‌ش پێكهاتووه، كه به‌شی یه‌كه‌م بریتییه له‌وروژاندنی پرسیارێكی جه‌وهه‌ریه؛ ئایا كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی؟ له نووسینی دكتۆر مراد حكیم.
به‌شی دووه‌م؛ كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسه‌ت و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگه لە نووسینی ئیحسان وەڵزی.
بەشی سێیەم: كۆمەڵگەی لێكترازاو هاوبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌تی شوناس، له‌نووسینی دكتۆر موسڵح ئیروانی.
به‌شی چواره‌م: شار‌و خێڵ و دابه‌شبوونه ئێتنیكییه‌كان: خوێندنه‌وه‌یه‌ك له دیدگای تیۆری سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. له نووسینی دكتۆر هیوا حاجی خدر.
به‌شی پێنجه‌م؛ئایا كورد له عێڕاقدا نه‌ته‌وه‌یه‌كی كۆلۆنیزهكراوه؟ له‌نووسینی ئیبراهیم سادق مه‌لازاده.
به‌شی شه‌شه‌م؛ نوێبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان: لهجهختكردنهوه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌نووسینی دكتۆره له‌یلا ئه‌میر.
به‌شی حه‌وته‌م؛ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی باشوور له نێوان یه‌كگرتووی وپهرتهوازهییدا، له نووسین یدكتۆر مراد حكیم ودكتۆره له‌یلا ئه‌میر.
به‌شی هه‌شته‌م؛ پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شداری سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، له‌نووسینی دكتۆر جه‌لال ئه‌حمه‌د.
به‌شی نۆیه‌م؛ شێوازی ژیان له گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی نیشته‌جێبوون، له‌نووسینی دكتۆره شه‌هلا وه‌لی جه‌بار.
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ئینستیتووی سیاسه‌تی گشتی چاپكراوه، ئینستیتووی سیاسه‌تی گشتی ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی توێژینه‌وه و ڕاوێژكارییه.