ئاب 26, 2019

كتێبی "امكانيةت تطبيق مفهوم التسويق السياسي في أقليم كوردستان" بڵاوكرایەوە

كتێبی " امكانيةت تطبيق مفهوم التسويق السياسي في أقليم كوردستان " لە نووسینی توێژه‌ر عەلی سەلیم عومەر بە زمانی عەرەبی بڵاوكرایەوە، كە باس لە چەمکی بازاڕسازی سیاسی وگرنگیەکانی و شێوازەکانی لەچەمکە تازەکان بەشێوەیەکی ڕێژەیی دەكات، كە لە سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی رابردوو سەری هەڵدا و بۆ یەكەم جار بەكارهات لەلایەن حزبە سیاسیەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا.
نووسه‌ر له‌ به‌شێكیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پڕۆسەی بازاڕسازی سیاسی هەمان یاسا و مەرجەكانی هەیە كە بازارسازی بەرهەمهێنەرەكان و خزمەتگوزاری هەیەتی، هەر یەكیكیان تایبەتمەندی و ستراتیژی خۆی هەیە.
نووسەر، لە پێشەكی ئەم كتێبەدا، باسی لەوە كردووە: " ئەو كتێبە وەكو توێژینەوەیەكی مه‌یدانی بووە كە لەسەر نموونەی رای بەشێك لە سەركردایەتی سیاسی حزبە گەورەكان كراوە كە لە گۆرەپانی كوردستان چوونە هەڵبژاردنەوە و سەركەوتووبوون لە بەدەستهێنانی كورسی لە بەرلەمانی كوردستان و دواتر هەڵسان بە پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەو نموونەیە توانیمان بگەینە دەرئەنجامی بەسوود و پڕۆسەیەك كە خزمەت بكات لەپاڵ دانانی بازنەی تیۆری و پڕاكتیكی بۆ تێكه‌ڵاوكردنی بە بازاڕ سازی.
نووسه‌ر له‌ به‌شێكیدا ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بازاڕسازی سیاسی به‌ یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ گرینگترین هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر بێت و به‌ میكانیزێكی ورد و زانستی جێبه‌جێبكرێت.
جێگای باسه‌ ئه‌م كتێبه‌ بریتییه‌ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ نامه‌ی ماسته‌ر.

© 2017 Hawler