کانونی یەکەم 13, 2019

سینەما جوانترین هونه‌ر

سینەماهونەرێکی جادوییە کە لە دایک بونی و جیهان گیر بونی زۆری نەخایاند،هەر لەسەرەتای دروست بونی ئەم هونەرە توانی زۆر زو پێشکەوێت ئەوە بو کەئەم هونەرە نوی یە شەپۆلێکی بەر فراوان تر و ئامێزێکی گەورەی هەبو کە توانی هەمو هونەرەکانی. پێش خۆی کۆبکاتەوە ئاوێتەی کات لەخۆیدا، وەک چۆن سارتیر و کامو و کافکا داستایوفسکی مەزن بە مەوداێکی فراوان توانی یان فەلسەفە و دەرون ناسی بخەنە ناو ئەدەبیاتی چیرۆک و ڕۆمانەوە کە لەو ڕێگەوە دەرون ناسی و فەلسەفە ئاسانتر بە بەخەڵکی عام بناسێنن و بەجۆرێک کەدرک کردنی ئاسان تربێ،سینەما توانیوێتی زۆر بەباشی هونەرەکان بەگشتی بەشێوەکی سەرنج ڕاکێش لەچوارچێوەیەکی داهێنانێکی مودێڕن دا بخەتە بەردەم بینەرانی، گرنگ ترین خاڵ کە ئەبێ ئاماژەیئ پێ بکەم ئەوەیە سینەما زۆر کاریگەرتر بەرفراواتر تۆانی خزمەتی هونەری شانۆ و پەیکەر تاشی و مۆسیقاو سەماو شێوەکاری ئەدەبیات و هونەرەکانی تر بکات،خۆشبەختانە ئەمڕۆ سینەما پێگەێەکی بە هیزی هەیە زۆرترین جەماوەری بۆ خۆی ڕاکێشاوە، ئەم هونەرە ناوەزەیە نە ک تەنەها لەڕوی سودی فکری و چێژ بەخشینی و کاتێکی خۆش کاریگەرە بگرە وەک سەرچاوەیەکی ماددی زۆر بەسودە لە گەڵ ئەوەشدا لە ڕوی کەلتور و ئامەنجی سیاسیشەوە زۆر کەڵکی هەیە بەڵێ هەر بۆیە ئەو ووڵاتانی زۆرترین بایەخیان داوە بەو بوارە هێزێکی کاریگەریان هەیە وە باشترین سودمەندیشن، وە توانی وێتی سەربەرزترین و سودمەند ترین پیشە سازی بێت لەمێژوی هونەردا، ئەمە. ئەوەناگەیەێنێت کە ئەم هونەرە لەهونەرەکانی پێش خۆی مەزن تر بێ، تەنهاتوانیۆێتی بچێتە سەردەستی هونەرە کانی. پشێ خۆی زیرەکانە خۆی نیشابداتو بەرزبێتەوە. بەڕاشکاوی ئەتوانین بڵێن سینەما تاکە هونەرێکە کە ئەتوانێ بۆ سەدان ئامانج بە کاربێ وە کاری گەری خۆشی زۆر بە جوانی جێ بیڵێ لە هەموشی گرنگ تر ئە وە یە سینەما هونەرێکی جوانە.
هونەری سینەما خەونی مرۆڤ ناگەێنێت بە حەقیقەت، بەڵام دەیگەیەنت به‌بوون، بەجۆرێکه ئەوەی لەخەونیدا ڕوو ئەدات مرۆڤ تۆماری ئەکات لەبیریدا، ئەوە سینەما بە جوان ترین شێوە هەنگاوی ناوە بۆ ....وێناکردنی... و وێنەگرتنی بە شێوازێکی زۆر نزیک لە ڕاستی ئەو مەودایەی کەپێ دەڵێن خەون خەیاڵ. ئادەمیزاد یان، هۆمۆ ساپێنس (Homo sapiens)زیاتر لە چواردە هەزار ساڵە مێشکی گەشەی کردوە، وەبوە بە بونەوەریکی خاوەن فامو بیر (ئەقڵ) هەر لەسەرەتای ئەوگەشەکردنەوە، مرۆڤ مەبەست و ئارەزوی بوە ئەوەی ئەی بینێ تۆماری بکات وەك بەڵگەیەك بۆ کەسانی دەورو بەری یان بۆ ئایندە،چونکا مرۆڤ سەرەتای گەشتنی بوو بەو ئاستەی کە چۆن هاو بەشەکانی بەئاگا بکاتەوە لەوەی ڕویداوە یان هەرشتی کەبینیوێتی، هەربۆیە بەرلەوەی ووشە بەکاربێنن بۆ لێک تێگەشتن گەشتن بەو ئاستەی کە بە کێشانی وێنەی ئەو ڕوداوە یان ئەو کەرەسەو بونەوەرە ناچار بۆ زیاتر شیکردنەوە هەوڵیان دا بەو ڕێگایە یەکتر بەئاگابکەنەوە، وە بەڵگەش بۆ ئەم بۆچونە ئەوەیە کە لە ئەشکەو تەکانی ئەوروپا و ئەفریقاو ئاسیایە بە دەیان وێنە کێشراوە و هەر لە مرۆڤ ئاژەڵ بگەرە تادەگاتە کەرەستەی جەنگی و دارو درەختیش.
بەڵێ ئەوە بۆ ئێمە سەلمێندراوە کە زیاتر لە حەوت هەزار ساڵە مرۆڤ هەوڵیداوە ئەوەی لەخەون و ووشیاریدا ئەیبینێ وێنەی بکێشێ و تۆماری بکات، ئەوەش ئەو ڕاستی یە ئەخاتە ڕو کە هونەری پەیکەرتاشی وشێوەکاری زادەی ئەو دۆزینەوە و ئەو هەوڵە جوانانەن کە مرۆڤ سەرەتا لە ئەشکەوتەکانەوە یەکەم هەنگاوی ناوەبۆی .هەرچەندەگەشتنی مرۆڤ بەو ئاستە زۆری خایاند کە بتوانێ وەک ئەمڕۆ بە ئاسانی خەو نو ئارەزوو وە یان مێژوی ڕابردو ئێستاو داهاتوی بکات بەبەشێ لەواقع و هەست و سۆزمان نزیک بکاتەوە لە و حەقیقەتەی دەرك و هۆش و خەیاڵی مرۆڤ بەو شێوە یە کە ئێمە لە سینەما زۆر بەجوانی خۆمان و خەونمان ئەدۆزینە وە بەجۆرێک چیرۆک ئەبێ بە بەشێک لە ژیانی ئێمەو وە خۆشمان ئەخەینەجی کاراکتێرەکان، بە ڕادەیەک کە وەک خەوە کانمان کاراکتێرە کان بترسن،ئەترسین، غەمگین بن، غەم گینین ئەبین، خۆشحاڵبن خۆشحاڵێن، بگرە زۆربەی کات ئێمە بەرلە ئەکترەرەکان ڕاستی و ترس و خۆشی هەست پێ دەکەین، بەڵێ ئەوە جادوی سینەمایە کەتوانیوێتی پێش خەون و ئارەزووەکانمان کەوێت بە سەیری فیلمێک کاتێکی زێڕینمان پێ ببەخشێت.

 

قــانــع هۆلان

© 2017 Hawler