
تێبینی: میشێل ڤیڤۆریكا یه‌كێكه له فه‌یله‌سوفه هه‌ره دیاره‌كانی دنیای فه‌لسه‌فیی ئێستای فه‌ره‌نسا و دنیا، له‌م وتاره‌دا، كه به‌شێكی سه‌ره‌كیی یه‌كێك له كتێبه‌كانیه‌تی، به وردی پانتایی و كایه‌ی زه‌بروزه‌نگی ڕاسیستانه شی ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌نوكه به‌رێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌یه له قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه باڵا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌ره‌نسا و پسپۆری نه‌ته‌وه‌یی و ڕاسیزمه:
وتاره‌كه:
زه‌بروزه‌نگی ڕاسیستانه هه‌ر چهندهبه بچووك و په‌رشوبڵاو بێته به‌رچاو، هه‌رگیز به‌ته‌واوی به‌ده‌ر نییه له‌و چوارچێوه سیاسییه‌ی كه له ناوهوهیڕا به‌ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام پێویسته له ڕووی شیكارییهوه، سێ ئاستی جیاواز له‌و زه‌بروزه‌نگه له یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه. له‌ڕاستیدا زه‌بروزه‌نگ به‌رده‌وام به شێوهیهكیسهپێنهر به‌هۆی پێگه‌ی سیسته‌مێكی سیاسیی یان ده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ده‌توانێ ڕۆڵی له ئاستێكی تریشدا هه‌بێت، زهبروزهنگدهتوانێ بۆ خۆی سیاسیی بێ، واته به ده‌ستی ئه‌و هێزه كه‌متا زۆر ڕێكخراوانهوه ئه‌نجامبدرێ كه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌ك یان كرده‌یه‌كی ته‌واو سیاسیی جێی بۆ ده‌كه‌نه‌وه، سه‌ره‌نجام زهبروزهنگدهتوانێ له بۆته‌ی ده‌وڵه‌تێك، به دامه‌زراوه‌یی بكرێ و،ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كیی بگۆڕدرێ. سنوره‌كانی نێوان ئه‌م سێ چه‌شنه له زهبروزهنگبهردهوام ڕوون نییه و، زۆرێ له ئه‌زموونه‌كان ده‌رخه‌ری دۆخگه‌لی به‌رته‌سكن یان ئه‌و دۆخه‌ی كه زهبروزهنگله نێوان ئه‌و دوو ئاسته‌دا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌كات. وێرای ئه‌وه‌ش،پێویسته به شێوه‌یه‌كی تیۆریی و، به وردبینییه‌وه لێكیان جیا بكه‌ینه‌وه. زه‌بروزه‌نگی سهرووسیاسی (infrapolitique) له كایه‌ی نه‌ژادی به شێوه‌ی پاڵنه‌ریی، خودبزواو، له‌یه‌ك یه‌كاڵا ده‌بێته‌وه. ئه‌م زه‌بروزه‌نگه به‌ڕواڵه‌ت له پانتاییه تایبه‌ته‌كان ده‌بینرێت كه كۆنترۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان كه‌می ده‌كه‌نه‌وه: له‌و شوێنه‌ی كه سیسته‌می ده‌وڵه‌تییانه نائامادهبێ یان له چاو دووربێ، له پێگه‌گه‌لی په‌تی و، له چوارچێوه‌ی دیارده جه‌ماوه‌ریی و شۆڕشگێرییهكاندا، ئه‌م زه‌بروزه‌نگه له‌شێوه‌ی وێناكردنی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك، یا وروژاندنێكی بێ ئاگای غه‌ریزیی و بێ نه‌خشه‌ی پێشوو ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه، زه‌بروزه‌نگی سیاسیی به ڕوویه‌كی ڕێك‌وپێك، ئایدۆلۆژیكی، سیسته‌ماتیك و ئاماده‌ساز ده‌رده‌كه‌وێ: ئه‌م زه‌بروزه‌نگه ڕێنمونیكراو و كۆنترۆڵكراوه و، خۆیشی كۆنترۆڵی خۆی ده‌كات: ئه‌م زه‌بروزه‌نگه‌ی كه به‌هۆی پاڵنه‌ره تایبه‌تییه‌كانه‌وه دێته كایه‌وه كه به‌م چه‌شنه شێوه و ناوه‌ڕۆكێكی ئاگایانه‌ی پێ ده‌ده‌ن