تشرینی یەکەم 17, 2019

دیداری بازرگانی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و كۆمەڵەی پیاوانی خاوەن كاری توركیا ساز

یداری بازرگانی نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و پیاوانی خاوەن كاری توركیا ساز كرا ‎رێكەوتی ٢٩/٩/٢٠١٩  كرا لەسەرەتا دا دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرد و رایگەیاند كەهەرێمی كوردستان بازارێكی گەورەیە بۆ كاڵاكانی توركیا و لێرەوەش بۆ هەموو عێراق ، دواتر تڤاڤ كلج سەرۆكی پیاوانی خاوەن كاری توركیا ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە كێشەی بازرگانی كرد بەتایبەتی لە خاڵە گومرگیەكان ئینجا سەرۆ دزەیی سەرۆكی لقی هەولێری بەڵێندەران ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە كێشەی وەبەرهێنان كرد دواتر هاكان كەرەچای كونسلی گشتی كۆماری توركیا لە هەولێر ووتەیەكی پێشكەش كرد و داوای لە وەبەرهێنەرانی توركیا كرد كە بێن لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان

بكەن چونكە ژێنگەیەكی لەبارە بۆ وەبەرهێنان و سوپاسی دارا جەلیل خەیاتی كرد بۆ ئەنجام. دانی ئەو دیدارە بازرگانیە.

 

شیڤان شێرزاد

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 30 ئەیلول 2019 16:31
© 2017 Hawler