ئاب 05, 2020

ژیان لەگەڵ نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لەنێو نادڵنیایی جیهانیدا

ژیان لەگەڵ نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لەنێو نادڵنیایی جیهانیدا، ڕێبەرێکە بۆ ڕزگاربوون لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لە سەردەمی پەتا و درم و نەخۆشییەکاندا، کتێبەکە دوو پزیشکی ناودار نووسویانە و هەردوو هاوڕێی ئەزیز "دیاری سابیر و مارینۆ عەبدولخالق" کردوویانەتەوە بە کوردی و بە شێوەی کوڕاسە لە چاپ دراوە و ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند بەبێ بەرامبەر بڵاوی دەکاتەوە.

هەردوو وەرگێڕ لە پێشەکیەکی کورتدا سەبارەت بەم ڕێبەرە ئەوەیان خستووەتە ڕوو ئەم ڕێبەرە ئەزموونەكانی نیگەرانی و دڵەڕاوكێ ڕووندەكاتەوە و ژمارەیەك ڕاهێنان لە خۆدەگرێت، كە دەكرێت یارمەتیت بدەن تا بە شێوازێكی زیاتر كاریگەر خۆت بگونجێنیت: واتە پێت دەڵێت چی دەتوانیت بكەیت كاتێك ئەزموونی نیگەرانی و دڵەڕاوكێ دەكەیت. دیارە بەشێك لە چالاكییەكان بۆ ئەو كاتانە دانراون كە كەسەكان كاتی بەتاڵی زۆریان لەبەردەستدا بێت. وەك، كاتی قەدەغەی هاتووچۆ، وەلێ بەشێكی تر لە ڕاهێنان و ڕوونكردنەوە تیۆرییەكان دیکە هەر تەنها پەیوست نین بەم بارودۆخەوە، بەڵکو دەكرێت لە زۆر كاتی تردا بەسوود بن بۆمان. زۆر گرنگە ڕاهێنانەكان دووبارە بكەینەوە تا دەبن بە لێهاتووی و كارامەییەكی بەردەوام تیاماندا و بتوانین لە کاتە پێویستەکاندا بەكاریانبهێنین، بۆ هەبوونی ژیانێکی ئارامتر و دەروونێکی دروستتر."
ئێستا ئەم ڕێبەرە بەبێ بەرامبەر لە شاری سلێمانی دابەش دەکرێت و بڕیارە بگاتە ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش.

© 2017 Hawler