ئاب 23, 2019

"پاییز وشێرەكانی چـیا" لە دوو توێی 184 لاپەڕە پێكدێت و لەلایەن نوسەر عەلی محەمەد وەلی نوسراوە و كاتێك خوێنەر ئەم كتێبە دەخوێنێتەوە ناو كتێبەكە لای نامۆیە كەناوی كتێبەكە پایزو شێرەكانی چیایە، بەڵام كاتێك پێشەكییەكەی دەخوێنێتەوە بۆی دەر ئەكەوێ ناوی كتێبەكە زۆر ڕاست و پوختەیە و پەیوەندی بە دوو لایەنە وە هەیە، یەكەمیان پەیوەندی بە نەتەوەكەمان وەكو نەتەوەی كورد و بینیمان چۆن كوردستانیان كرد بە پاییز بۆ نەتەوەی كورد لە ساڵی 1975 موئامەری جەزائیر كرا بە سەر كوردا و لە ساڵی 1988 نەتەوەی كورد كیماباران و ئەنفال كرا ئەمانەی سەرەوە هەموو پاییزن بۆ نەتەوەی كورد، بەڵام شێرەكانی چیا كە مەبەست لە پێشمەرگە ئازاو دلێرەكان توانیا بە چەندەها داستان ئەو پاییزە بگوڕن بە بەهار بوو نەتەوەی كوردی قارمان، نووسەر ئاماژەی بەوەداوە، خاڵی دووەم پەیوەندی بە ناوی كتێبەكەوە هەیە چونكە لە ساڵی 2001 بە دەستمەوە بوو بە ناونیشانی پاییز كتێبەكە دەركەم وە كتێبەكە ئامادەیش بوو بۆ چاپ وە ئێستاكە ویستم ناوی كتێبەكە ببینم شێرەكانی چیا هە ردوو كتێەكەم كرد بە یەك كتێب بۆیە بەجوانم زانی ناوی بنێم پاییز و شێرەكانی چیا و ا ئەزانم ئیستاكە ڕوونە بۆ خوێنەر ی .

