تەمموز 10, 2020

کتێبی "دەوڵەت و کۆمەڵگەی مەدەنی" بڵاو کرایەوە

 

ئارام کۆشکی

لە نوێترین کتێبی چاپکراویدا نووسەر و وەرگێڕ د.دانا ئەحمەد مستەفا کتێبی "دەوڵەت و کۆمەڵگەی مەدەنی"، کە توێژینەوەیەکی کورتی "ماجدە شاکر مەهدی" بڵاوکردەوە. ئەو کتێبە یەکێکە لە بەرهەمە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. ئەم کتێبە بە شێوەیەکی زانستییانە و ئەکادیمییانە و بە وەردی ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی ڕاڤە دەکات، هەوڵ دەدات ڕێنموونی خەڵک بکات بۆ تیگەیشتن لەو فەلسەفەیە کە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەوڵەتی لەسەر بونیاد نراوە. تێیدا باس لە هەموو ڕا و بۆچوونە فەلسەفیەکان کراوە و ئامانجە سەرەکیەکانیان لەمەڕ ئەم باسوخواسەوە خراونەتە ڕوو."
ئەم کتێبە ئەگەرچی لەڕووی ژمارەی لاپەڕەوە کەمە، بەڵام توێژینەوەیەکی چڕ و پڕ و پەختە و دەروازەیەکە بۆ ئاشنابوون بەو چەمکانە بە شێوەیەکی سادە و ئاسانکراو.

© 2017 Hawler