تەمموز 18, 2019

بۆ یەك شەو لایدایە ئەم دێیە رێی وێڵم
بەیانی رۆژهەڵات سوارئەبم جێی دێڵم

میوانی رۆحمان بووی، تۆ لە شەو تۆرا بووی، بڕیار بوو رۆژهەڵێ، ئەوجا بڕۆیتەوە. خۆ هێشتا لە وار و لە رۆژهەڵاتەكەت، رۆژ هەڵنەهاتبوو، هێشتا شەوی دەیجور باڵی لێكنەنابوو، كەچی تۆ بەر لەوەی كازیوە دەركەوێ، دەستت خستە دەستی شەوێكی بێ ئامان، كەسمانت بەئاگا نەهێنا و بێ ئەوەی خەو لە كەس تێكبدەی، بە بێ مالئاوایی و بێ دەنگی ترپەی دڵ، ترپەی پێ، رۆیشتی.
بێ دەنگ و بەچرپە مەرگی خۆت راگەیاند، وەك دەنگت ئارام و وەك ئاوازت هێدی، وەك رەنگی گۆانییت، خەمبار و مەینەت پۆش، پەژموردەی دووریی لە شار و دۆست و یار.
ئەم مەرگەت ناسۆری زیرەك و ماملێ و كەمەندی كولاندینەوە، ئەم كۆچەت كۆچگەلێكی بەییرهیناینەوە.
كۆچی یارم كۆچی سوورە . بەهارە و خێڵ بەرەو ژوورە

© 2017 Hawler