ئەیلول 18, 2019

پێشانگایەک بۆ نۆژەنکردنەوەی نۆتردام دەکرێتەوە

بڕیارە ژمارەیەک هونەرمەند لەچەند وڵاتێکی، لە گاێریی جاگۆسیان لەپاریس پێشانگایەکی وێنەکێشان بکەنەوەو، داهاتەکەی بۆ نۆژەنکردنەوەی کاتدارئیەی نۆتردامی مێژوویی تەرخان بکرێت.

لاری جاگۆسیان، خاوەنی ئەو گالەرییە ئەمرییکە ١٥ نیسانی رابردوو لەرێگەی تەلەڤزیۆنەکانەوە ئاگرکەوتنەوەکەی کڵێسە مێژووییەکەی پاریس بینی و، هەر ئەو شەوەش بانگەوازێکی بۆ هونەرمەندە دۆستەکانی ناردووە تا هاریکاری بکەن لەنۆژەنکردنەوە.بەو هۆیەوەش ٢٨ هونەرمەند بەنیازن لەو گالەرییە لەپایتەختی فەڕەنسا بەرهەمەکانیان نمایش بکەن.
ژان ئەولیڤیە دێبری، بەرپرسی لقی ئەو هۆڵە لەپاریس رایگەیاند "بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو نمایشەکان بەرزبوونەوەو، پێویستیمان بەوە نەبوو هونەرمەندان ئاگادار بکەینەوە لەوەی چ بابەتێک نمایش دەکەن".
ئەو هونەرمەندانەش ناسنامەیان جیاوازن و، لەوڵاتانی وەک فەڕەنسا، ئەڵمانیا، سویسرا، کەنەدا، بەریتانیاو ویلایەتە یەکگرتووەکان وچین و ژاپۆن بەشداریی دەکەن.
کردنەوەی ئەو پێشانگایەش کە بەشێکی تەواو بووەو، تا ٢٧ تەمموزی داهاتووش بەردەوام دەبێت و، بۆ کارئاسانیش کۆمپانیاکانی گواستنەوە نرخی پلیتەکانیان دابەزاندووە، بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆر بەشداریی تێدا بکات.بڕیاریش دراوە تەواوی قازانجەکانی ئەو پێشانگایە بۆ دامەزراوەی نۆتردام و کۆمەڵەی هاوڕێیانی نۆتردامی هاوبەشی ئەمریکی بچێت.
کاری ئەو هونەرمەندانەش لەنێوان هونەری مۆدیرن و نوێوە دابەشبووەو، زۆربەیان لەهۆڵی نزیک شەقامی شانزەلیزەی دەبێت، بەشێکی دیکەی تابلۆکانیش پەیوەند بەو کڵێسایە وەک وێنەکانی باتی سمیت لەسنووری نۆتردامەوە دەبن.هاوکات دامەزراوە تایبەتمەندەکان کارتی پۆستەی تایبەتییان لەو کڵێسایەش دروستکردووە تا بیفرۆشن و داهاتەکەی بۆ نۆژەنکردنەوە خەرج بکرێت.
لەپاش ئاگر بەربوونەوەکە لەناوەڕاستی نیسانی ئەمساڵدا، لەماوەی دوو هەفتە لەسەرتاسەری جیهان کۆمەکێک بەبەهای ٨٥٠ ملیۆن یۆرۆ کۆکرانەوە.مێژووی ئەو کڵێسایە بۆ سەرووی ٨٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە، ناوبانگەکەی بەهۆی ڕۆمانی (قەمبوری نۆتردام)ـی ڤیکتۆر هۆگۆ، زیاتر بەئاسمانی جیهانیدا بڵاوبووەوەو ساڵانەش گەشتیارێکی زۆر بۆ بینینی دیزاین و ناوەوەی رووی تێدەکەن.

 

شۆڕش غەفووری - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler