تەمموز 12, 2020

ئەشكەوتی كوڕ و كچ دەكەوێتە كوێ؟

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، ئەشكەوتی كوڕ و كچ، دەکەوێتە باشووری گوندی شورناخی سەر بە ناحیەی سوورداش، ئەم ئەشکەوتە، ئەشکەوتێکی سرووشتییە و لەناو شاخێکدایە و پێی دەڵێن (کەوتاوی) كە ناوی جۆرە دارێکی زڕی ناوچەکەیە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەشكەوتی كوڕ و كچ، ئەشکەوتێكی شێوە لاکێشەییە و ڕووە و باکوورە، درێژییەکەی (6،60م) و پانی لای ڕاستی (2،60م)، هەروەها پانی لای چەپیشی (2،40م) كە لە ناوەڕاستی ئەشکەوتەکەدا ژوورێکی بچووک هەیە، بەرزییەکەی (115سم) و پانییەکەی (35سم)ە، لە بەشی ڕاستی ژوورەکەش، گۆڕێک لە بەردی شاخەکە هەڵکەنراوە و
قووڵی گۆڕەکەش (40سم) و پانییەكەی (100سم)ە،

پاشماوەی دووکۆڵەکە بە سەقفەکەوە ماوە، بەڵام لە بەشی خوارەوەیدا نەماوە و فەوتاوە، لە شێوەدا لە قزقاپان دەچێت، لەوانەیە لە هەمان سەردەم دروست کرابن.

 

لوقمان مستەفا - هه‌ولێر

© 2017 Hawler