حوزەیران 17, 2019

زانکۆکانی سەلاحەدین، راپەڕین، کوردستان دووەمین کۆنفڕانسی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی ساز دەکەن

ئەمڕۆ یەک شەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە تەلاری دکتۆر شاهۆیی لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر بە هاوبەشی زانکۆی کوردستان لە شاری سنەو زانکۆی راپەڕین لەشاری رانیە دووەمین کۆنفڕانسی هاوبەشی نێودەوڵەتی لە بارەی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی ساز دەکەن. بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر دکتۆر شێروان صالح خدر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عاتف عەبدوڵڵا فەرهادی راگری کۆلێژی زمان و ژمارەیەک لە پسپۆڕانی زمانی کوردی و فارسی وتوێژەران لە زانکۆی سەلاحەدین لە کۆنفڕانسەکە بەشداردەبن. شیاوی باسە کۆنفڕانسەکە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و لە ١٥ پانێڵی جیاوازدا زیاتر لە (٤٠) توێژینەوەی زانستی و (٢٠) توێژینەوە لە شێوەی پۆستەر لە (٢١) زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

© 2017 Hawler