تەمموز 16, 2019

شوێنی پەیکەرەکەی قانع ڕووخێنرا

شوێنی دانانی پەیکەری "مامۆستا قانع"، شاعێری چەوساوەکانی کوردستان، لە لایەن شارەداری شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووخێنرا.شوێنی ڕووخێندراو لە لایەن شارەدارییەوە، بە شێوەی فەرمی بە ناوی "مامۆستا قانع" دیاری کرابوو و بڕیار درابوو کە پەیکەری مامۆستا قانع لەو شوێنە و لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ، ڕوونوێنی بکرێت.

دەوترێت کە شارەداری مەریوان پێشی بە دانانی پەیکەری مامۆستا قانع لەو شوێنە گرتبوو.ئەم هەوڵەی شارەداری شاری مەریوان، لەگەڵ ناڕەزایەتیی چالاکانی فەرهەنگیی ئەم شارە بەرەوڕوو بووەتەوە و ئەوان ڕایانگەیاندووە: "تێکدانی گۆڕەپانی مامۆستا قانع، قابیلی قەبووڵ نییە و پێویستی بە ڕۆشنگەریی بیروڕای گشتی هەیە".
مامۆستا قانع، لە گوندێکی شاری مەریوان لەدایکبووە و لە نێوان ساڵانی ١٨٩٨ هەتا ١٩٦٥ی زایینی ژیاوە و یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی کورد بووە و بە "شاعیری چەوساوەکانی کوردستان" بەناوبانگە.

© 2017 Hawler