ئەم پەڕەیە چاپ بکە

لە باغستانی كلاسیكدا

- نێرگس نیگەهو ساق سەمەن كورتە وەنەوشەن
 موو سونبولو ڕوومەت گوڵو هەم لالە كولاهن   78
- ڕەیاحین پەرچەمو لالە كولاهو یاسەمەن توڕڕە
 بنەفشە خاڵو نێرگس چاوو گوڵ زارو سەمەن ساقە   92
نیوە دێری یەكەم: نێرگس ـــ نیگەه، ساق ـــ سەمەن، كورتە ـــ وەنەوشە
نیوە دێری دووە: نێرگس ـــ چاو، سەمەن ـــ ساق، بنەفشە ـــ خاڵ
وەنەوشە =بنەفشە، نیگەه ـــ چاو
نیوە دێری یەكەم: موو ـــ سونبول، ڕوومەت ـــ گوڵ، لالە ـــ كولاه
نیوە دێری دووە: ڕەیاحین ـــ پەرچەم،گوڵ ـــ زار،لالە ـــ كولاه
موو ـــ پەرچەم
 لە دێری دووەم یاسەمەن توڕڕەو سەمەن ساقە هاتووە، زیادەكە لە بەر كێشی شیعرەكانە.
تەماشا، نالی چتۆ یاری بە كەرەسەكان كردووە، یا پاشو پێش بە وشەكان. سێبەرو ڕووناكی لەقتەكانی هەردوو تابلۆیچۆن نەخشاندووە، ئەوەتە داهێنانو ئەوەتە ئەفراندن.
- حەزرەتی هەیبەتە نەك غەیبەتو ریبەت (نالی)
 ئەڵڵا ئەڵڵا چ حوزوورێكە كە ئەسڵا نییە باس   57
- ئەڵڵا ئەڵڵا كە چ عەقڵو چ كەماڵێكی هەیە
 لەگەڵ ئەو عەقلو كەماڵە چ جەمالێكی هەیە   109
  ئەڵڵا ئەڵڵا لە دێری یەكەم، لە نیوەی دووەم هاتووە، لە دێری دووەم لە نیوەی یەكەم هاتووە.
- شیققەی فەلەكولئەتلەسی ئەستوونەیی زەررین   39
- لالەن بە بەدەن ئەتلەسی ئەخزەر كە دەپۆشن   78
- كڵاوی فەخرو تەعزیمم گەیشتە چەرخی ئەتڵەس ڕەنگ   106
- ئەم خیلعەتە كە ئەتلەسی نۆ چەرخی ئەخزەرە   148
1- فەلەك ـــ ئەتلەسی ـــ زەررین.2- لالەن ـــ ئەتلەسی ـــ ئەخزەر.
3- چەرخ ـــ ئەتڵەس ـــ ڕەنگ.4- ئەتلەسی ـــ چەرخی ـــ ئەخزەرە.
ئەتلەس -atlas: وشەیێكی گریكییە، نەخشەی جوگرافی، هەموو كتێبێكی كە باس لە نەخشەی
جوگرافی جیاجیا بكا، قوماشێكی ئاوریشمییە، ڕەنگی تێرو تاریك، خۆلەمێشی(*).
فەلەك = چەرخ ــ 2جار هاتووە، ڕەنگەكان (زەررین، لالەن، ئەخزەر ــ 2جار هاتووە، ڕەنگ)    
پەراوێزو سەرچاوەكان
(*) شیعرەكان وەكو خۆیان وەرگیراون.
(1) نالی (دیوان)، ساغكردنەوەی مارف خەزنەدار، چاپی دووەم، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر،
  2008 .
(*) مارف خەزنەدار (دانانو ئامادەكردن)، فەرهەنگی دیوانی نالی، چاپی دووەم، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر، 2008.

 

       د. عەبدوڵڵا خدر مەولوود