ئەم پەڕەیە چاپ بکە

بیرەوەرییەکانی بوب دیلان بڵاوکرایەوە

لە نوێترین کاری وەرگێڕانیدا، نووسەر و وەرگێڕ شێرزاد هەینی کتێبی "ڕۆژگاری من" بیرەوەرییەکانی بوب دیلان-ی وەرگری خەڵاتی بۆبڵی ئەدەبیاتی ساڵی 2016 ی بڵاوکردەوە. ئەم کتێبە بەرگی یەکەمی بیروەرییەکانی دیلانە و لە دوتوێی 420 لاپەڕەدا و لە ناوەندی ئاوێر چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

بوب دیلان، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و شاعیر و هونەرمەندێکی ئەمەریکییە و لە ساڵی 1941 هاتووەتە دنیاوە. ماوەی نیو سەدە کەسایەتییەکی دیاری نێو کولتوور و ئەدەبی میللی ئەمەریکی بووە. تێکستی گۆرانییەکانی کە خۆی دەینووسێت تژین لە هۆشمەندی و ناڕەزایی و یاخیبوون و ئەمەش ناسنامەی بەشی هەرە زۆری گۆرانییەکانییەتی، هاوکات بەرگری لە مافی ئەفەریقی و ئەمەریکییە ڕەشپێستەکان و بزاڤە نەیارەکانی شەڕی ڤێتنام دەکات.
ئەم بیرەوەرییانە دابڕو نین لەم ئایدیایانە و ئەو ڕۆژگارە ڕەشەی کە بەسەر مرۆڤی ئەمەریکی و مرۆڤایەتیدا هاتووە لە سایەی چەوساندنەوە و نادادی و سیستمی دڵڕەقی سەرمایەداری. ئەم کتێبە سەدهەمین کتێبی وەرگێڕی کتێبەکەیە کە بە زمانی کوردی بڵاو دەبێتەوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکاندا بەردەستە.

 

ئارام كۆشكی - سلێمانی