تەمموز 16, 2019

کتێبخانەى کۆچەر بیرکار لە سەقز کرایەوە

حەوتووى پێشوو، ئەنجومەنی هیوای زانستی شاری سەقز، کتێبخانەی "کۆچەر بیرکار"یان بۆ هۆگرانی خوێندنی کتێبی کوردی لە گوندی "مەرخوز"ی ئەو شارە کردەوە.لە ڕێورەسمی کرانەوەی ئەو کتێبخانەیەدا، پەیامی کۆچەر بیرکار، لە لایەن "عادل درەخشانیی"ـیەوە، خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، باوکی کۆچەر بیرکار، لە کاتی کرانەوەی ئەو کتێبخانەیەدا، چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، وتاری شاعیران و نووسەرانی بەشداربووی کرانەوەی کتێبخانەی گوندی مەرخوز، پێشكەشی ئامادەبووانی ئەو ڕێوڕەسمە کرا.ئەم کتێبخانەیە، لەژێر ناوی " کۆچەر بیرکار" کرایەوە و لەم پەیوەندییەدا، کۆڕێکی فەرهەنگی- ئەدەبی بۆ شاعیران، هونەرمەندان و نووسەرانی دانیشتووی ئەو گوندەیە، بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێوڕەسمە پاش دوو کاتژمێر، کۆتایی پێهات، پێشتریش ڕێکخراوەی هیوای زانست، بە ئامادەبوونی هۆگرانی چاند و کەلەپووری کوردی، کتێبخانەی "ژیلا حسەینیى"ـیان لە گەڕەکی حەماڵاوای سەقز کردبووەوە.

© 2017 Hawler