نیسان 07, 2020

زۆرترین بینراو فه‌رهه‌نگ

Error: No articles to display

هونەرمەند سەعید یوسف کۆچی دوایکرد

سایتی هه‌ولێر

 

هونەرمەندی ناسراوی کورد (سەعید یوسف) لە شاری ئیستەنبۆڵ لە تورکیا کۆچی دوایی کرد. سەعید یوسف کە هونەرمەندێکی ناسراوی کوردی ڕۆژئاوای کوردستانە، لە نەخۆشخانەی (ئاڤراسیا) لە شاری ئیستەنبۆڵ کۆچی دوایی کرد.

ئەو هونەرمەندە کوردە، زیاتر لە ٦ مانگە لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبۆڵ بەدەست نەخۆشیی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت.
سەعید یوسف، خەڵکی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە 1947 لەدایک بووە. سەدان کاسێت و سەدان گۆرانی بە شێوەزاری کورمانجی تۆمار کردووە و لە ڕۆژئاوای کوردستان بە (میری ژەنین) ناوبانگی دەرکردووە و لەنێو کوردانی ئەو بەشەی کوردستاندا ناو و دەنگێکی ناسراوی هەیە.
 هاوکات سەعید یوسف نزیكەی نیو سەدەیە هۆنراوە دەنووسێ‌، ئاواز دادەنێ‌ و گۆرانی دەڵێت. لە حەفتاكانی سەدەی رابردوودا تیپێكی میوزیكی لە لوبنان دامەزراند. ئەو كە خاوەنی گۆرانییەكانی "قامیشلۆ باژێڕی ئەڤینە، كوردستان یان نەمان، چاوا تێ هەری، چاندا، ئەی فەلەك"ە. یەكەم كەس بووە ئامێری موزیكی "بەزق"ی هێناوەتە رۆژئاڤای كوردستان.
 زیاتر لە 25 خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە بواری هونەر بەدەستهێناوە. ئێستا هۆبەیەك لە زانكۆی ئۆبسالا لە سوید، وێنەی موزیكژەن سەعید یوسفی لەسەرە. قەوانێكی كۆنی زێڕین بە نەخش و نیگاری رووخسار و ناوی سەعید یوسف، لەلایەن رێكخراوی یونسكۆ لە پاریس لە ساڵی 1973 دروستكراوە. هەروەها پەیكەرێكی برۆنز بۆ ئەو هونەرمەندەی كورد لەلایەن پەیمانگەیەكی میوزیك لە نەرویج دروست كراوە. ئامێرێكی موزیكی "بەزق" كە موڵكی موزیكژەنی بەناوبانگ محەممەد عەبدولكەریمە، وەسیەتی كردووە بیدەنە سەعید یوسف.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر شەممە, 29 شوبات 2020 11:13
© 2017 Hawler