و، له‌گه‌ڵ زه‌بروزه‌نگی ده‌وڵه‌تییش ته‌با و هه‌ماهه‌نگه. ئه‌و زهبروزهنگهیكه ئه‌دگاره بونیادییه‌كه‌ی له‌وه ڕێگر نییه كه بتوانێ بیرۆكراتییانه بێته‌به‌رچاو، زهبروزهنگانهیه. بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه به جیاكارییه‌كی كلاسیك به‌ڵام ڕواڵه‌تی بده‌ین، ئه‌شێ زیاتر سیاسیی و ده‌وڵه‌تیی بێ، بكرێته ئامرازیتریش و، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ر سهرووسیاسییهكی تر بێ، ده‌ربڕینێكی ده‌ره‌كیی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێ. تێپه‌ڕین له ئاستێكه‌وه بۆ ئاستێكی تر، به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌كی ڕوون ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام دابڕانێكی تێبینیكراو دێته كایه‌وه. بۆ نموونه له مێژووی نازیزم، له نۆڤه‌مبه‌ری 1938، له جێبه‌جێكردنی زهبروزهنگیدژه یه‌هودانه‌ی شه‌وی كریستاڵ كه گوبڵز (هه‌ڵبه‌ته به به‌شدارییه‌كی به‌رفراوانتری خه‌ڵك ڕێك خرابوو) ئێمه شاهیدی گۆڕانكاریین له سیاسه‌تی ڕژێم كه بڕیار ده‌دات كۆنترۆڵێكی توندتر بۆ پراكتیزه‌كردن دژی یه‌هود به‌كار بهێنێ و، له كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وای خۆی ده‌ریبكات و، به‌ره‌و میتۆده زۆر سیستهماتیكهكان كه له میتۆده‌كانی هێرش یان په‌لاماره جه‌ماوه‌رییه‌كان جیا ده‌بنه‌وه.
پێودانگێ بوونی هه‌یه كه تاڕادهیهكله به‌كارهێنانی زهبروزهنگدوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌كارهێنانێك بێ ئه‌دگاری سیاسیی، ته‌نانه‌ت له هه‌نگاوه ده‌وڵه‌تییه سیستهماتیكهكان و ته‌نانه‌ت له مه‌ڕ نازیزم، تاڕاده‌یه‌ك له ژێر سایه‌ی پرسگه‌لی قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و (ڕازه دڕندانه‌یه‌یه) كه واڵته‌ر لاكۆر (Walter Laqueur) لێی ده‌دوێت. ئێمه‌ده‌توانین هه‌وڵبده‌ین وردتر پله‌به‌ندی ئه‌م فاكته بكه‌ین كه جیاكاری سه‌ره‌كیی نێوان دوو ئاستی سیاسیی و سهرووسیاسیی كه پێشووتر به دوو كۆمه‌ڵه‌ی خواره‌وه له ئاستی سیاسیی (كه له سیسته‌می حیزبی ده‌وڵه‌ت ده‌بینرێت) ڕوون بكه‌ینه‌وه:
1
زه‌بروزه‌نگی ڕاسیست له دوورترین پێگهله ده‌وڵه‌ت و سیستمی سیاسیی ئه‌شێ وێڕای ڕێگرییه ئاكاریی و سیاسییه‌كان له پێگه‌گه‌لی زۆر لۆكاڵییدا ده‌ربكه‌وێ: له هه‌ندێ بواردا ئه‌م پێگانه له هه‌ر چه‌شنه كۆنترۆڵێ به‌ده‌رن و، له شوێنه‌كانه‌وه گوزه‌ر ده‌كه‌ن (بۆ نموونه ڕێگاكانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شه‌ودا، ڕێگه‌كانی میترۆ) له هه‌ندێ بواردا، گرژییه‌كی تایبه‌ت به ده‌رده‌كه‌وێ (بۆنموونه جاری وا هه‌یه بۆ باڕ یان یانه‌یه‌كی شه‌وانه داوات ده‌كرێیت). به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌وێش، دوور دێته‌به‌رچاو كه زهبروزهنگبهرههمی كاری كرده‌یه‌كی تاكه‌كه‌سیی بێ و، هه‌ندێ كاتیش به‌م چه‌شنه بێ، بۆ نموونه دوكاندارێ ته‌قه له كه‌سێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌و ڕه‌وایه‌تییه پشت ئه‌ستووره كه ژینگه یان ناڕاستبوونی ناواخنێكی وه‌ك نائاسایشی و نائهمانی به تاك دراوه.
