کانونی دووەم 21, 2018

چوار وێنە لە ئاوێنەی كەركوك دا [ چیت بۆ باسكەم نیشتمانم ]

ئەوێ ڕۆژێ . .
دارو بەردو . .
گوندو شارو . .
دارستان و چەمی چرت
لە ئاهەنگی پڕ سەمفۆنیای
شادومانی و شكۆدا بوون

زێڕینت پۆشی بوو . .
ئاوا نەبووی . .
بە سەرپەرشتی ئەسپی زین كراوی شۆڕیی
خانزادەكەم . .
بەرەو ڕووی ئازادی دەچووی
ئێمەش لەگەڵ كەرنەڤاڵی سەركەوتندا
چاوەكانمان داگیرسابوون
ئازادیمان لێ دەباری و . . .
هەموو لە زیكری تۆدا بووین . .

وامان زانی
كە من ئەوانەی كە هیوا
لە شكستی دەستی خۆیاندا دەبینن
دێن و پڕچەكانت دەبڕن
مێژوو دەگێڕنەوە دواوە
دەوەكی خۆشبەزی ئومێد !!
زۆر شەرمنانە ڕادەگرن
نیشتمانم . .
ئەوێ ڕۆژێ ئەوان هاتن

كاتژمێر ماوەیەك وەستا !
نە ئاسمانێك دڵۆپێك بارانی ڕشت و . .
نە ویژدانێك . .
جگە لە دەنگی سەربەستی
بەرەو ڕویان ڕانەوەستا . .
خەمبار مەبە . .
زۆرن ئەوانەی كەژاوەی مۆرادی تۆ
لە ڕێی مەنزڵ ڕاناگرن و . . .
ئاڵا هەمیشە بە خوێنیان
ئاودێر دەكەن
وەك ئەو گوڵەن
لە زەندۆڵدا سەردەردێنن
ڕێگە نادەن رەشەبایەكی ناحەزان
پەلكێك لە گوڵی باڵاكەت هەڵوەڕێنن . .
تۆ ئەو ڕۆحەی . .
بڕوای تۆڵەت چیایەكی سەر بە تەمە
هیچ زریانێك هەر بە خەیاڵیش ناتوانێ

تەڵەزمێكی شاخی شاباڵی برواكەت
بروشێنێ . .
چیت بۆ باسكەم نیشتمانم . .
كە بە فۆتۆی چاوەكانت ئاگاداری . .
چۆن دەبانی شۆرش و خوێن . .
بۆ پارچە پارچە بوونی تۆ . .
بۆتە هەوێن . .
تۆی كردووە بە بووكەڵە بەدەستیەوە
كە دڵنیام
شوێن پێ كانیان دەناسییەوە . . !

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.