نیسان 06, 2020

زۆرترین بینراو فه‌رهه‌نگ

Error: No articles to display

نووسەرانی ئەدەبی منداڵان بناسە

مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە (٢٩/٤/١٩٣٣) لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی لە دایک بووە.

هەر لە سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە و پاشان لە بەغدا خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بۆتە مامۆستای قوتابخانەی بنەڕەتی لە سلێمانی.
فەرەیدون عەلی ئەمین، مامۆستایەکی شیرین و هێمن و لەسەرخۆ و سادە و قسەزان بوو.
 بڕوابەخۆ و گەشبین بوو، خاوەنی هەڵوێست بوو، راستگۆ و راشکاو و قسە لە ڕوو بوو، رەوا پەرست بوو، مامە حەمەیی لە بەردەم کەسدا نەکردووە.
ئەندامی لیژنەی دانان و وەرگێڕانی حەوت پەرتوکی کوردی بوو، کە لە قوتابخانەکانی کوردستان دەخوێندران.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، مامۆستایەکی دڵسۆز بوو، لە لای قوتابییەکانی زۆر خۆشەویست و رێزدار بوو، ئەو هەر ئەوە نەبوو کە وانەی پێدەوتنەوە، بەڵکو بە هەستێکی پاکی کوردایەتیش زاخاوی مێشکی دەدان و هەمیشە هانیانی دەدا بخوێننەوە و بنووسن.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، هۆنراوە و چیرۆکی بۆ منداڵان دەنووسی. بەشی هەرە زۆری هۆنراوە و نووسینەکانی بۆ منداڵان تەرخان کردبوون، چونکە منداڵان بە لای مامۆستا فەرەیدونەوە "پێوەری سامان و سەرمایەی نەتەوەی کوردن".
مامۆستا فەرەیدون زمانی عەرەبی و ئینگلیزیشی بە باشی دەزانی، کۆمەڵێک چیرۆک و چیرۆکەشیعری بۆ منداڵان، لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردیمان، کە تام و چێژێکی ئەوتۆی پێبەخشیون، لە دەقە ئینگلیزییەکەش شیرینتری کردوون.
لە رۆژی چوار شەممە، رێکەوتی (٢٥/١١/ ١٩٩١) لە شاری بەغدا، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد

هەندێک لە بەرهەمە چاپکراوەکانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینن:
١. پاڵەوانی دواڕۆژ (١٩٥٨)
٢. پیاوە بچکۆلەکە (١٩٧٢)
٣. کارژۆلە (١٩٧٢)
٤. پاکژی (١٩٧٤)
٥. سێو (١٩٧٤)
٦. گەنمەشامی (١٩٧٤)
٧. جووجەڵە و بێچوەمراوی (١٩٧٤)

 

فەرەیدون عەلی ئەمین

© 2017 Hawler