2
ئه‌شێ زهبروزهنگڕاسیستانه له به‌رهه‌می لاوازی لۆكاڵی كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تیی یان سیاسیی یان تێكدهرهییهكهی ڕوو بدات. ئالان دوو گریشاو (Allen D. Grimshaw)چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌م دیارده‌یه ده‌خاته به‌رباس كه شۆڕشه ڕاسیستییه‌كان له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه په‌یوه‌سته. له ئیسپرینگفیلد (Springfield) له ساڵی 1918، له سه‌نت لویسی ڕۆژهه‌ڵاتی (East Saint Louis)، له ساڵی 1917، له شیكاگۆله ساڵی 1919، هه‌ر چه‌نده زهبروزهنگتهنها ناتوانرێ به‌گوێره‌ی ئه‌م فاكته‌ره ڕوون بكرێته‌وه. به‌ڵام گه‌نده‌ڵیی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان یه‌كێك بووه له فاكته‌ره‌كانی. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر دوور بێت، پێگه‌یه‌كی (سنووری) دووباره فه‌زایه‌ك ده‌هێنێته كایه‌وه كه به ناوی نه‌زم و ڕێكخستنه‌وه ده‌توانێ ڕێگه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌ی كهئهتوانێ له فۆرمه‌كانی دامه‌زراوه‌وه نزیك بێ و، خۆی له‌سه‌ر یاسای لینچ (Loi de Lynch)ڕێكبخات، (ئه‌م ناوه له ناوی ئه‌و قازییه‌وه هاتووه كه دادپه‌روه‌ری له ماڵی خۆی جێبه‌جێ كرد و، دزه‌كانی ئه‌سپه‌كه‌ی به چل شه‌لاق مه‌حكوم كرد كه یه‌كسه‌ر له‌مه‌ڕیان جێ به‌جێكرا). یه‌كێكی تر له فۆرمه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له بێتواناییهكهی هه‌ندێ له كرده‌ی پۆلیس ده‌بینرێ كه ده‌بێته هۆكاری زه‌بروزه‌نگی فیزیكی. بۆ نموونه ژان كلۆد مۆنه(Jean Claude Monet)له‌مه‌ڕ فه‌ره‌نسا ئاماژه به هه‌ندێ له (ریسواییه)پۆلیسییه‌كان ده‌كات كه له‌راستیدا چه‌شنێ تاوانگه‌لی ڕاسیستانه بوونه و، ڕایده‌گه‌ینێ كه ئه‌م كردارانه زیاتر له‌وه‌ی كه ده‌رخه‌ری كاریگه‌ری پێشداوه‌رییه ڕاسیستییه‌كان بن له پۆلیسی فه‌ره‌نسا، ده‌رخه‌ری"ئه‌ركه پیشهییهكانن" كه‌به‌هۆی (ناشایسته‌یی)تاكه‌كانی پۆلیسه له ڕێكخستنی پێگه‌یه‌كی په‌تی، ئاڵۆز و ناڕوونه‌وه و، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م تاكانه له كڵێشه ڕه‌فتارییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه. سیناریۆی باو له‌م بواره‌دا، كۆنترۆڵی ناسنامه‌ی شه‌وانه‌یه كه بێ هه‌رچه‌شنه چاودێرێكی فاكته‌ری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر پۆلیس، و له بوارگهلێ، به سوودوه‌رگرتن له چه‌كی ئاگردار دژی خه‌ڵك یان هه‌وڵدان بۆ پێش‌گرتن له دژهرۆیشتنی (رۆدساید) شوفێرێ یان مۆتۆرسوارێ كه زۆر خێرا ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵهاتنێكی ترسناك و، هه‌ندێ كات مه‌رگهێنه‌ر، به‌هۆیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
3