لە بەشێكی دیكەی كتێبەكەدا، نووسەر باسی لەوە كردووە: "بۆ یەكەم جار ئاڵای كوردستان لە لایەن مینا خانی خێزانی پێشەوا قازی محمد دووری بەدەستی بۆ بە مینا خان ئەڵێن دایكی كوردستان وە پێشـەوا قازی محمد ئەو ئاڵایەی بەرزكردەوە بۆ یەكەم جار كاتی كۆماری مەهابادی راگەیاند، مێژوو وا ئەگێرێتەوە بۆمان.
وەمنیش دەڵێم .
دوشمن شـەق بـەرێ هـیوای كـورد وایــە
چوار بەش كوردستان بە یەك بیوایە
لـە تـە لار یـوئێـن ئـاڵای كــوردستـان
مژدەی سەربەخۆی كورد دابە جیهان
هەروەها نووسەر لەبەشێكی دیكەی ئەم كتێبەدا، ئەوەی خستۆتەڕوو: " چەند سالێك لەمەوبەر لەگەڵ شۆفێرێكی تەكسی، تەمەن گەنجدا سەركەوتم بەڵام دیاربوو ئازار و غەمی زۆری لە ژیاندا بینیوە پاش سڵاو و بە خێرهاتن بەرێكەوتن، شۆفێرەكە لێی پرسیم : تۆ مامۆستای ( عەلی محمد وەلی ) ت ؟ منیش وتم بەڵی ! ئەویش وتی ئێمە وەكو كەس وكار وپاش ماوەی ئەنفالكراوەكان زۆر سوپاسی بەرێزت دەكەین، چونكە زۆر باسی كارەساتی ئەنفال دەكەیت، هەمیشە داكۆكی لە كەس و كاری ئەنفال دەكەی منیش وتم ئەوە ئەركی هەموو تاكێكی كوردە وە دەبێ هەموومان كار بكەین بۆ ئەوەی تاوانی ئەنفال لە یاد و یژدانی میللەتەكەماندا بچەسپێنین، بەتایبەتی نەوەی داهاتوومان، ئەو وتی هیوای تەمەن درێژیت بۆ دەخوازم بەڵام دەمەوێ رووداوێكی حەقیقیت بۆ بگێرمەوە بەسەرخۆمدا هاتوە، منیش وتم فەرموو، وتی : پاش تەواو بوونی پرۆسەكانی تاوانی ئەنفال هەموو كەس وكارەكەم ئەنفال كران تەنها خۆم رزگار بووم و بەرنەكەوتم، بۆیە پەنام بردە لای كۆمەڵی خزمی خۆم لە شاری خورماتوو و لەلایەن مامەوە ویستم درێژە بە خوێندن بدەم، چونكە پێش ڕۆخانی گوندەكەمان خوێندكاربووم بۆیە خوێندنگایەكەم هەڵبژارد و رۆشتمەلای بەرێوەبەری خوێندنگاكە بۆیە ئەو خوێندنگایەم هەڵبژارد چونكە زانیم بەرێوەبەرەكەی كوردە چونكە ئەو كاتەی لە گەڵ ئەوەی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال كۆتایی هاتبوو بەڵام پیاوەكانی ڕژێم هەر بە دوای پاشماوەی ئەنفالكراوەكاندا دەگەران و دەستگیریان دەكردن، منیش لای خۆمەوە وتم ئەم بەڕێوەبەرە كوردە و چاوپۆشیم لێ دەكات و بە گرتنم نادا، بەڵام خۆزگە بە گرتنی بدابام و ئەوەی كەبینیم و بیستم رووی نەدا یە و ئەو هەڵوێستەم لێ نەبینیایە !! منیش وپێم وت بۆچی مەگەر چ هەڵوێستێكی هەبوو، وچیت لێ بینی ؟ ئەویش بە چاوێكی فرمێسكاوی و بە دڵێكی تەنگەوە وتی : كە چوومە ژوورەوە بۆ لای بەڕێوەبەرەكە و پێم وت هاتووم بۆ ئەوەی لە خوێندنگاكەتان وەرمبگرن و درێـژە بە خوێندن بدەم، بەڵام دیاربوو بەرێوەبەرەكە تێگەیشت كە من كەسوكاری ئەنفالم. بە شێوەیەكی برینداركەرانە پێی وتم تۆ پاش ماوەی ئەنفالیت و مافی خوێندنت نییە، ئەو وەڵامە زۆر كاری تێكردم ولە دڵی خۆمەوە دەمگوت خۆزگە منیش لە شاڵاوەكانی ئەنفال رزگارم نەبوایە و لەگەڵ كەسوكارەكەمدا لە ناوبچوومایە، لە هەموو ئەوانە زیاتر ئەوەی كە ئازاری زیاتر بوو ئەوە بوو كە ئەو بەرێوەبەرە كورد بوو من لە كوردێكەوە ئەو قسانەم بیست و ناچار خوێندنگاكەم جێهیشت و گەرامەوە و لەگەڵ هەموو هەنگاوێكدا شێوەی گوند و خوێندگاكە و كەسوكارە ئەنفالكراوەكانم بیردەهاتەوە، من بە و هۆیەوە لە خوێندن بێبەش بووم، هەموو شەوێك خەوم بە خوێندن و خوێندنگاكەمانەوە دەبینی و بەم ئازارەوە دەژیام، تاكو رۆژكار تێپەری و پروسەی ئازادی و ڕوخانی ڕژێمی بە عس دڵ خوشی كردم، چونكە دەمبینی خوای گەورە تۆڵەی ئەو هەموو ئازار و مەینەتییەی بۆ كردینەوە گەنجەكە وتی بەڵام دوای پرۆسەی ئازادی سەرلەنوێ جارێكی تر برینم كولایەوە منیش وتم بــۆ !!؟ وتی : مامۆستا گیان پاش پرۆسەی ئازادی رۆژێك
