ئاب 23, 2019

ئینستیوتی کەلەپوری کوردی ئەلبومی یادگارییەکانی ئۆشانای بڵاوکردەوە

هه‌فته‌ی ڕابردوو ئینیستیوتی کەلەپوری کوردی لە شاری سلێمانی ئەلبومێکی یادگارییەکانی ئۆشانا یوئێل میرزای بڵاوکردەوە. گۆرانیبێژی ئاشوری ئۆشانا یوئێل میرزا لەساڵی ١٩١٨ لە شاری بەعقوبە لەدایک بوە، ناوی دایکی ( خانا )یە، ئۆشانا تاقانە کوڕبوەو لەژیانیدا زۆر کاریگەر بوە بەدایکی و بەشێوەیوکی ڕاست و دروست فێری ڕەوشت و ڕێبازی مەسیحی کردوە.

ئۆشانا یوئێل میرزا، لە کامپی (جیلانێ) و لەسەر دەستی مامۆستاکەی (ئیلیشا) فێری خوێندن و نوسینی ئاشوری بوە، ئەو زمانی کوردی نەدەزانی، بەڵام زۆر بەباشی گۆرانی کوردی چڕیوەو زۆر کاریگەر بووە بە ( حەسەن جزیری ).
ئۆشانا لەساڵی ١٩٣٥دا لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستی بە گۆرانی وتن کردوەو 12 بەرهەمی ئاشوری تۆمار کردوە، یەکەمین بەرهەمی خۆی گۆرانی (خمتا ناجیب)ە و لەساڵی ١٩٥٩ دا لە ڕادیۆی بەغداد بەسەرپەرشتی موزیک ژەنی ناوداری ئاشوری (جەمیل بەشیر) چەند گۆرانییەکی تۆمارکردوە.
ئۆشانا یوئێل میرزا لە وڵاتی کوەیت و چەند ساڵێکیش لە وڵاتی ئێران ژیاوەو دواتر گەڕاوەتەوە بۆ بەغداد، بەڵام بڕیاری یەکجاری بەجێهێشتنی عێراق دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ کوەیت و ٢٢ ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە دواتریش لەساڵی ١٩٨٥ دەچێتە وڵاتی کەنەدا و هەرلەوێش لەساڵی ٢٠٠٩ دا لەتەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.

© 2017 Hawler