زه‌بروزه‌نگی ڕاسیستانهپێش ئه‌وه‌ی له ئاستی ده‌وڵه‌ت شوێنی خۆی بگرێ، ده‌توانرێ له سیستمی سیاسیی به‌كاربهێنرێ و، له‌م دۆخه‌دا، به ڕه‌فتار یان سهرچاوهگهلێ كه هێزه سیاسیی یان ئاكارییه‌كان پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن، هاوشانه. بۆ نموونه له پۆڵه‌نده، له پێش جه‌نگ، چه‌ندین بواری توندوتیژگهلێكی دژ به یه‌هود كه تا ساڵی 1947 درێژه‌یان هه‌بوو و، له یههودكوژی كلیس(klice)له ساڵی 1946 به كوشتاری 42 یه‌هودی به لوتكه‌ی خۆی گه‌یشت، ئێمه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پێگه‌یه بووینه‌ته‌وه كه ناتوانرێ بێ سه‌رنجدان له ئاراسته‌ی گشتی كڵێسای كاتۆلیك و پرۆسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕاستی پۆڵه‌نده كه هاوشان به خودی نه‌فره‌تی یه‌هودی به‌جێماو له جه‌نگ هه‌بوو و، له چوارچێوه‌ی جێگیربوونی ڕژێمی كۆمۆنیستیی له وڵات به پۆڵه‌نده‌وه په‌یوه‌ست بوو، په‌ی پێ بدرێت، لێره‌دا به یه‌كه‌مین سنوور ده‌گه‌ین كه زه‌بروزه‌نگی سهرووسیاسی (infrapolitique) له توندوتیژیی سیاسیی جیا ده‌كاته‌وه، چونكه نزیكایه‌تی ئایدۆلۆژیكیی له نێوان جه‌ماوه‌ری یههودكوژ و هێزه سیاسییه‌كان له ئاستێكی باڵادایه، ته‌نانه‌ت ئه‌م دوو ڕه‌وته ده‌ستێوه‌ردان له كاری یه‌كتر ده‌كه‌ن و، فاكتێكی وه‌ك كڵێسا به تاكه‌كان و ئاراسته‌كه‌رانی به‌ستۆته‌وه كه به‌و هێزانه به‌ستراونه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م سنووره تا ئه‌و كاته‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕوون له نێوان كردارێك و گروپێك یان پارتێكی سیاسیی به جێگیربوون نه‌گات، ناخرێته ژێر پێوه.
4
هه‌نگاوێكی گه‌وره له زه‌مینه‌ی زهبروزهنگئهو كاته ئاماده ده‌كرێت كه زهبروزهنگدهبێته ستراكتۆری و، له به‌رنامه یان پرۆژه‌ی هێزێكی تێكه‌ڵاو (یان چه‌ندین هێز) هه‌ڵگری جێگری له زه‌مه‌ندا شوێن ده‌گرێت. ڕاسیزم ده‌توانێ لێره‌دا بۆ ناوه‌ندی كردار بگۆڕدرێت،وه‌ك له‌مه‌ڕ كوكلوس كلانه (Ku Klux Klan)ئه‌مریكاییه‌كان و ده‌زگا هاوشێوه‌كانی. هه‌ڵبه‌ته ڕاسیزم ئه‌شێ ته‌نها فاكته‌رێكی لاوه‌كی بێ یان بایه‌خی ناواخنه‌كه‌ی به درێژایی كات به وه‌رچه‌خانی بزووتنه‌وه بگۆڕێ. به‌م چه‌شنه‌یه كه گروپه‌كانی په‌یوه‌ست به (ڕاسیزم) (كه سه‌ره‌تا له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی 1960 له به‌ریتانیا ده‌ركه‌وتن) نه‌ك ته‌نها به‌رده‌وام و، به شێوه‌یه‌كی ڕوون جه‌خت له‌سه‌ر ڕاسیزمی دژی سپی و دژه ئاسیایی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو وه‌ك پێشتر زیاتر ڕاسیزمی دژه یه‌هودی (نازیی تازه) نوێ بكاته‌وه. زهبروزهنگلێرهدا ده‌توانێ كاری ده‌زگا شاراوه‌كان بێ یان پیلانه بێبهشكراوهكان،ده‌سته چاكسازیكهرهكانی بزوتنه‌وه‌یه‌ك بێ كه بۆ خۆی فه‌رمییه و، له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی یاسایی و ڕه‌وا كار ده‌كات و، له گووتاری خۆی ڕاسیزم به شێوه‌یه‌كی خۆپارێزانه ده‌خاته ڕوو. له‌م شێوه‌یه‌دا، بزوتنه‌وه‌ی توندتیژئامێزی ناوبراو له ژێر كۆنترۆڵی لاوازی پارتی یاسایی و ناوه‌ندیدا داندراوه و، ته‌نانه‌ت ئه‌شێ سه‌ربه‌خۆش بێ یان تهنانهتلهگهڵ لایه‌نگیرییه سیاسیی و ستراتیژیه‌كه‌ی ئه‌و پارته دژایه‌تی بكات.