لە پاسێكدا بووم بەرەو ماڵ دەڕۆشتمەوە گوێم لێی بوو باسی كوردایەتی و سەردەمی پێشمەرگایەتی وشاخ دەكرێت، منیش بۆ دواوە ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی بزانم ئەو كەسە كێیە كە ئاوا باسی كوردایەتی و خەباتەكەی خۆی دەكات، بینیم ئەوەی كە ئێستا لافی كوردایەتی لێدەدات هەمان ئەو بەڕێوەبەریە كەدوای پرۆسەی ئەنفال منی بێبەشكرد وپێی وتم تۆ پاشماوەی ئەنفالیت و مافی خوێندت نیە كەچی وا ئێستا خۆی وەها دەردەخات كە ئەو كوری شاخ و ئەندامی رێكخستنی ناو شار بووە و هەر ئەو بووە هەمیشە خزمەتی كەسوكاری ئەنفالی كردووە، كە ئەو قسانەم لەو كەسە بیست و شێوەیم بینی و ناسیمەوە ئەو ڕۆژانەم بیركەوتەوە و سەرلەنوێ پاش پازدە ساڵ برینەكانم كولایەوە و زۆر ئازاری دام و چەند جارێك ویستم قسەی لەگەڵ بكەم و ئەو ڕۆژانەی بیربخەمەوە بەڵام لە بەر رێزی پیشەكەی نەمتوانی وبێ دەنگیم هەڵبژارد و لە ناخی خۆمەوە وتم ئەوەیە نمونەی مرۆڤی دو ڕوو .
هەورەها دەشڵێت: " لە ساڵەكانی 61 – 68 قوتابی بووم، قۆناغی سەرەتایی لەو ماوەیەدا چەند كەسێك دەهاتن بۆ ماڵەوەمان لە گەڵ باوكمدا ( حاجی محەمەد وەلی ) خوا لێی خۆشبێت و كۆ دەبوونەوە . بەڵام زۆر بە ئاگابوون لە هاتنیان بۆ لای باوكم و یەك یەك دەهاتن نەك پێكەوە . بۆ ئەوەی پیاوەكانی ڕژێم هەستیان پێ نەكەن و دوایان بكەون، لەو كەسانە محەمەد خەیاتی برای قادر خەیات و كاك حەمە خان رشید عەولە خوا لێیان خۆشبێت و چەند كەسێكی تر كە ئێستا ناویان بیر نەماوە و لە یادم نییە، لەو ماوەیەدا لە قۆناغی چەند بووم، سێ یان چواری سەرەتایی بووم و خۆكاری هاتنیان بۆ لای باوكم نەدەزنی و هەر بە سەردانیەكەی ئاسایی حاڵی بوبوم . بەڵام دواتر بۆم ڕوون بوویەوە كە ئەمە كۆبونەوەیە نهێنیە و باسی كوردایەتی و بارودۆخی كوردستان دەكەن و بیرمە هەر چەند كەسێك پێی دەوترا شانە و بەرپرسی شانەش پێی دەوترا سەر شانە و زۆر باش بیرم نییە كە باوكم یان محەمەد خەیات سەر شانە بوون . باوكم خوێندەوەرای كەم بوو، بەڵام بیرمە محەمەد خەیات دەفتەرێكی پێ بوو دەری دەهێنا و لە كاتی كۆبونەوەدا بە منیان دەوت ئاگاداری بەر دەرگا و ناو كۆڵان بە . نەوەك كەسێكی نەناسراو خۆی بكاتە ماڵەوە . شەوێك كە لە ماڵمان بوون و لە كۆبونەوەدا بوون بڵاوكراوەكیان لە بەر دەستدا بوو كە لە سەرووی خۆیانەوە پێ گەیشتبوو و باسی لە چالاكی پێشمەرگە و چۆنێتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی دەكرد . بەڵام لەبەر كەمی ئیمكانیەتی شۆرش بڵاوكراوەكان بە دەست چاپ دەكرا و چەندین دەستی تا دەگەشتە دەستی شانەكەی باوكم و ئەوانی تر، بۆیە نوسینەكەی بە ئەستەم دەخوێندرایەوە و لە یادمە بڵاوكراوەكان زۆر پیرۆزە و قودسێكی خۆی هەبوو لای هەمووان . بیرمە جارێك لە كۆبونەوەدا بوون كاك حەمە خان كە خوێندەواریەكی كەمی هەبوو و دەیزانی كە من قوتابیم لە قۆناغی سەرەتایی پێی وتم : كاك عەلی ئەم نوسراوە لە سەرەوەی نوسراوە ( ژ -3 ) دەزانم ئەمە سێیە، بەڵام ئەم (ژ) چییە ؟ وتم كاك حەمە خان منیش نازانم . دەزانم ئەوەیان سێیە، بەڵام نازانم ئەو (ژ) چییە، چونكە بە عەرەبی دەخوێنم .

 

لوقمان مستەفا - هەولێر

© 2017 Hawler