حوزەیران 17, 2019

کتێبی "چێژی خوێندنەوە" بڵاوکرایەوە

کتێبی "چێژی خوێندنەوە" لە نووسین و ئامادەکردنی نووسەر و ڕۆژنامەنووس شاخەوان سدیق چاپ و بڵاوکرایەوە
ئەم کتێبە کارێکی ڕۆژنامەوانی شاخەوان سدیق-ە، کە پێکهاتووە لە ڕاو سەرنجی نووسەران و شاعیران و رۆشنبیران دەربارەی پرسێکی گرنگ لە دونیای ڕۆشنبیرییدا، کە ئەویش پرسی خوێندنەوە و گرنگی کتێب و چێژی خوێندنەوەیە. کتێبەکە هەوڵدەدات وەڵامی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بداتەوە:
کتێب چییە. مرۆڤ بۆ دەبێت بخوێنێتەوە؟ ئەگەر بخوێنێتەوە چی ڕوودەدات و ئەگەر نەخوێنێتەوە چی بەسەر ژیانیدا دێت؟ ئایا کتێبەکان لە بری ئێمە بیر دەکەنەوە؟ یان هۆکار و هاوکارن تا ڕوونترو قووڵتر دونیا لەوەی هەیە ببینین.
هاوکات هەر لە کتێبەکەدا ڕاوبۆچوونی هەریەک لە "کەریم دەشتی، ئارام کاکەی فەلاح، کەریم پەڕەنگ، ئەحمەدی مەلا، ڕێبوار سیوەیلی، ئازاد بەرزنجی..." چەند نووسەر و شاعیری دیکە وەرگیراوە. کتێبەکە لەسەر ئەرکی ڕۆژنامەی هاوڵاتی و لە چاپخانەی کارۆ لە شاری سلێمانی و لە دوتوێی 128 لاپەڕەی قەبارە مامناوەنددا چاپ و بڵاوکراوەتەوە

© 2017 Hawler