به‌م شێوه‌یه‌ش بوو كه یهكێله فۆرمه‌كانی تیرۆریزم كه خۆی به بزووتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینی دهزانێنهكتهنها دژی سه‌هیۆنی و دژی ئیسرائیل بوو، به‌ڵكو دژی یه‌هودیش بوو، به‌م شێوه‌یه له ڕێكخراوی فه‌تح، واته ناوه‌ندیترین ڕێكخراوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیبه‌خشی فه‌له‌ستین دوور كه‌وته‌وه، و دووباره‌ش له هه‌مان ڕێگا ده‌توانرێ بگوترێت كه مه‌به‌ستگه‌لی توند‌وتیژئامێز ئه‌نجامدراوه له فه‌ره‌نسا به ناواخنێكی ڕاسیستانه به‌ڕواڵه‌ت به ستراتیژی یاساگه‌رایی (به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی)(Front National) له دژایه‌تیدا بوونی هه‌یه. (كه هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه كه بتوانرێ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو زه‌بروزه‌نگی ناوبراو له پرۆژه‌ی سیاسیی حیزب جیا بكرێته‌وه.)
5
سه‌ره‌نجام دووه‌مین قۆناغ كه له سه‌رده‌مانێ پشتگوێخراوه، ئه‌و كاته‌یه كه زه‌بروزه‌نگی ڕاسیستانه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی به ڕه‌سمی ناسراوه یان په‌سه‌ند كراوه. لێره‌دا هه‌ڵبه‌ت پێویسته لانیكه‌م سێ دۆخ له یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه. ڕاسیزم ده‌توانێ بۆ ئامرازێ له ده‌ست ڕژێمێك له قه‌یران یان لاوازی‌دا بگۆڕدرێت تاوه‌كو ئه‌م ڕژێمه به‌م ئامرازه بتوانێ بێتوانایی یان گرفته‌كانی خۆی به قوربانیكردنی گروپێ، زاڵ بكات. بۆ نموونه له‌قۆناغی دواین قهیسهرهكاندا، یه‌كێ له ڕه‌فتاره باوه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری شكسته سه‌ربازییه‌كان، ئه‌وه بوو كه پۆلیسی سیاسیی یان ئۆخرانا (okhrana) ده‌ست به پروپاگه‌نده بكات دژی یه‌هود (بۆنموونه كتێبی پرۆتۆكۆڵی منداڵانی یه‌هود كه ته‌نها یه‌كێكه له نمونه‌كان ئه‌مه ڕوون ده‌كاته‌وه) تاوه‌كو دژه یههودكاری خه‌ڵكی به سوودی خۆیان ده‌ستكاری بكه‌ن و، بۆ ئامانجه‌كانی خۆیان به كاری بهێنن. مێژووزانی گه‌وره سیمۆن دوبنوف (Simon Duoubnov) به باشی ڕوونی كردۆته‌وه كه چۆن له نێوان ساڵانی 1880 و 1915، یههودییهكاندواجار به هۆكاری هه‌موو به‌دبه‌ختییه‌كانی ڕوسیا ناسێنران. له كاتێكدا له زۆرێ له بواره ئابوورییه‌كان بێ به‌ش كراون، له قوتابخانه و زانكۆكان پشكێكی سنورداریان هه‌بوو و، ته‌نها له به‌شگه‌لێكی تایبه‌ت له وڵات ده‌یانتوانی بژێن و له زۆرێ له شاره‌كان ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌توانی ئاماده‌ییان هه‌بێ و وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌مانه پێویسته به قۆناغێكی خزمه‌تی سه‌ربازی دورودرێژ بگوزه‌رێنن. به‌م چه‌شنه، ئه‌وه یه‌هودییه‌كان بوون كه بوونه قوربانی شكستی شۆرشی 1905 و به گوێره‌ی ئه‌و دروشمه‌ی كه له ساڵی 1881 له دوای كوشتنی ئه‌لیكسانده‌ری دووه‌م خرابووه ڕوو، له هه‌موو شوێنێ ده‌گووترا. له قۆناغی جه‌نگ، سوپا و حكومه‌ت نه‌ك ته‌نها خۆیان به پروپاگه‌نده دژی یه‌هود سه‌رقاڵكرد، به‌ڵكو خه‌ڵكیان بۆ كوشتنی یه‌هودییه‌كان هان ده‌دا و، هه‌ندێ كاتیش خۆیان ئه‌م به‌رنامه‌یان ڕێكده‌خست: (ئه‌ڵمانیی یان یه‌هودی، یه‌ك شتن، هه‌موویان خائینن. سه‌رۆك ئه‌مه ده‌ڵێت!) ئه‌مه ئه‌و دروشمه بوو كه سه‌ربازانی ڕووس له ساڵی 1914 له بهرامبهرسهربازێكی یه‌هود ده‌یانووته‌وه، كه ئه‌ویش له هه‌مان سوپا خزمه‌تی ده‌كرد و به‌رگری له هه‌مان وڵات ده‌كرد. ئاستێكی تری زه‌بروزه‌نگی ڕاسیست ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت له هه‌مان كاتدا، كه ده‌سته‌به‌ری سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تیی له ئه‌ستۆ دایه، وه‌ك ئه‌ركێكی لاوه‌كیی خۆیان، ده‌ست به ڕاسیزم و جیاكاری نێوان تاكه‌كان ده‌كه‌ن. له سیستمی ئاپارتایدی ئه‌فریكای باشوور ڕه‌وشێكی وه‌ها ده‌بینرێت. له ڕاستیدا، پرسی په‌یداكردنی قوربانییه‌ك هه‌ر چه‌ند به لێدانی زهبروزهنگو مۆنۆپۆلكردنی ڕه‌وای ده‌وڵه‌ت بۆ ئامانجه سهركوتگهراكان و پاراستنی سیسته‌مه‌كه بوو، بۆ ئه‌م كاره‌ش سوودیان له ڕێبازه پۆلیس و سه‌ربازییه‌كان وه‌رگرتووه كه ته‌نانه‌ت پارێزگاری‌یان له تیرۆر ده‌كرد. و دواجار، ئێمهڕووبهڕووی ئاستێ له زه‌بروزه‌نگی ده‌وڵه‌ت ده‌بینه‌وه كه نه له هه‌وڵی هاتنه‌كایه‌ی سیسته‌مه و، نه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی قوربانی، به‌ڵكو هاتۆته نێو ناخێكی پێچ وپه‌نای وێرانكه‌ر. ئه‌زموونی ستالینیی، له‌م مۆدێله نزیك بوو، ئه‌گه‌ر مه‌رگی ستالین له ساڵی 1953 ڕووینه‌دایه و، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه به ناویبیۆگرافی (پیلانه‌وه) درێژه‌ی هه‌بووایه و، پزیشكانی یه‌هودی له قۆناغه به‌راییه‌كه‌ی ڕانهوهستێنرایه، له‌وانه‌یه ئه‌م مۆدێله به دوا ئه‌نجامیش بگه‌یشتایه. وێرای ئه‌وه‌ش نموونه‌ی به‌رجه‌سته بۆ ئه‌م ئاستهئهزموونی نازیزمه.
سه‌رچاوه سه‌ره‌كی:
-Michel Wieviorka، 1991، LEspace du racism، Paris، e. Seuil، pp. 132-138.
- Michel Wieviorka، The Arena of Racism،Translated by Chris Turner،SAGE Publications، London.