شوبات 27, 2020

رۆمانی " شەقامی ئیبلیس" بڵاوكرایەوە

 

لوقمان مستەفا - هه‌ولێر

 

رۆمانی " شەقامی ئیبلیس" نووسینی و وەرگێڕانی "موكەڕەم رەشید تاڵەبانی" بڵاوكرایه‌وه‌. ئەم ڕۆمانە لە دوو توێی 279 لاپەڕە پێكدێت و ئەم رۆمانە لە شانزە پاژ پێكهاتووە، واتە لە شانزە بەشی بچووك پێكهاتووە.
لە یەكەم پاژ، باس لە "دڵی هەورێك" و دووەم پاژ باسی لە تووتكەی چیا و لەبەشی سێیەمدا باسی لە نەخۆشیی ئەفسانەیەك كردووە.
لە پاژەكانی دیكەی ئەم ڕۆمانە، نووسەر، باسی لە (لاستیكی سڕینەوە و شاژنی هەنگ و سەرگوزەشتەی كاتژمێرەكەو داپیرە ئاشقەكەشی و پارە گۆڕەرەوە و بووكەشووشەكان) كراوە.
لە هەشتەمین پاژەوە تا شانزەمین پاژ باس لە "بەهەشت نییە، مەكری ئافرەتە ئێرانییە زیرەتكارەكە و پرسی بەهار و بەیانیی ئەو بەدە بەختەوەرە و هەروەها لەسەر ڕێتمی هەنگاوی ئیبلیس و داری ئاگرە هەڵایساوەكە و ئاوریشمی زۆر زبر لەگەڵ شایی تەرمەكان و نوێژی شوین بزربوو".
لە چوارمین پاژ، كە بەناوی لاستیكی سڕینەوە، نووسەر ئاماژەی بەوەداوە: "لە كۆتایی مانگی ئەیلوولگەیشتمە شاری دیمەشق، صاییز یەكێكە لەو وەرزانەی حەزی لێدەكەم، ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت من لە كەلووی كەوانەم، تەواو لەوە دڵنیانیم لە لەدایكبووانی كەلووی كەوانە بم، لەدایكبوونی من بۆ باوكی شەهیدم نەفرەتییەك و، بۆ دایكم و فەرماندەی دۆستیشی دوو نەفرەتی بوو.
شەو گەیشتمە دیمەشق، تاك و تەنیا بووم، غەمبار بووم چونكە زوبەیدەم بۆ مامۆستا ئێراقییەكە بەجێهێشت كە حەز لە جلوبەرگی ڕەنگ كاڵ دەكات.
لە چواردەمین پاژ، باس دەكات، كاتێك گەیشتمە بەیرووت بەهەموو وێنە ئەفسانەییەكانییەوە كە لە ناو مێشكمدا بوون هیوام دەخواست لەوێ چاوم بە فەیرووز و سەعید عەقل و وەدیع سافی و جۆرج حاوی و مەهدی عامل بكەوێت و لە یەكێك لە قاوەخانەكانی شەقامی حەمرای بەناوبانگ دانیشم و سواری یاسێكی میللی ببم و سەر لە مۆزەخانەی جبران خەلیل جبران بدەم لە بوشری، بەڵام ئەوەتا بەرانبەر مانۆ دانیشتووم و ئەویش پێك لە دوای پێك ئارەق دەخواتەوە وەك بڵێیت شتێك لە ناخی خۆیدا بنێژێت بۆ ئەوەی تا هەتایە لەبیری بچێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ناكرێت.

© 2017 Hawler